هه‌لبژاردنی پارله‌مانی نۆروێژ. رەزا محەممەدئەمینی
رۆژی دووشه‌ممه 9ی ئه‌م مانگه هه‌لبژاردنی پارله‌مانی ولاتی نۆروێژ ده‌ست پێده‌کات. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌رچه‌ند له کوردستان نییه وراسته‌وخۆ هیچ کاریگه‌ریه‌کی له‌سه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان نییه؛ به‌ڵام به‌وحاڵه‌ش بۆ کورد و به‌تایبه‌ت بۆ کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته گرینگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
بێگومان ئێمه‌ی کوردی دانیشتووی هه‌نده‌ران له هه‌ر کام له‌و وڵاتانی که لێیده‌ژین،جگه له‌وه‌ی که ده‌بی خۆمان له‌گه‌ڵ یاسا و داب و نه‌ریتی ئه‌و وڵاتانه “ته‌تبیق” بده‌ین؛ له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌بێ له هه‌موو بواره‌کاندا ئه‌ندامی چالاک و ئه‌کتیڤی ئه‌و ولاتانه بین وبه‌شداری چالاکانه‌مان له هه‌موو بۆنه و رێوره‌سم و به‌گشتی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی دا هه‌بێ.به‌تایبه‌ت به‌شداریکردن له چالاکییه سیاسییه‌کان وه‌ک هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی خه‌ڵک بۆ پارله‌مان بۆ ئێمه‌ی ره‌وه‌ندی کوردی که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆرمان که‌سانی سیاسین و رابردووی خه‌باتی سیاسیمان هه‌یه‌وئیستاش به‌په‌رۆشین بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان،زۆر گرینگه.شک له‌وه‌دا نییه که چالاک بوونی سیاسیی کوردانی دانیشتووی هه‌نده‌ران کاریگه‌ری زۆر باشی هه‌یه بۆ ناساندنی رووی راسته‌قینه‌ی کێشه‌ی ره‌وای کورد بۆ بیر و رای گشتی و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی درۆ و ده‌له‌سه و چه‌واشه‌کارییه‌کانی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان.هه‌ر بۆیه‌ش حه‌ق وایه ئێمه له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێک که‌ڵک وه‌رگرین بۆ ناساندنی کورد و لێهاتوویی دانیشتوانی کوردی ئه‌و وڵاتانه وسه‌لماندنی ئه‌و راستییه که تاکی کوردیش ،سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که له‌وڵاتی خۆی و له‌ناو کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا ناژیی؛ به‌ڵام ده‌توانی ئه‌ندامێکی کارلێهاتوو و هه‌ڵسوورێنه‌ر و سوودبه‌خش بێ له‌و وڵاتانه.
به‌رێز کاک که‌ریم ئه‌ڵڵاوه‌یسی یه‌کێک له‌و که‌سه سه‌رکه‌وتوانه‌یه که خۆی کاندیدا کردوه بۆ پارله‌مانی نۆروێژ له‌سه‌ر لیستی حیزبی سوسیالیستی چه‌پی ئه‌و وڵاته. بێگومان کاک که‌ریم که‌سایه‌تییه‌کی خه‌باتگێری ناسراوی گه‌له‌که‌مانه‌و زۆربه‌ی کورده‌کانی دانیشتووی نۆروێژ، به‌تایبه‌ت کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌یناسن و ده‌زانن که کاک که‌ریم پێشمه‌رگه‌و کادری به‌توانای حیزبی دێمۆکرات بوه و سالانێکی زۆر بێ پشوودان له ریزه‌کانی حیزب دا به دژی داگیرکه‌رانی وڵاته‌که‌مان خه‌باتی کردوه‌و کورد کوته‌نی چۆکی له به‌ردی کوتاوه. جگه له‌وه‌ش کاک که‌ریم له‌ماوه‌ی گیرسانه‌وه‌ی له وڵاتی نۆروێژ که‌سێکی به‌راستی سه‌رکه‌وتوو له ناو کۆمه‌ڵ، خۆشه‌ویست له‌ناو ره‌وه‌ندی کوردی و جێگای متمانه‌و باوه‌ر له ناو کۆر و کۆمه‌ڵه نۆرویژێکان بوه. هه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه بوون که وایان کردوه که کاک که‌ریم له‌لایه‌ن حیزبی سوسیالیستی چه‌پی نۆروێژ بۆ پارله‌مانی ئه‌و وڵاته کاندیدا بکرێ. هه‌رچه‌ند هه‌روه‌ک باسم کرد کاک که‌ریم پێشمه‌رگه‌و کادری حیزبی دێمۆکرات بوه‌و له راستیدا خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، به‌ڵام روانینی کاک که‌ریم بۆ کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان به ته‌واویی روانینێکی نه‌ته‌وه‌ییه و له خانه‌ی حیزب و لایه‌نێک دا خۆ نابینێته‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی گشت کورده‌کانی له‌به‌ر چاوه.
جێی ئاماژه‌یه که حیزبی سوسیالیستی چه‌پی نۆروێژ له‌و حیزبه کورد دۆستانه‌یه که هه‌نگاوی زۆر به‌نرخی له پێناو کورد و کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌ڵێناوه‌ته‌وه؛ بۆنموونه ده‌توانین باس له به‌فه‌رمی ناسینی جینۆسایدی کورد بکه‌ین که بۆ گه‌لی کورد گرینگ بوو. دیاره وه‌ک زۆربه‌ی حیزبه چه‌په سوسیالیسته‌کان، حیزبی سوسیالیستی چه‌پی نۆروێژیش هه‌میشه داکۆکی له کورد کردوه‌و دیفاع له کێشه‌ی کورد له به‌رانبه‌ر داگیرکه‌رانی کوردستان بۆته پره‌نسیپێکی نه‌گۆر له سیاسیتی ئه‌م حیزبه له ئاست نه‌ته‌وه‌ی کورد دا.
به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و راستییانه شک له‌وه‌دا نییه به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی نۆروێژ و ده‌نگدان به کاک که‌ریم ئه‌ڵڵاوه‌یسی و لیستی حیزبی سۆسیالیستی چه‌پی ئه‌و وڵاته ئه‌رکی هه‌موو دانیشتوانی کوردی نۆروێژه و به ئه‌ندامبوونی کاک که‌ریم له پارله‌مانی نۆروێژ له هه‌مان کاتدا که سه‌رکه‌وتنی که‌سێکی نیشتمانپه‌روه‌ر و خه‌ڵک خۆشه‌ویسته؛ شانازیشه بۆ ره‌وه‌ندی کورد له‌م وڵاته که تاکێکی کورد له پارله‌مان بوه به ئه‌ندام و ده‌توانێ خزمه‌ت به خوشک و برایانی کوردی خۆی بکات.
به هیوای سه‌رکه‌وتنی کاک که‌ریم ئه‌ڵڵاوه‌یسی و لیستی حیزبی سۆسیالیستی چه‌پی نۆروێژ