ئاگاداریی بهرنامهی هاوبەشی چەند ڕێکخراوەی ژنان لە ٢٣ی نوامبر لە ستۆکهۆڵم
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی بهرهنگاربوونهوه لەگەڵ توندوتیژی دژ بە ژنان سێ ڕێکخراوەی ژنانی ڕۆژههڵاتی کوردستان له چوارچێوهی کارێکی هاوبهشدا بهرنامهیهک بەم بۆنەوە له ستۆکهۆڵم پێتەختی وڵاتی سوئێد بهرێوه دهبەن.
ئهم هاوکاری و بەرنامە هاوبەشە به بۆنهی ٢٥ی نوامبر ڕۆژی جیهانی دژ بە توندوتیژی لە دژی ژنان لە لایەن ڕێکخراوەکانی یەکێتی ژنانی دێمۆاکرتی کوردستان ، یەکێتی ژنانی دێمۆاکرتی کوردستانی ئێران و مافی ژنی کورد بهڕێوه دهچێ و بایەخێکی تایبەت دهداتە گیروگرفتەکانی سەر ڕێگای ژنان و وێناکردنی جۆری توندوتیژی دەوڵەتی و نێو کۆمەڵگا و تووندوتیژی خێزانی و هەروەها گرفتەکانی ژنی کورد لە تاراوگە، لە ماوەی سمینارەکەدا چەند وتارێک لە سەر ئەم بابەتانەی سەرەوە لە لایەن بەرێزانی کۆرگێرەوە پێشکەش دەکرێ.
کۆرگێرانی بەشداربوو برییتین لە:
- دوکتور خالید خەیاتی
- خاتوو سەکینە جەوانمەرد
- دوکتور سالار شەڵماشی
- خاتوو ئەوین عەزیز
داوا لە تەواوی تیڤیکان و ڕاگەیاندنەکانی کوردی دەکەین کە لەو ڕۆژەدا بەشداربن تا بە مێدیایی کردنی ئەو باسە بتوانن ڕۆڵێکی کاریگەرییان هەبێ بۆ کردنەوەی ئەو باسە لە ناو کۆمەڵگادا.
هاتنی ئێوه ئازیزان هاندەری زیاترە بۆ کاری هاوبەش و ههڵگری پهیامی پشتگیرییە لە ژنانی تێکۆشەر و یەکسانیخواز و جێگای دڵگەرمی و شانازیە.
کات: ١١:٠٠ تا ١٧:٠٠ (17:00 _ 11:00) ئێوارە
ڕێکهوت: ڕۆژی شهممه ٢٣ی نوامبری ٢٠١٣ ی زائینی
شوێنStockholm Husby träff
ڕێکخراوهکانی هاوکار و بەشدار:
:: یەکێتی ژنانی دێمۆاکرتی کوردستان
:: مافی ژنی کورد
:: یەکێتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
تکایە بۆ بینینی ئاگادرییەکە بە قەوارەی گەورە لە سەر وێنەکە چرکە بکەن.