ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کان: ڕه‌وشی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی.
سەرچاوە ماڵپەری ڕادیۆ دەنگی دەنگی ئەمریکا: مسته‌فا شه‌ڵماشی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و به‌رپرسی گشتیی کۆمیته‌ی به‌ڕێوبه‌ری ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی( ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کان) ه. ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به بارێکی گرژ و ئاڵۆزدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، قه‌یرانی سوریا به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌ری هێرشی ڕۆژئاوا هه‌روادێ و زیاد ده‌کات ئه‌گه‌رچیش وه‌ک ده‌گوترێت ئه‌و هێرشه چاوه‌ڕوانکراوه سنوردار ده‌بێت. عێراق وڵاتێکه نوقمی قه‌یرانی ئاسایشی و سیاسیه، کۆماری ئیسلامی ئێران کار له‌سه‌ر شیعه‌گه‌رایی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌کات و به‌شوێن پێگه‌ی تۆکمه‌تره بۆ خۆی له‌و ناوچه پڕ کێشمه‌یه‌ی جیهاندا.
تورکیاش وه‌ک چاو‌دێر ده‌ڵێن له ململانێیه‌کی به‌هێزدایه بۆ باڵا ده‌ستی له خاوه‌رمیانه‌دا، وه‌ک هه‌ندێک له چاو‌دێر ده‌ڵێن ئانکه‌ره ده‌خوازێت ئیمپراتۆریه‌تێکی مۆدێرنه‌ی عوسمانلی بێنێته‌وه ئارا.
له‌م ڕه‌وشه‌دا ئه‌وه‌ی هاوڕایی لایه‌نه ناکۆکه‌کانی له‌سه‌ره ، هه‌روادێ و گه‌شه‌کردنی توندڕه‌ویی ئیسلامیه. ئا له‌و ژینگه‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا کورد له کوێی هاوسه‌نگیه‌کاندایه و چۆن ده‌توانێت ببێته بوونێک چیی دی فه‌رامۆش نه‌کرێت و نه‌توانرێت ئاینده‌ی ئه‌م گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به نادیار بسپێردرێت، که تا ئێستا بێ وڵاته و دابه‌شبووه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک وڵاتی ناوچه‌که‌دا.
مسته‌فا شه‌ڵماشی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی و به‌رپرسی گشتیی کۆمیته‌ی به‌ڕێوبه‌ری ده‌ره‌وه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی( ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کان) ه.
ئا له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێت چی بکات، هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ته‌نها یه‌ک هه‌نگاوی دۆسێی کورد له ناوچه‌که‌دا؟
یه‌کێک له پرسیاره‌کان ئه‌وه‌یه ئایا حیزبه کوردیه سیاسیه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان ئاماده‌ن داوای لێبوردن له نه‌ته‌وه‌ی کورد بکه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌م و کوڕی و که‌مته‌رخه‌میانه‌ی هه‌یانبووه له ساڵانی کارکردنیاندا وه‌ک لایه‌نی سیاسی؟
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌که‌دایه: