پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٦٨ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان
خه‌ڵکی مافخوازی کوردستان!
هۆگرانی رێباز و ئامانجەکانی کۆماری کوردستان!
2ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ شه‌ست‌وهه‌شته‌مین ساڵرۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له مه‌هاباده. بەم بۆنەوە رێز له یاد‌و بیره‌وه‌ریی حکوومه‌تێکی کۆماری دەگرین کە ساڵی 1324ی هه‌تاوی به رێبه‌رایه‌تیی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د دامه‌زراو له ماوه‌ی ته‌مه‌نی کورتی 11 مانگی‌دا گه‌لێک ده‌سکه‌وتی گرنگی بۆ کورد تۆمار کردن‌و به یه‌کێک له لاپه‌ڕه هه‌ره زێڕینه‌کانی کورد ده‌ژمێردرێ.له‌م بۆنه‌یه‌دا جوانترین پیرۆزباییتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین. هیوادارین خه‌ڵکی رۆژهه‌لاتی کوردستان بۆ جارێکی دیکه‌ش ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسیی دیکه له نموونه‌ی کۆماری کوردستان دابمه‌زرێنێته‌وه و به ئیلهام وه‌رگرتن له ئه‌زموون و ده‌رسێک که له کۆماری کوردستان و ده‌سکه‌وته‌کانی وه‌رگیراوه، به‌خه‌بات و تێکۆشانی خۆیان پڕبه‌رهه‌م‌تری بکه‌ن و بی‌پارێزن.
زۆرجار له‌م بۆنه‌یه‌و له بۆنه‌ی جۆراوجۆری دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و حیزبی‌دا باسی چۆنیه‌تیی پێکهاتنی کۆماری کوردستان و ئه‌زموون وده‌سکه‌وته‌کانی و هۆیه‌کانی رووخانیشی کراوه، که هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تی رۆژهه‌لاتی کوردستان و حیزبی دیموکرات ده‌بێ دەرسی لێ‌وه‌ربگرن و بیکەنە هه‌وێنی خه‌بات‌و تێکۆشانی ئازادیخوازانه‌و مافخوازانه‌ی کورد.
ئاوڕدانه‌وه له هه‌لومه‌رجی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان زۆر ده‌رسی به نرخی تێدان.کۆماری کوردستان سروشتێکی دیموکراتیک‌و ئازادیخوازانه‌ی هه‌بوو. به‌رهه‌می قه‌یران‌و لاوازیی رێژیمی دیکتاتۆری ناوه‌ندی بوو که ئه‌وه‌نده‌ی له سه‌رکوتی خه‌ڵکی وڵات‌دا شێلگیر‌و لێبڕاو بوو، ئه‌وه‌نده‌ش له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی دەره‌وه دا لاواز و له‌رزۆک بوو. ئه‌زموونی کۆماری کوردستان ده‌ری خستوه ئه‌و کاته‌ی دیکتاتۆریی ناوه‌ندی له پاشه‌کشه دایه کورد ده‌توانێ ده‌سه‌ڵاتی دابمه‌زرێنێ.
ده‌زانین که چاره‌نووسی سیاسی‌و کۆمه‌لایه‌تیی خه‌ڵکی کوردستان له هه‌موو ئه‌و ولاتانه‌ی کوردیان به‌سه‌ر دا دابه‌ش کراوه، راسته‌وخۆ و ناراسته‌خۆ گرێدراوه به ناوه‌ندی ئه‌و وڵاتانه وه‌ک تاران، به‌غدا، دیمه‌شق و ئانکارا. هه‌ر جووڵه‌یه‌کی سیاسی له‌و ولاتانه کارده‌کاته سه‌ر وه‌زعی کوردستان. حیزبی دیموکرات له رۆژهه‌لاتی کوردستان به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م راستییه‌و ئه‌زموونێک که له مێژوو وه‌ری گرتوه پێی وایه ده‌بێ که‌ڵک له ده‌رفه‌ته‌کان وه‌رگیرێ. به‌رنامه‌و تاکتیکی گونجاو له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه خوازراوه‌کان دابنرێ. مێژوو شاهیدی ئه‌وه‌یه که دامه‌زرانی کۆماری کوردستان نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی لێزانیی رێبه‌رانی ئه‌و کاتی بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان، به‌تایبه‌تی نه‌مر پێشه‌وا قازی محەممەد له باره‌ی هه‌لومه‌رج‌و ده‌رفه‌ته‌کانی سه‌رده‌می خۆیه‌تی.
