په‌راوێزێک بۆ ده‌نگۆو قسه و باسه‌کانی پێوه‌ندیدار به گه‌ڵاڵه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه!
له باره‌ی ههورازو نشێوه‌کانی وتووێژ‌و دانیشتنه‌کانی هه‌ر دوو حیزبی دیموکرات، به تایبه‌تی گه‌ڵاله‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی دیموکراته‌کان، لێروله‌وێ هێندێ قسه ده‌کرێن که یهکلایهنهنو به داخه‌وه له راستییه‌وه دوورن.
بۆیه روونکردنه‌وه‌ی چه‌ند راستییه‌ک به پێویست ده‌زانین:
١ ـ بیرۆکه‌ی “پێویسته به گه‌ڵاڵه‌وه بچینه نێو دانیشتن‌و وتووێژه‌کانی پیوه‌ندیدار به دوو لایه‌نی دیموکرات”، هی حیزبی دیموکراتی کوردستانه. حیزبی دیموکراتی کوردستان، ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ی که قه‌رار وابوو، ڕێزدار فرێدریک تیسۆ، ناوبژیوانیی نیوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌ی دیموکرات بکا، گه‌ڵاله‌ی بۆ دانیشتن و وتووێژ هه‌بوو. نوسخه‌ی سه‌ره‌تایی گه‌ڵاڵه‌یه‌ک که حیزبی دیموکراتی کوردستان چه‌ند مانگه داویه به ده‌فته‌ری سیاسی حدکا، زستانی رابردوو (1391) ئاماده‌ی کردوه. به‌ڵام چونکه دانیشتنه‌کانی دوو لایه‌ن، له قۆناغی سه‌ره‌تایی دابوون، حدک خستنه‌ڕووی گه‌ڵاڵه‌ی خۆی دوا خست بۆ ساڵی1392. کاتێک ئه‌مساڵیش ده‌رکه‌وت، ده‌فته‌ری سیاسی‌و هه‌یئه‌تی دانوستانکاری حدکا، له دیداره‌کاندا به لای زۆر پرس‌و بابهتو ڕووداو دا ده‌چن، پرسی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌ی دیموکرات نه‌بێ! حیزبی دیموکراتی کوردستان، به ڕاشکاوی پێی راگه‌یاندن که ئێمه چونکه له مه‌سه‌له‌که‌دا جیددین، گه‌ڵاڵه‌مان بۆی ئاماده کردوه‌و له چه‌ند ئاستیشدا (ده‌فته‌ری سیاسی، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و…) قسه‌مان لێکردوه که نیشان ده‌دا تێگه‌یشتنی ئێمه له یه‌کگرتنه‌وه‌ی دیموکراته‌کان چۆنه‌و چۆن ده‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێ. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش جیددین، ده‌بێ گهڵاڵهتان ههبێو چی دیکه “کۆبوونه‌وه بۆ کۆبوونه‌وه” نه‌که‌ین. له ژێر ئه‌م داوایه‌و به دوای چه‌ندین وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌م داوایه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان دا بوو، که وشه‌ی “گه‌ڵاڵه” هاته نیو قسه‌کانی دۆستانی حدکا.
٢ ـ سه‌رۆکی هه‌یئه‌تی دانوستانکاری حدکا له وتووێژی ئه‌م دوایانه‌ی خۆیدا باس له به ناو گه‌ڵاڵه‌یه‌ک ده‌کا که پێشکه‌شی لایه‌نی به‌رامبه‌ری خۆیانیان کردوه‌و ڕه‌خنه له‌وه‌ش ده‌گرێ که “گه‌ڵاڵه”که‌یان نه‌کراوه به مهبناو به گه‌ڵاله‌یه‌کی دیکه وڵام دراوه‌ته‌وه! هه‌روه‌ها ده‌ڵێ هه‌ر گه‌ڵاله‌یه‌ک، ده‌بێ ڕای به‌رامبه‌ره‌که‌شی تیدا بێ.
له راستیدا ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆستانه پێی ده‌ڵێن “گه‌ڵاڵه”، ڕێککه‌وتننامه‌یه‌که که ساڵی 1375، په‌یوه‌ستبوونه‌وه‌ی”حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، ڕیبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ” به حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لێکه‌وته‌وه. ئه‌م دۆستانه ته‌نانه‌ت یه‌ک وشه‌شیان له‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه زیادو که‌م نه‌کردوه، ته‌نیا زه‌حمه‌تێکی که داویانه به خۆیان، سه‌رله‌نوێ تایپیان کردوه‌ته‌وه! تازه ئه‌و کاته‌ش ناچار به کۆپی کردن‌و تایپکردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه بوون که ده‌یانزانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، گه‌ڵاڵه‌ی ئاماده‌و په‌سه‌ندکراوی خۆی هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر وا ده‌ست له سه‌رده‌ست دابنێن و گه‌ڵاڵه‌یه‌ک نه‌هێنن، حدک گهڵالهکهی خۆی بۆ قسه له سه‌رکردن ده‌دا به‌وان. ئێستا له جیاوازیی واتای “گه‌ڵاڵه” و “ڕێککه‌وتننامه” که ئه‌م به‌ڕێزانه، به هه‌ر هۆیه‌ک خۆی لێدهبوێرن، ده‌گوزه‌رێین. ئایا ڕای حیزبی دیموکراتی کوردستان، له‌م ده‌قه کۆپیکراو و سه‌رله‌نوێ تایپکراوهدا وه‌به‌رچاو گیراوه؟ ئه‌گه‌ر وه‌به‌رچاو گیراوه، بفه‌رموون که‌ی؟ و له کوێ؟ و له‌کام دانیشتن دا؟ ئه‌گه‌ر وه‌به‌رچاو نه‌گیراوه، (به پێی ئیستیدلالی خۆتان) چۆن چاوه‌ڕوانن ببێته مه‌بنای دانیشتن و وتووێژی دوو لایه‌ن؟
٣ ـ حیزبی دیموکراتی کوردستان، دهیتوانیو ده‌توانێ گه‌ڵاڵه‌ی خۆی بخاته سه‌رنج و قه‌زاوه‌تی ڕای گشتی‌و به تایبه‌تی تیکۆشهرانو ئهندامانو لایه‌نگرانی حدکا. به‌ڵام پێی وابوو، ده‌بێ چاوه‌روان بمێنێته‌وه تا ده‌فته‌ری سیاسیی حدکا، ڕێبهریو ته‌نانه‌ت کادر و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌یان له نیوه‌رۆکی گه‌ڵاڵه‌که ئاگادار بکه‌نه‌وه‌و رای ئه‌وانیش وه‌ربگرن. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی دهبینینو ده‌بیسین، ناوه‌رۆکی گه‌ڵاڵه‌که به ئه‌مانه‌تدارییه‌وه باسی لێنه‌کراوه. جه‌وهه‌ری گه‌ڵاله‌ی پێشنیاریی حیزبی دیموکراتی کوردستان، ده‌ڵێ هه‌ر دوو لای دیموکرات، پێویسته به هاوبهشیو به‌یه‌که‌وه، حیزبی دیموکراتی یه‌کگرتوو بنیات بنینه‌وه، و ئه‌و میکانیزمانه‌ش که بۆ ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه‌یه پێشنیاری کردوون، له خزمه‌ت دروستکردنه‌وه‌ی حیزبی دیموکراتێکی یه‌کگرتوو دان که هه‌موو تیکۆشه‌ران و ئه‌ندامانی دیموکرات به حیزبی خۆیانی بزانن.
به‌م پێیه ئه‌و قسه‌یه راست نییه که گه‌ڵاله‌که داوای به رهسمیناسینی دوو حیزبی دیموکراتی کردبێ. حیزبی دیموکراتی کوردستان، له مێژه ئه‌م فازه‌ی تێپه‌ڕاندوه‌و له لایه‌ن خهڵکو هێزه سیاسییه‌کانه‌وه، به ڕه‌سمی ناسراوه. جگه له‌مه‌ش، به ره‌سمی ناسین، مه‌وزووعی ئه‌و کاته‌یه که دوو حیزبی دیموکرات هه‌بن. ئامانجی گه‌ڵاڵه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبی دیموکراته‌و کاتێک ئامانج یه‌کگرتنه‌وه بێ، به‌ره‌سمی ناسین یا ترس له به‌ره‌سمی ناسینی دوو دیموکرات، هه‌ر مه‌وزووعیه‌تی نییه.
٤ ـ ئیددیعا ده‌کرێ که به ناو گه‌ڵاڵه‌که‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حدکا، له خزمه‌ت یهکڕیزیو یه‌کبوونه‌وه دایه‌و ڕێ له ئینشیعابو دابڕان ده‌گرێ! وه‌ک ده‌ڵێن “کجا شاهد مثل قاضی!؟” ئه‌وه نییه به بوونی هه‌ر ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه‌ی که ساڵی 1375بوو به بناغه‌ی وه‌سه‌ریه‌ککه‌وتنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دیموکرات، جارێکی دیکه حیزبی دیموکرات دابڕان‌و له‌تبوونی به خۆیه‌وه دیت؟ ئه‌م ڕێککه‌وتننامه‌یه که ئێستا کراوه‌ته‌وه به “گه‌ڵاڵه”ی ده‌فته‌ری سیاسیی حدکا بۆ دانوستان، چۆن چۆنییه که پێشتر نه‌یتوانیوه ڕێگر بێت له دابران‌و له‌تبوون، بەڵام ئێستا دوای تێپه‌ڕینی نزیکه‌ی 20 ساڵ‌و ئه‌و هه‌مووه ئالوگۆڕهی له هه‌موو بوارێک‌دا پێک هاتوه، ده‌توانێ؟ به تایبه‌تی که هه‌موو هێزو لایهنو که‌سێکی شاره‌زا ده‌زانێ نه حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیستا، “ڕیبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێر”ی ئه‌و کاته و، نه “حدکا”ی ئیستا، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی ئه‌و کات!
٥ ـ یه‌کگرتنه‌وه‌ی دیموکراته‌کان، به‌ڵێ ویستێکی پیرۆزی خەڵکی کوردستانه. بۆیه‌ش ئه‌وه‌نده به لای خه‌ڵکه‌وه پیرۆز‌و گرنگه، چونکه ڕۆڵی ده‌بێت له بووژانه‌وه‌ی جێگه و پێگه‌ی مێژوویی و شیاوی حیزبی دیموکرات‌و، هه‌ستانه‌وه‌و به‌ره‌وژوورچوونی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژهه‌لاتی کوردستاندا. ئه‌م ویسته پیرۆز‌و گرنگه، به‌ڵام به گیانێکی به‌رپرسانه، به ئیراده‌یه‌کی به هێزو به عه‌قڵییه‌تێکی دیموکراتیک، ده‌توانێ بگاته ئاکام. ڕێککه‌وتننامه‌ی 1375 نه‌یتوانیوه‌و هه‌ر ڕێککهوتننامهیهکیش له داهاتوودا، ناتوانێ یه‌کگرتنه‌وه‌ی دیموکراته‌کان ده‌سته‌به‌ر بکا مادام ئیراده‌یه‌کی باڵاده‌ست بۆ قۆرغکردنی حیزب‌و دابه‌شینی حیزب به دوو لایه‌نی پله یهکو پله دوو، خۆیی‌و نامۆ، و هتد هه‌بێ. جه‌وهه‌ری گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاریی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی دیموکراته‌کان، که دراوه به ده‌فته‌ری سیاسیی حدکا، ده‌یه‌وێ حیزبی دیموکراتی یه‌کگرتوو له سه‌ر ئه‌ساسی بنبڕکردنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌و، وڵامدانه‌وه به پێویستییه‌کانی حیزبایه‌تی‌و هاوخه‌باتی له سه‌رده‌می نوێ‌دا، بنیات بنرێته‌وه.
هه‌ر کام له دوو لایه‌نی دیموکرات، ئه‌گه‌ر خوازیاری یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌کی راسته‌قینه‌و پایه‌دار بن، ده‌بێ مل بۆ یه‌کتر قبووڵکردنو داننان به بوونی یه‌ک چ به تاک و چ به کۆمه‌ڵ بده‌ن. ئاشکرایه یه‌کگرتنه‌وه‌یه‌ک که بناغه‌که‌ی له سه‌ر ئه‌ساسی ئینکار‌و قبووڵنه‌کردن دابمه‌زرێ، داهاتووه‌که‌شی هه‌ر له سه‌ر ئه‌م دیواره خوارو خێچه ده‌ڕوا و ده‌ڕمێ. ده‌فته‌ری سیاسیی حدکا چه‌ند ساڵه له پێناوی سه‌لماندنی ئه‌و بۆچوونه که یه‌ک حیزبی دیموکرات هه‌یه و ئه‌ویش ئه‌وانن، به هه‌موو توانای خۆی کاری بۆ له په‌راوێز خستن‌و سڕینه‌وه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان کرد، بەڵام واقیعی بۆ نه‌گۆڕا و فایده‌ی نه‌بوو. ئیستا ئه‌گه‌ر به راستی یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبی دیموکرات‌و حیزبی دیموکراتێکی یه‌کگرتوویان ده‌وێ، با بۆ جارێکیش ئه‌سلی قبووڵی یه‌کترو یهکسانیو مافی وه‌ک یه‌ک بۆ هه‌موو تێکۆشهرانو ئه‌ندامانی دیموکرات له حیزبیکی واحیدیان دا بوێ. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه که گه‌ڵاله‌ی پێشنیاریی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی دیموکراته‌کانی له‌سه‌ر دامه‌زراوه.
له ژماره ٦٢٣ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه