کۆچی دوایی دایە ئەستێ، دایکی شەهید فەقێ عەلی

بە داخێکی گرانەوە هەواڵی مەرگی دایە ئەستێی حەمە وەیسی، دایکی شەهید فەقێ عەلی، خالید و (عوسمان ئاڵێ) مان پێ گەیشت. دایکە ئەستێ یەکێک لەو دایە شۆڕشگێڕ و بە ئەمەکانە بوو کە چەندین ڕۆڵەی شۆڕشگێڕ و خاوەن هەڵویستی لە داوێن خۆی دا پەروەردە کرد. دڵی ئەو دایکە ئازیزە هەتا دوا ساتەکانی ژیانی، بۆ ڕزگاری خاک و نێشتمانەکەی و گەڕانەوە ڕۆلەکانی بە سەربەرزی بۆ ناو زێدی خۆیان لێی دا و سەرەڕای زەبروزەنگ و تۆقاندنی پیاوانی ڕژیم، بەڵام بۆ تاکە جارێکیش خۆشەویستی خاک و نیشتمانەکەی و پێشمەرگە لە هزر و بیری ئەو دا وون نەبوون. بە داخێکی زۆرەوە پیری و دووری لە جگەرگۆشەکانی بڕستی لە دایکە ئەستێ ئازیز بڕێبوو و تاکوو سەرئەنجام لە تەمەنی ٧٥ ساڵی دا ماڵئاوایی لە هەمووان کرد.

بەم بۆنەوە دۆستان و ئاشنایانی کاک عوسمان ئاڵێ لە وڵاتی نۆروێژ ئاگادار دەکەینەوە کە پرسە و سەرەخۆشی دایکی بەڕێزیان ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٧.١٠.٢٠١٣ کاتژمێر ٢،٣٠ خولەک تا ٥،٣٠ خولەکی ئێوارێ لە ناوەندی پێشەوا لە شاری لیلسترۆم بەڕێوە دەچێ. بەشداری ئێوەی بەڕێز سەبوری بە بنەماڵەی کاک عوسمان ئاڵێ دەبەخشێ و ڕووحی ئەو دایکە تێکۆشەرەش شادتر دەکات. ئێمە لە لایەن خۆمان و گشت هاوڕێیانمان لە کومیتەی نۆروێژ،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی گەرممان پێشکەش بە بنەماڵەی بەرێزیان دەکەین و بەو هیوایەی دیداری خوشکە ئەستێ بە بەهەشت شاد بێت و سەبوریش بۆ بنەماڵەی بەڕێزیان.

کاتی پرسە:

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧-١٠-٢٠١٣

کاتژمێر ٢.٣٠ تا ٥.٣٠ ئێوارە

شوێن: ناوەندی پێشەوا لە شاری لیلسترۆمی نۆروێژ

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفوونەی خوارەوەی بکەن

004797087282


بە بۆنەی کۆچی دایە ئاستی لە ناخی ڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەس و کاری دایە ئەستی کۆچ کردوو و هەموو دۆست و ئاشنایانی و بە تایبەت کاک عوسمان ئاڵی و بنەماڵەکەی دەکەم و هیوادارم کە دواین خەمیان بێ و تەمەن درێژی بۆ باقی خزمانیان بە ئاوات دەخوازم و ڕووحی کۆچکردووش شاد بێ.

حەمەرەسووڵ کەریمی