ئاگاداری پرسەی سەرەخۆشی مام ساڵح باڵەکی لە شاری فالۆن
بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری ڕێگای ڕزگاری بەرێز کاک ساڵح باڵەکی باوکی بەرێزان کاک عومەر باڵەکی ئەندامی دەفتەری سیاسی حدک و بەرێز کاک شەریف باڵەکەی و هەروەها مامی تێکۆشەر و فەرماندەی دێرینی ریزەکانی حدک کاک عەلی باڵەکی و شەهید خالید باڵەکی کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی لە لایەن کاک شەریف باڵەکییەوە لە شاری فالۆن پێکدێ.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ ـ ٠٩ ـ ٢٠١٣
ئادرەس Bojsenborg ماڵی کاک شەریف باڵەکی
ژمارە تەلەفوون ٠٢٣٢٣٥٢٩
بە بۆنەی کۆچی دوایی مام ساڵح باڵەکی تێکۆشەری ناسراوی کورد و باوکی کاک عومەر باڵەکی و شەریف باڵەکی و مامی بەرێزان کاک عەلی باڵەکی و شەهید خالید باڵەکی لە ناخی دڵمەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی تێکۆشەرو شۆرشگێر و نەبەزی باڵەکی لە ناوخۆی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات دەکەم و ئاواتەخوازم کە کۆچکردووش جێگای بەهەشت بێ و تێکرای ئەندامانی بنەمالەی تەمەن درێژ بن.
حەمەرەسووڵ کەریمی