کۆچی ناوەختی سه‌حه‌ر حیسامی كچی خاتوو ماهڕوخسار عه‌نایه‌تی و كاك نه‌جمه‌دین حیسامی
به داخێكی زۆر گرانه‌وه ڕۆژی 15 ئاگوستی 2013 سه‌حه‌ر حیسامی كچی خوشكه ماهڕۆخسار عه‌نایه‌تی و كاك نه‌جمه‌دین حیسامی به هۆی نه‌خۆشی كوشنده‌ی شێرپه‌نجه له نه‌خۆشخانه‌ی ڤێستێرۆسی سوید، ماڵئاوای له بنه‌ماڵه‌كەی و دۆست و هاوڕێیانی خۆی كرد.
جوانه‌مه‌رگ سه‌حه‌ر حیسامی له نێو بنه‌ماڵه‌ی حیزب و له یه‌كێك له بنكه‌كانی حیزب له گه‌وره‌دێ له ساڵی 1987 له دایك بوو. به‌م چه‌شنه هه‌ر له مناڵیه‌وه له ژیانی حیزبی دا گه‌وره بووه. ماوه‌یه‌كیش وه‌ك ئه‌ندامێكی چالاكی یه‌كێتی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران كاری كردبوو. سه‌حه‌ر وه‌ك هه‌موو گه‌نجێكی ئازا و زیره‌ك له كار كردن و تێپه‌راندنی ژیانی رۆژانه‌ی سه‌ركەوتوو بوو.
سه‌حه‌ر ئینسانێكی ڕووك و ڕاست، هه‌رده‌م ده‌م به پێكه‌نین بوو، ته‌نانه‌ت له كاتی ئازارەكانیشی له كۆتایه‌كانی ژیانی دا دڵخۆشی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و دۆست و هاوڕێیانی خۆی ده‌دایه‌وه.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، كۆری پرسه و سه‌ره‌خۆشی جوانه‌مه‌رگ سه‌حه‌ر له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 18 ی ئاگوستی له كاتژمێر 13.00 تا 16.30 له شاری ڤێستێرۆس له مه‌نته‌قه‌ی بێكبی لۆكاڵی ئۆنهاممارگاتان به‌رێوه ده‌چێت. داوا له دۆست و هاوڕێێان كه رێگایان دووره دەکەین، له ڕێگای تەلەفون په‌یوه‌ندیمان پێوه بگرن با پێش له ڕووداوی هاتوچۆ بگرین .
ئادره‌سی شوێنی پرسە:
Västerås/ Bäckby
Mittemot Samhall
Ånghammargatan 5
Västerås 33 721
تێلێفۆنی په‌یوه‌ندی
0739437885
0739878418
0704600783
بە بۆنەی کۆچی نابەوەختی خاتوونی جوانەمەرگ خاتوو سەحەر حیسامی لە قوڵایی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تێکۆشەر و خۆشەویستی عەنایەتی و حیسامی دەکەم و خۆم بە هاوخەم و شەریکی ئەم کۆستە گەورە و نابەوەختە دەزانم و هیوادارم کە خوای گەورە سێبووری بە هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەیان و بە تایبەت دایک و باب و خوشک و برا و کەسەکاری بدات و ڕووحی شاد و جێگای بەهەشتی بەرین بێ.
حەمەرەسووڵ کەریمی