له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی‌دا هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌ت بۆ ئێران و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران‌دا هاتبووه پێش و هێزی سێ وڵاتی گه‌وره‌ی دنیا، یه‌کیه‌تیی سۆڤیه‌ت، بریتانیا‌و ئه‌مریکا به هاتنە نێو خاکی ئێران ئیراده‌یه‌کی سیاسیی ئه‌وتۆیان بۆ حکوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌و وڵاته‌دا نه‌هێشتبۆوه. له‌ئاکام‌دا به‌شێک له کوردستان به تایبه‌تی ناوچه‌ی موکریان ومه‌هاباد بۆشایی سیاسی تێ‌دا دروست بوو. له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا کوردتوانی ئیراده‌ی سیاسی‌وبه‌رێوه‌به‌ریی خۆی بنوێنێ و له‌بیری دروستکردنی رێکخراو و حیزبی سیاسی دابێ‌وسه‌رئه‌نجام دامه‌زرانی کۆماری کوردستانی له‌م به‌شه له خاکی رۆژهه‌لاتی کوردستان راگه‌یاند. به‌و جۆره زۆر به دروستی له‌و ده‌رفه‌ته که‌ڵکی وه‌رگرت‌و بوو به خاوه‌نی ئیراده‌ی سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی خۆی.
کۆماری کوردستان ئه‌زموونێکی به‌نرخی دیکه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد تێدایه. له مێژووی کۆن‌و هاوچه‌رخی کورددا گه‌لێک جار ده‌رفه‌تی له‌بارو گونجاو بۆ چه‌سپاندنی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی له گؤڕێ دابووه به‌ڵام که‌ڵکیان لێ‌وه‌رنه‌گیراوه. ئه‌م ئیراده‌یه له‌سه‌رده‌می کۆماری کوردستان‌دا خۆی نواند‌و ئه‌م ده‌رسه بوو به هه‌وێنی خه‌بات‌و تێکۆشانی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان‌و بۆ هه‌موو نه‌سله‌کانی داوی خۆی.
هاورێیانی خۆشه‌ویست!
خەڵکی خەباتکاری کوردستان!
هێزو لایەنە سیاسییە نیشتمانپەروەرکانی کورد!
ئێمە لە کاتێک دا یادی ٦٨ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان دەکەینەوە کە ماوەی چەند ساڵێکە ئاسۆیەکی نوێ لە بەردەم چارەنووسی نەتەوەی کورد دایە.
لە باشووری کوردستان، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە سەر کارە کە پاش کۆماری کوردستان گه‌وره‌ترین‌و درێژخایه‌نترین ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورده که به خۆشییه‌وه ساڵ له‌گه‌ڵ ساڵ سه‌قامگرتووتر ده‌بێ‌و به‌ره‌وپێشتر ده‌چێ. ئه‌م حکوومه‌ته له هه‌لومه‌رجێک‌دا پێک هات که له زۆر باره‌وه وه‌ک هه‌لومه‌رجی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان ده‌چێ. له‌م به‌شه له کوردستان‌دا گه‌لی کورد توانیویه‌تی هه‌لومه‌رج‌و باردۆخه ناوچه‌یی‌و جیهانییه‌کان به باشی بخوێنێته‌وه‌و له قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیی باشووری کوردستان‌دا به‌کاریان بێنێ‌و تاکتیک‌و شێوه‌ی گونجاو له ده‌رفه‌ت‌و هه‌لومه‌رجه‌کان‌دا بگرێته پێش. هه‌ر بۆیه‌ش له گێژاوی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا به ئارامی ماوه‌ته‌وه.
