ئاگاداری ئهکادیمیای کوردی بۆ رێزلێنان لە بەرێزان مامۆستا عهبدوڵای حهسهن زاده و محهممهدی مهلا کهریم لە هەولێر
چەند قسەیەک لە سەر ڕێزلێنان لە کەسایەتییەکانی کورد و یەک لەوان کەسایەتی سیاسی و ئەدەبی و نووسەر و وەرگێری گەلەکەمان بەرێز مامۆستا عەبدوڵلا حەسەنزادە، لە پەراوێزی ئەم ئاگادارییەدا ئەوەم بە پێویست زانی کە ئەم چەند دێرەی خوارەوەش بۆ ڕێزگرتن لەو کەسانەی کە ڕێزیان لە مامۆستا گرت بنووسم.
ڕۆژی ١٩ ـ ١٠ ـ ٢٠١٣ کۆمەڵێک تێکۆشەری دێرینی دێموکرات و دۆستانی بەرێز مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەنزادە لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا ڕێزیان لە خەبات و تێکۆشان و ماندوونەناسی بەرێز مامۆستا عەبدوڵڵا حەسەنزادە گرت و بە دەیان کەسایەتی سیاسی، شاعیر، ئەدەیب و نووسەری کورد لە سەر خزمەتەکانی مامۆستا بابەت و وتاریان پێشکەش کرد. بەشی هەرە زۆری وتارەکان باسیان لەو خزمەتانە دەکرد کە بەرێز مامۆستا بە بزووتنەوەی کورد و بە کتێبخانە و بە ڕەوەندی کوردی کردووە.
بەشدارانی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە مامۆستا حەسەنزادە لە چەندین وڵاتی ئوروپایی و لە نێوخۆی نۆروێژ و لە ڕێگای دوورەوە هاتبوون و بەوە بەختەوەر بوون کە توانیویانە بە حزوور و بوونی مامۆستا ڕێز لەو گەورە پیاوەی گەلەکەمان بگرن و بەو ڕێزلێنانە ماندوویی چەندین دەیەی مامۆستا لە جەستەی دەر بکەن.
هەڵبژاردنی بەشێک لە وتەکانی بەرێز مامۆستا و بڵاو کردنەوەی لەو ڕێوڕەسمەدا هەستی هەموو بەشداربووانی بۆ سەردەمی شاخ و پێشمەرگایەتی و شۆڕش و قوتابخانە و لاوەتی و خوێندن بردەوە و فرمێسکی شادی و خۆشی خستە سەر گۆنای بەشێک لە بەشداربووان.
بێشک ئەو ڕێزڵێنانە هیچی کەمتر لەو رێزلێنان گرتن و خەڵاتانەی کە لە لایەن حیزبێک و یا دەوڵەتێک دەدرێن بە کەسێکی وەک مامۆستا نەبوو، بەڵکوو بە بۆچوونی خۆم لەوانیش گەورەتر بوو، چوونکە ئەوانەی بەو کارە هەستابوون ئەزموونی ئەو جۆرە کارانەیان نەبوو، بەڵام بە رادەیەک جوان و باش و ڕازاوە و پڕ نێوەرۆک ئەو ڕێوڕەسمە ڕێزلێنانەیان بەڕێوە برد کە هەموو لایەکی شاگەشکە کردبوو، بۆیە جێگای خۆیەتی سوپاسی ئەو بەرێزانە بکەم کە ماندوونەناسانە و ئەرکدارانە ئەو ڕێوڕەسمە ڕێزلێنانەیان پێکهێنا و ئەو هەموو تێکۆشەرەیان بۆ ڕێزلێنان لە مامۆستا حەسەنزادە و هەروەها دیدار نوێ کردنەوە لە گەڵ یەکتر لە دەوری یەک کۆکردەوە.
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا مامۆستا حەسەنزادە لە وتارێکی کورت دا وێرای سوپاس کردن لە هەموو بەشداربووان و بە تایبەت پێکهێنەرانی ئەو ڕێوڕەسمە رێزلێنانە، ئاماژەی بە تابلۆی سیمبوولی درووست کراوی ئەو رێوڕەسمە کرد کە پێک هاتبوو لە پێنووس و دار زەیتوون و جامانەیەک، بەرێزیان گووتی ئەو ڕێز لێنانە و ئەو خەڵاتانە و بەشداری ئێوە لە لای من گەورەترن لەو خەڵاتانەی کە لە ڕێوڕەسمی نۆبێل دا ساڵانە لە نۆروێژ بە کەسایەتیەکان دەدرێ، ئەمن لێرە بە جارێک سێ خەڵاتم بەم تابلۆیە وەرگرتووە، خەڵاتی یەکەم پێنووس کە ڕەمزی نووسین و نووسەرییە، دووهەم دار زەیتوون کە نیشانەی ئاشتی و تەبایە و سێهەم جامانە کە ڕەمزی شۆڕش و پێشمەرگایەتییە، هەر بۆیە ئەو ڕێزلێنانەم لە هەموو رێزلێنانێک پێ گەورەترە و سوپاس بۆ ئێوە و بۆ دانی ئەو تابلۆ بە نەرخە.
دوای ئەو رێزلێنانە بارەگای ئهکادیمیای کوردی لە هەولێر بریاری داوە کە ڕۆژی ٢٠ ـ ١١ ـ ٢٠١٣ رێز لە دوو کەسایەتی گەورە لە گەرمێن و کوێستان، واتە لە باشوور و ڕۆژهەڵات بگرێ و ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە گەلەکەمان بەرەو وشیاری هەنگاو دەنێ و هەر بە زیندوویی و لە کاتی ژیاندا رێز لە ماندوونەناسی و خزمەتەکانی ڕۆڵەکانی خۆی دەگرێ، لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆم دەر دەبرم و هیوای ئەوە دەخوازم کە ئەم ڕێوڕەسمە لە لایەن کوردانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان بە گشتی و ئەدیب دۆستان و دانیشتووانی پارێزگای هەولێر بە تایبەتی پێشوازی گەرمی لێ بکرێ و بەمجۆرە وەلامی خزمەت و کارەکانی بەرێز مامۆستا حەسەن زادە و کاک محەممەدی مەلا کەریم بدرێتەوە. بە هیوای ئەوە کە میدیاکارانی هەرێم و میدیاکانی دیکە ئەم ڕێوڕەسمە ڕێزلێنانە بە میدیای بکەن و ڕاپۆرت و هەواڵی لێ ساز بکەن و لە باری بڵاوکردنەوەوە وەک رێزلێنانی وڵاتی نۆروێژ بە فەرامۆشی نەسپێردرێ.
ئەوەش دەقی ئەو ئاگادارییە کە وێنەیەکی بە دەستی ماڵپەرەکەمان گەیشتووە.
بۆ بهرزنرخاندنی تهمهنێک خزمهتی دوو کهسایهتیی گهورهی ئهمدیو و ئهودیوی کوردستان به زمان و ئهدهبی کوردی، ئهکادیمیای کوردی رێورهسمێکی رێزلێنان بهڕێوهدهبا بۆ ههریهک له :
عهبدوڵای حهسهن زاده و محهممهدی مهلا کهریم بە بەشداریتان لەم ڕیوڕەسمەدا شەرەفمەند دەبین.
سەرۆکایەتی ئهکادیمیای کوردی
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠ ـ ١١ ـ ٢٠١٣
کاتژمێر ١٥:٣٠ دوانیورۆ
بارەگای ئهکادیمیای کوردی ( هەولێر، تەنیشت پارکی شانەدەر)
تکایە بۆ بینینی ئاگادارییەکە بە قەوارەی گەورە لە سەر وێنەکە چرکە بکەن.