زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌مراد نه‌گه‌یشتن و له سه‌ره‌مه‌رگدا بۆ خۆشه‌ویسته‌كانیان گریان. ئەحمەد مەکڵاوەیی
به‌هاره تازه له ناوچه‌ی مه‌یدان چۆغه‌ی ره‌به‌ت له عه‌مه‌لیاتێكی سه‌ركه‌وتووانه گه‌ڕاوینه‌وه، بۆ شوێنه‌ونكه و به جێهێشتنی ناوچه‌ی شه‌ره‌كه، ئێواره‌ی ١٢ ـ ٠٢ ـ ١٣٦٤ ی هه‌تاوی به‌ر جاده بووین و چووینه گونده‌كانی وسوه‌كه‌ل و بناویله‌ی كوردان و گه‌نكێ و بانه‌زێر، به‌ڵام ئێواره‌ی ١٣ ـ ٠٢ ـ ١٣٦٤ ی هه‌تاوی هێزه‌كانی دوژمن هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كه‌و به سه‌ختی ده‌رگیر بووین، به‌ڵام به‌و حاڵه دوژمن له به‌ر هه‌ڵمه‌تی كورانی دێموكرات دا خۆی نه‌گرتوو، به كوشته و برینداری زۆره‌وه به‌ره و جاده‌ی بانه بۆ سه‌رده‌شت پاشه‌كشه‌ی كرد و له مۆڵگه‌كانی هه‌ڵكه‌وتوو له بناویله‌ی كوردان و كانیه گوڵینێی دارساوێن و ده‌وروبه‌ری جێگیر بوون.
به دوای ئه‌وه‌دا كه دیسان ده‌مانهه‌ویست ناوچه‌كه به جێ بهێڵین و بگه‌رێنه‌وه بۆ پشت جاده، هێزه‌كانی رێژیم له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ستیان كرد به تۆپ بارانی رێی رۆیشتنی پێشمه‌رگه‌كان كه له ئاكامدا سێ پیشمه‌رگه بریندار بوون كه برینی دوو پێشمه‌رگه‌یان به ناوه‌كانی له‌تیف شۆكه خه‌ڵكی كانی‌بی سه‌رده‌شت و كه‌ریم مه‌كڵاوه‌یی زؤر سه‌خت بوو كه به داخه‌وه پاش دوو سه‌عات به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ڵ مه‌رگ كه‌ریم شه‌هید بوو، بۆ به‌یانیش له‌تیف شه‌هید بوو كه ته‌رمه‌كانیان له ناو خه‌م و په‌ژارەی خه‌ڵكی گوندی شه‌مۆڵه دا له شێخ مه‌وڵانه به خاك سپێردران .
قه‌ت ئه‌و كاتم له بیر ناچێ كه گه‌یشتمه لای كه‌ریم و سه‌ری ئه‌وم له سه‌ر كۆشم دانا و با‌نگم كرد، چاوی هه‌ڵێناو پڕ به چاوه جوانه‌كانی چاوی لێ كردم و گوتێ: ئه‌گه‌ر چوویه‌وه بۆ وێ ، سڵاوی من بە خۆشەویستەکەم ( ن ) بگه‌یه‌نه و پێی بڵێ : با یادگاریه‌كانی منی هه‌ر له لابن.
كه ئه‌وه‌ی گوت، فرمێسك له چاوه‌كانی یه‌ك به دوای یه‌ك دا قه‌تاره‌یان به‌ست. به‌ڵام نه‌مهێشت ئه‌و فرمێسكانه‌ی برژێنه سه‌ر زه‌وی و به‌و ده‌سره‌ی له ئه‌ستۆی دا بوو بۆم سڕین و هه‌ڵمگرت.
پاش مانگێك كه رێمان وه‌گوندی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه‌وت، به دڵێكی پڕ له خه‌مه‌وه رووم كرده ماڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، كه گه‌یشمه نزیك ماڵه‌كه‌یان، دێتم به پارچه‌یه‌كی ره‌ش سه‌ری خۆی پێچاوه و زۆر كز و ناره‌حه‌ته.
كه چاوی به من كه‌وت، خۆی پێرانه‌گیراو ده‌ستی كرد به گریان و گوتی ئه‌دی كۆا خۆشه‌ویسته‌كه‌ی من؟؟
له‌وكاته ناخۆشه دا، ئه‌و ده‌سره‌ی فرمێسكی كه‌ریمم پێ سری بوون، له گیرفانم ده‌رهێناو دامه ده‌ستى.
ده‌سره‌كه‌ی لێ وه‌رگرتم، به سینگیه‌وه نا و زیاتر له هه‌زار جار ماچی كرد و گوتێ ، ئۆخه‌ی كه‌ریم گیان، ئه‌وه بۆنی تۆی لێدێت.
هەر كه ئاوام دێت، له ناره‌حه‌تیان خوا حافیزه‌م بۆ لێنه‌كراو راست رۆیشتم و ئێستاش كه ئێستایه له ناره‌حه‌تیان نه‌متوانی سه‌ردانی بكه‌مه‌وه.
خوێنه‌رانی ئازیز، باوه‌ڕ بكه‌ن ئێستا كه ئه‌م دێڕانم نووسی، له گه‌ڵ نوسینی هه‌ر وشه‌یه‌ك له‌و وشانه، فرمێسك له چاوانم هاتنه خوار. ئه حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی