یادێک له شه‌هید ئاواره‌ی هه‌ستیار و شۆڕشگێڕ. نووسینی : مسته‌فا شڵماشی
له کاتێک دا 45 ساڵ به‌سه‌ر شه‌هید کرانی ڕێبه‌ر ی به‌وه‌جی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان. شه‌هید مه‌لا ئاواره دا ڕاده‌برێ، هێشتا هاوڕێیانی و حیزبه‌که‌ی له مه‌یدانی خه‌باتی دژوار دا، درێژه به ڕێبازه‌که‌ی ده‌ده‌ن و هۆنراوه‌کانی ده‌ڵێنه‌وه. شه‌هید مه‌لا ئاواره ته‌نیا شۆڕشگێڕ نه‌بوو، به‌ڵکوو هونه‌رمه‌ند و هه‌ستیاریش بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له بنه‌ماڵه‌یه‌کی خوێندوار و ئایینی له دایک بوو، زۆر زوو توانی فێری خوێندن و نووسین بێ.
هه‌ر زوو هه‌ستی هونه‌ری بزووت و توانی له نێو دڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دا جێگای خۆی بکاته‌وه. هێشتا ته‌مه‌نی زۆر که‌م بوو که خه‌ڵکی پرس و ڕایان پێ ده‌کرد و که‌ڵکیان له بیر‌و بۆچوونه‌کانی وه‌ر ده‌گرت.
هه‌ر بۆیه له‌لایه‌ن باوکیه‌وه خرایه به‌ر خوێندن و له پێش دا هێندێک کتێبی فارسی و قورئانی له لای باوکی خوێند. پاشان بۆ درێژه‌دانی خوێندن ڕووی له حوجره‌ی مزگه‌وته‌کانی کوردستان کرد، که له‌و سه‌رده‌مه دا ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی زانیاری له دێهاته‌کانی کوردستان بوون.
ئاواره مرۆڤێکی به هه‌ست و کۆمه‌ڵاتی بوو. زۆر زوو ئاگاداری گیر‌و گرفته‌کانی خه‌ڵک ده‌بوو، به دیتنی زۆڵم و زۆر ده‌ڕه‌نجا و هه‌وڵی ده‌دا یارمه‌تی هه‌ژارانی کۆمه‌ڵگا بدا. ئاواره ره‌نج و ئازاری هه‌ژارانی کوردستانی به شێعر ده‌رده‌بڕێ. ئه‌و به زمانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هۆنراوه‌ی ده‌هۆنده‌وه. بۆیه شێعره‌کانی زمانه و زمان ده‌گه‌ڕان و له گوێی گه‌وره و بچوکی خه‌ڵکی کوردستان دا ده‌زرینگانه‌وه. شێعره‌کانی ئاواره ئاوێنه‌یه‌کی باڵانوین بوون له نیشاندانی ژیانی پڕ چه‌رمه‌سه‌ری گه‌لی کورد دا. ڕێ نیشانده‌ر بوون بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ زۆرداران و فێنک که‌ره‌وه‌ی دڵی هه‌ژاران بوون له کاتی ته‌نگانه دا.
ئه‌و له [ هاورای توتنه‌وانێکی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ] دا توانیویه‌تی ده‌رد و مه‌ینه‌تی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌ست نیشان بکا.
توتنه‌وانێکی هه‌ژارم بێ خانوو بێ زه‌وی و زارم
بێ پول و پاره، بزن و مه‌ڕ دوورم له خێر، نیزیک له شه‌ڕ
===============
له [ کوردم کوردستانم ده‌وێ ] دا ئامانجی گه‌له‌که‌ی زۆر باش پێکاوه .
کوردم کوردستانم ده‌وێ هیوای به‌رزم قه‌ت نانه‌وێ
به‌رزه هیوام بۆ نیشتمان په‌یمان به‌ستم له گه‌ڵ یه‌زدان
ده‌ست هه‌ڵناگرم له تێکۆشان تاکوو ده‌چمه ڕێزی گه‌لان
==============
له [ لایه لایه‌ی دایکێکی دڵسۆز بۆ کورپه ساواکه‌ی ] دا به قووڵایی ده‌روونی ژن و پیاوی کورد دا چووته‌خوار.
ڕۆڵه کورپه‌که‌م ئارامی گیانم خونچه‌ی گوڵزاری باغچه‌ی ژیانم
جگه‌ر گۆشه‌که‌م به‌رهه‌می ژینم سه‌روه‌ت و ماڵم، ئایین و دینم
هێزی ته‌وژمم، بینای چاوانم هاوده‌نگی به‌زمی ڕۆژ و شه‌وانم
ڕۆڵه گیان مه‌گری، مه‌گره به‌هانه بنوو دره‌نگه، به‌ری به‌یانه
هه‌ی لایه لایه ڕۆڵه لای لایه کوێر بێ ئه‌و چاوه‌ی به تۆ هه‌ڵنایه
له [ ڕه‌شبگیری ] دا خه‌باتی ساردی گه‌لی کورد دژی داگیرکه‌رانی نیشان داوه. له [ گه‌شتی ناوچه‌ی ئالان ] دا جوانی سروشتی کوردستان و خۆشه‌ویستی نیشتمان له دڵی گه‌لی کورد دا دێنیته گوڕێ و له گه‌ڵێک هه‌ڵبه‌ستی تر دا بۆ گه‌له‌که‌ی ده‌خوێنێ.
