به‌یادی كۆماری كوردستان و رۆژی له دایك بوونم. ڕازاو مەکڵاوەیی
ئه‌مشه‌و كه دووی رێبه‌ندانه، یاد له راگه‌یاندنی كۆماری كوردستانه، دروست، سێزده‌هه‌مین سالرۆژی له دایك بوونمه. من به‌وه خۆشحاڵم كه له رۆژێكی ئاوا پیرۆز و مێژوویی دا له دایك بووم، لێره دا به بۆنه‌ی ئه‌و رۆژه مێژووییه، ئه‌م چه‌ند دێره پێشكه‌ش به خوێنه‌ران ده‌كه‌م.
ئه‌مشه‌و دووی رێبه‌ندانه و جێژنه
كاتی له دایكبوونی كۆماری كوردستانه
كوردستان له یادی رۆژێكی مێژوویی دووره
ئه‌مشه‌و چوارچرای سابڵا‌غ پڕ له نووره
ئه‌مشه‌و ئه‌ستێره‌كانی ئاسمانی سه‌ر نیشتمانی كوردان
له یادی كۆمار، وه‌ك ئاگر دایسێن و گه‌ش گه‌شن
ئه‌مشه‌و چوارچرا، چراخانه‌و،
جێژنی له دایكبوونی كۆماره‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مشه‌و چوارچرا، ئاماده‌یه‌و،
به‌یانی ماڕشی راگه‌یاندنی كۆماره‌كه‌ی لێده‌دا و
به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب،
بۆ جارێكی تر، خه‌و له چاوی داگیركه‌ران ده‌زڕێنێ
رازاو مه‌كڵاوه‌یی