دروست کردنی پارێزگایه‌کی نوێ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. لوقمان زه‌هرایی
ماوه‌ی چه‌ند ساڵیکه بیرۆکه‌ی دروست کردنی پارێزگایه‌کی نوێ به ناوی پارێزگای ” موکریان ” به ناوه‌ندێتی مه‌هاباد له گۆرێ دابووه و کۆمه‌لێک که‌س لێره وله‌وێ هه‌وڵیان داوه که ئه‌و بیرۆکه‌یه جێ به جێ بکرێ.
به پێی هه‌واڵه‌کان عوسمان ئه‌حمه‌دی نوینه‌ری شاری مه‌هاباد له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی باسی ئه‌و بیرۆکه‌ی هێناوه‌ته‌وه گۆرێ و ناوبراویش کوتویه‌تی که خەڵکی ئه‌و ناوچانه خوازیاری دروست بوونی پارێزگایه‌کی نوێ به ناوی ” کوردستانی باکور” به ناوه‌ندێتی مه‌هابادن.
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک به هه‌ڵکه‌وتی جوغرافی ودانیشتووانی پارێزگای ورمێ که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی به مه‌به‌ستی سیاسی ومه‌زهه‌بی وله راستیدا به ناحه‌ق ناوی ” آذرباینجان غربی ” به سه‌ر دابڕاوه، به‌رده‌وام کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی زه‌ق وبه‌رچاو له مابه‌ینی کورده‌کان وئازهرییهکان له ئارادا بووه. به حوکمی بوونی ده‌سه‌ڵاتی پارێزگای ورمێ له ده‌ستی ئازه‌رییه‌کان دا که ئازه‌رین و شیعه مه‌زهه‌ب، کورده‌کان که زۆرینه‌ی دانیشتووانی شار و شارۆچکه‌کانی پارێزگای ورمێ پێک ده‌هێنن و سوننه مه‌زهه‌بیشن به ئانقه‌ست و مه‌به‌ستدار په‌راوێز خراون و له به‌رێوه‌بردن و بڕیاردانی کاروباری ئیداری شار و شارۆچکه‌کانی خۆیان بێ به‌ش کراون.
شاره‌کانی سه‌رده‌شت، ره‌به‌ت، مه‌هاباد، بۆکان، پیرانشار، شنۆ، نه‌غه‌ده، میاندوا، ساین قه‌ڵا و تیکاب کوردنشین و له باری هه‌ڵکه‌وتی جوغرافیش ده‌که‌ونه نێو چوارچێوه‌ی موکریان که ناوچه‌یه‌کی کوردنشینه به مێژوویه‌کی کۆن و دێرینه‌وه.
دروست بوونی پارێزگایه‌کی نوێ به ناوی پارێزگای ”موکریان” به ناوندێتی مه‌هاباد گه‌لێک گرینگه و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خەڵکی ئه‌و شار و شارۆچکه و گوندانه دایه که به هه‌ڵکه‌وتی جوغرافی له دێرزه‌مانه‌وه به موکریان ناسراوه. هه‌ر بۆیه پشتگری خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه له دروست بوونی پارێزگای ” موکریان ” و جیا بونه‌وه‌یان و سه‌ر به‌خۆبوونیان له پارێزگای ورمێ کۆمه‌لێک کێشه و گرفتی گرینگ که به پله‌ی یه‌که‌م به‌رگری کردن له پێشل کردنی مافه مه‌ده‌نیه‌کانی دانیشتوانی موکریانه چاره‌سه‌ر ده‌کا. پشتگری خەڵکی موکریان به گشتی و هه‌وڵ و تێکۆشانی نوینه‌رانی شار و شارۆچکه و گونده‌کان و نوێنه‌رانیان له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی و یه‌کده‌نگیان بۆ دروست کردنی پارێزگای ” موکریان” زامنی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و بیرۆکه‌یه ده‌بێ.
دروست بوونی پارێزگای ” موکریان” گرژی و ئالۆزی له نێوان کورد و ئازه‌رییه‌کان تا ئاستێکی زۆر که‌م ده‌کاته‌وه و مافی خۆ به‌رێوه‌بردن وه‌کوو مافێکی مه‌ده‌نی بۆ دانیشووانی پارێزگای ” موکریان” ده‌گه‌رێنێته‌وه. قازانجی دروست بونی پارێزگای ” موکریان” له چه‌ندین بواره ده‌کرێ لێک بدرێته‌وه و کۆمه‌لێک به‌رژه‌وه‌ندی بۆ دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه نوێ یه ده‌بێ.
به کورتی ده‌کرێ ئاماژه به چه‌ند خاڵ بکرێ.
یه‌که‌م: بواری ئابوری. له باری ئابورییه‌وه، ده‌وڵه‌ت ناچار ده‌بێ که بودجه‌ی ئه‌و پارێزگایه به پێی حه‌شیمه‌ت پێداویستیه‌کانی دابین بکا و هه‌وڵ بدا که به پرۆژه‌ی جۆراجۆر کار بۆ دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه دابین بکرێ. خەڵکی ئه‌و پارێزگایه له جیاتی کۆچکردن و چوون بۆ پارێزگاکانی دیکه‌ی ئێران و وێڵ بوون به دوای کار دا، له شار و شارۆچکه‌کانی خۆیان که سه‌ر به‌و پارێزگایه ده‌بن ده‌مێنه‌وه و هێزی کاری پارێزگاش به پله‌ی یه‌که‌م له دانیشتوانی خودی پارێزگاکه دروست ده‌بێ و خه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایه ده‌توانن له پرۆژه جیاجیاکان دا کار بکه‌ن و رێژه‌ی بێ‌کاری تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له‌و پارێزگایه چاره‌سه‌ر بکرێ.
دووهه‌م: داهاتی به‌روبومی ئه‌و پارێزگایه سه‌رفی کاروباری و خزمه‌تگوزاری خودی پارێزگاکه ده‌کرێ و ئیدی پێویست ناکا بۆ وێنه بۆ نەشتهرگهریێک خەڵک له سه‌رده‌شت و بۆکان و مه‌هاباده‌وه بچن بۆ ورمێ یان بۆ ته‌ورێز و تاران. ئه‌و بودجه‌ی که له لایه‌ن ناوه‌نده‌وه بۆ پارێزگا دیاری ده‌کرێ و ئه‌و داهاته‌ی که خودی پارێزگاکه هه‌یه‌تی ده‌کرێ سه‌رفی دروست کردنی نه‌خۆشخانه‌ی جۆراجۆر و قوتابخانه و داینگه و زۆر خزمه‌تگوزاری دیکه بکرێ که دانیشتووانی پارێزگاکه پێویستیان پێیه‌تی.
سێهه‌م: هه‌ستی متمانه به خۆبه‌رێوه‌بردن و که‌لك وه‌رگرتن له هێزه به تواناکانی ناوچه‌که که له جیاتی ئه‌وه‌ی عه‌جه‌مێک ببێته شاره‌دار و پارێزگار، کوردێک ئه‌و ئه‌رکه وهئهستۆگرێ و متمانه‌ی خه‌ڵکی شار و گونده‌کانیش زۆر زیاتر ده‌بێ به به‌رپرسانی خۆماڵی و دڵسۆز.
چواره‌م: بواری فه‌رهه‌نگی و گه‌شه‌ی زمانی کوردی له‌و پارێزگایه دا گه‌لێک گرینگه و به دروست کردنی کتێبخانه و ناوه‌نده کولتوری و هونه‌رییه‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤار و نوسراوه به کوردی و یارمه‌تی دانی خاوه‌ن به‌هره‌کان له بواره‌کانی هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی و ڕۆژنامه‌وانی و زمانه‌وانی یارمه‌تی ده‌ری ئه‌وه ده‌بێ که فه‌رهه‌نگ و زمانی کوردی له ژێر مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی بێگانه ڕزگاری بێ.
دروست بوونی پارێزگای ” موکریان ” و جیا بونه‌وه‌ی له پارێزگای ورمێ گرژی و ئالۆزی ده‌یان ساڵه‌ی نێوان کورده‌کان و ئازه‌رییه‌کان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر چاره‌سه‌ر ده‌کا. پارێزگای ورمێ‌ش به ناوه‌ندێتی شاری ورمێ که خودی شاره‌که و چه‌ندین شار و شارۆچکه و ده‌یان گوندی ده‌وروبه‌ر که تێکه‌لاوی کورد و ئازه‌رین ده‌گرێته‌وه ده‌توانن به ئاشتی و به مافی به‌رابه‌ر و یه‌کسان و به رێزگرتن له یه‌کتر کاروباری ئه‌و پارێزگایه هاوبه‌ش به‌رێوه‌به‌رن. بوونی دیالۆگی به‌رده‌وام له نێوان کورده‌کان و ئازه‌رییه‌کانی ئه‌و ناوچانه بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له گرژی و ئالۆزی بگێرێ گه‌لێک گرینگه و له جیاتی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و دووبه‌ره‌کی و دوژمنایه‌تی یه‌کتر کردن، ده‌کرێ ئه‌و کێشانه به دیالۆگی دۆستانه و له یه‌کتر تێگه‌یشتن و رێزبۆ مافی یه‌کتردانان جێ به‌جێ بکرێ.
لوقمان زه‌هرایی