ئاواره هێنده زوو له گه‌ڵ ده‌رد و مه‌ینه‌تی گه‌له‌که‌ی دا ئاشنا بوو که هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوی دا ڕێگای سیاسه‌تی گرته‌به‌ر و بوو به ئه‌ندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، ئه‌و له‌م سه‌نگه‌ر دا به ته‌واوی وجودی خۆیه‌وه تێده کۆشا. وێڕای ده‌رس خوێندن ته‌بلیغاتی سیاسیی بۆ خه‌ڵک ده‌کرد و ته‌شکیلاتی نه‌هێنی پێک دێنا. ئه‌و ببوو به‌یار و یاوه‌ری هه‌ژارانی کوردستان.
به گونده‌کان داده‌گه‌ڕا و بۆ به‌رگری له مافی خۆیان هانی خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌دا، ئه‌وانیش ڕێزیان ده‌گرت. پرس و ڕایان پێ ده‌کرد و وه‌ک ڕێبه‌رێک چاویان لێ ده‌کرد. ئه‌و هێنده به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو کاری ده‌کرد، که شاردنه‌وه‌ی خه‌باته‌که‌ی دژوار ببوو. به‌خۆی وگوچانیکه‌وه به گونده‌کان دا ده‌گه‌ڕا، به تایبه‌ت دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له باشووری کوردستان، به‌ئاشکرا پشتیوانی لێ ده‌کرد و یارمه‌تی کۆ ده‌کرده‌وه. پاش وه‌رێ خستنی کاروانی گه‌وره‌ی یارمه‌تی به‌ره‌و باشووری کوردستان، ڕژیمی پاشایه‌تی ئاگاداری هه‌ڵس و که‌وته‌کانی بوو به دوای داده‌گه‌ڕا. ئه‌ویش به‌ناچاری رووی له باشوور کرد و له لای مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان له نیزیک گوندی مالومه گیرسایه‌وه. جه‌ند ساڵێک هاوڕێی خه‌بات بوو له گه‌ڵ سه‌رکرده‌ی خواڵیخۆشبوو مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د و به‌رێز مام جه‌لال سه‌رۆک کۆماری عێراق.
پاش تێکۆچوونی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی له گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانی له ساڵی 1964 دا، ئاواره و چه‌ند کادریکی دیکه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به ناچار گه‌رانه‌وه نێو خۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و دیسان به خۆ و گۆچانیکه‌وه، خۆی له نێو ده‌ریای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هاویشته‌وه. هه‌ر له‌و کاته دا په‌ێوه‌ندی گرت به به‌شێک له ڕێبه‌رایه‌تی حیزبه‌وه که له‌و کاته دا له ناوچه‌ی پشده‌ری باشووری کوردستان نیشته‌جی بوون و خه‌باتی خۆی له گه‌ڵ ئه‌وان لێک گرێ دا. دوای ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵێک له کادره‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ژێر ڕێبه‌رایه‌تی کۆمیته‌ی شۆڕشگێڕی ئه‌و حیزبه دا ڕوویان له نێو خۆی وڵات کرده‌وه. شه‌هید ئاواره وه‌ک یه‌کێک له چالاکترین ئه‌نداما‌نی ئه‌و کۆمیته‌یه به‌رپرسایه‌تیی ناوچه‌ی سه‌رده‌شتی وه‌عوده گرت و هێنده به رێک و پێکی کاری کرد که تا ئه‌م ساڵانه‌ی دوایش ئاسه‌واری ڕێکخستن و کاری ته‌شکیلاتی ئه‌و هه‌ر ماوه‌ته‌وه وئه‌و پیگه گه‌وره‌یه‌ی که ئه‌و بۆ بیروباوه‌ڕی ڕزگاریخوازیی و کوردایه‌تی پێکی هێنابوو، ئیستاش له‌و ناوچه‌یه هه‌ر ماوه.
به‌داخێکی گرانه‌وه پاش هه‌ژده مانگ خه‌باتی قاره‌مانانه، به شه‌هید بوونی زۆربه‌ی ڕێبه‌رانی، جووڵانه‌وه‌ی ساڵه‌کانی 46 – 47 شکستی هێنا. شه‌هید ئاواره‌ش دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی خه‌یانه‌تی چه‌ند خۆفرۆشێکه‌وه له گوندی دیواڵانی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له دا‌و خڕا و له گه‌ڵ دوو هاوڕێی دیکه به ناوه‌کانی : مه‌لا که‌چه و ره‌حمانی وه‌تمان چاوشین ، دوای چوار مانگ ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی وه‌حشیانه هه‌ر سێکیان له رۆژی11ی مانگی خه‌رمانانی ساڵی 1347 [ 2ی سیپتامبری 1968 ] دا له لایه‌ن ڕژێمی جینایه‌تکاری حه‌مه‌ره‌زا شاوه له شاری سه‌رده‌شت تیره‌باران کران.
یادیان به‌رز و ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێ.
شه‌هید مه‌لا ئاواره سالی 1964 [ له ناوه‌ندی پارتی دێموکڕاتی کوردستان له مالومه‌ی باشووری کوردستان ]