مەبەستی حاجی ئەحمەدی چییە؟ مسته‌فا ئەمیری

دوێنێ شەو لە تلویزیونی رووداو چاوم بە حاجی ئەحمەدی کەوت و گوێم لە بەشێک لە قسەکانی بوو لە سەر حیزبی دیمۆکرات قسەی دەکرد. دەیگوت حیزبى دیمۆکرات خۆی بە رەسەن دەزانیت، بەڵام پێى وابوو كه لە کوردەواری دا رەسەن بە ئەسپ و مایین دەڵێن!

ماناى ئه‌و قسه‌يه‌ى ئه‌گه‌ر راستيش بێ له جێى خۆى دا نيه و غه‌يرى بێ رێزى هيچی ديكه نييه. جا نازانم ئەو ساڵانەی کە خۆی ئەندامی حیزب بوو لێی دەرکردوه یا ئەوانیشی حیساب کردوە!!!!

هەر چەند پێم خۆش نییە وا بنووسم بەڵام هەر مەجبوورم کە بڵێم کەسێک کە بە خەیاڵ خۆی بە رێبەری پژاك بزانێت و کورد بێت بۆ بەرژەوەندی و خۆ نیشان دانی خۆی دەبێ چەندە بێ سەواد و بێ ديقه‌ت بێت کە لەم کاتە ئەستەمە دا کە مەسەلەی کورد بەرەو گەشە کردنە و ئاسۆ لە جاران روونترە و لە بەرەبەری بەستنی کۆنگەرەی نەتەوییدا دا بێت ئەو وردە فەرمایشتانە بەرەڵا کات و سووک و هاسان بە حیزبیک کە خاوەنی ۷٠ ساڵ خەبات و هەزاران شەهیدە ئاوا بێ رێزی بکات و ئەندامانی هەر دووک لای پژاک و حیزبی دیمۆکرات لە یەکتری دردونگ بكا. ئەم دوو بەشە بکا بە دوژمنی سەرەکی یەکتری و لەو ناوە دا رۆلەکانی کورد لە لیباسی پیشمەرگایەتی دا بە دەستی یەکتر بە کوشت بدات. ئەو جۆرە قسە کردنە غەیری خزمەت بە دوژمن چ قازانجێکی هەیە. من وه‌ك كوردێک رێزم بۆ پژاک وەك شاخەیەکی پ ک ک هەیە و بۆ هەر گریلایەکی كه بە دەست دوژمن شەهید دەکرێت کۆڵێک خەفەت دامدەگرێت و بە پەروشم. بەڵام زۆریش نیگەرانی ئەو بەشەم کە ئەگەر ئەو وەزعە ئاوا بچێتە پێش دوژمنی کوردیان لە بیر بچێتەوە و دەست لە سەر ماشەی تفەنگ لە رێبەری و پێشمەرگە و ئەندامەکانی حیزبی دیمۆکرات بگەرێن و شەریان لە گەڵ بکەن. لە بەرئەوەی کە جەنابی حاجی ئەحمەدی دەستووری داوە.! بۆیە من هیوادارم دیسان دەڵێم هیوادارم ئەندامانی هەر دووک لا لەم کاتە ئەستەمە دا بە قسەی حاجی ئەحمەدی ئاورێک هەڵناویسێنن کە کوژاندنەوەی چەتوون بێت. ئەودەم حاجی ئەحمەدی خۆی لە ئوروپا بە ماهوارە چاو لە بڵێسەی ئاگری ئەم شەرە دەکات و بە موبایل فەرماندەهی شەرێک دەکات کە رۆڵەکانی کورد بە دەستی یەکتری دەکوژرێن.

لە کۆتایی دا پێم خۆشبوو بڵێم با پێيان وا نەبێت کە بێدەنگی حیزبی دیمۆکرات لە حاست ئەو هەمووە بێ حورمەتییەی ئەوان نیشانەی بێ دەستەلاتی ئەو حیزبەیە. ئەوان دەبێ باش بزانن کە ئەو جواب نه‌دانەوەیە لەبەر حورمەتی وەزعیەتی حەساسی کوردە لەم سەردەمەدا.

مسته‌فا ئەمیری