له باکووری کوردستان خه‌باتی شاخ و شاری تێکۆشه‌رانی کورد پرسی کوردی له وڵاتی تورکیه کردوه به پرۆسه‌یه‌کی سیاسیی گرینگ‌و کا به‌ده‌ستانی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌و ده‌وڵه‌تی ناچار کردوه بۆ ئه‌وه‌ی گرفته‌کانی نێۆخۆی وڵاتی تورکیه له باری سیاسی، ئابووری، کۆمه‌لایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی چاره‌سه‌ر بکه‌ن، ده‌ست له قانوونی ئه‌ساسی ئه‌و وڵاته وه‌رده‌ن‌و ته‌عدیلی تێ‌دا بکه‌ن تاکوو بتوانن کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌وه‌ش به سوودی بزووتنه‌وه‌ی کورد له‌و وڵاته‌یه‌و به‌خۆشی‌یه‌وه کوردیش خه‌ریکه له‌و ده‌رفه‌ته که هاتوته‌پێش سوود وه‌رده‌گرێ به شێوه‌یه‌کی گونجاو بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌کانی هه‌وڵ ده‌دا.
له رۆژئاوای کوردستان له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو‌دا هه‌ر چه‌ند شه‌ڕو ئالۆزیه‌کی زۆر له وڵاتی سووریه‌دا هه‌یه، کە هەتا ڕادەیەکی زۆر کوردیشی له‌و ولاته تووشی کێشه‌وناخۆشی کردوه. به‌ڵام هەر لەو کاتەدا ده‌رفه‌تێکی مێژوویی بۆ کورد ره‌خساوه که به که‌ڵکوه‌رگرتن له ئه‌زموونی خەباتی کورد لە بەشەکانی دیکە ده‌توانن به باشی سوود لەم دەرفەتە مێژوویی‌یە وەربگرن. ئەوە کە ئێداره‌یه‌کی خۆبه‌رێوه‌بردنی کوردی له‌م به‌شه‌ی کوردستان بۆته به‌رنامه‌ی کاری بزوتنه‌وه‌ی کورد جێگای خۆشحاڵییە. بەڵام هەر لەو کاتەدا پێویستە کە لە رێگای بایەخدان بە موشارەکەتی گشتی و بەشداریی هەموو هێز و لایەنە سیاسیی‌یەکانی خۆراوای کوردستان لەم ئەزموونە‌دا، بناغەی دەسەڵاتی کوردی بۆدواتر بە پتەوی دەستەبەر بکەن.
هۆگرانی رێگا و ئامانجەکانی کۆماری کوردستان!
هه‌م ده‌رفه‌ت و هه‌لومه‌رجه‌کانی سه‌رده‌می دامه‌زرانی کۆماری کوردستان، هه‌م سیاسه‌ت‌و تاکتیک‌و پێکهاته‌ی رێبه‌رانی کۆماری کوردستان له‌چاو بزووتنه‌کانی پێش خۆی جیاواز بوو. شه‌خسی پێشه‌وا قازی‌و رێبه‌رانی حیزبی دیموکرات به گوێره‌ی هه‌لومه‌رج و ده‌رفه‌ته‌کانی سه‌رده‌می خۆیان به‌رنامه‌ی سیاسیان داده‌ڕشت. ئه‌وه ئه‌زموونێکی به نرخی دیکه‌ی کۆماری کوردستانه‌و حیزبی دیموکراتی کوردستان به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌وئه‌زموونه له هه‌لومه‌رجی جیاوازدا هەوڵی داوە سیاسه‌تی گونجاو بگرێته به‌ر. له‌گه‌ل ئه‌وه دا حیزبی دیموکراتی کوردستان هیچ ته‌وه‌هۆمێکی به نیسبه‌ت رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران نه‌بووه‌و نیه، به‌ڵام له مێژووی خه‌باتی ئه‌و سی و پێنچ ساڵه‌دا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م رێژیمه‌دا به شێوه‌ی جۆراوجۆر وگونجاو خه‌باتی کردوه‌و تاکتیکی جیاجیای گرتۆته پێش. ئەم حیزبە بە بەردەوامی خه‌ڵکی هان‌داوه به‌شداری خه‌بات بن و له ده‌رفه‌ته ره‌خساوه‌کان که‌ڵک وه‌ربگرن و به‌و جۆره له بوارێک له بواره‌کانی خه‌بات‌دا نه‌خش و ده‌وری خۆیان بنوێنن. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حیزبی ئێمه ئه‌و مه‌جاله‌ی بۆ خه‌لکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ره‌خساندوه که زۆرتر گرینگی به نه‌خش و ده‌وری خۆیان بده‌ن‌و له مه‌یدانه‌کان‌دا خۆ نیشان بده‌ن و ئه‌وه‌نده‌ی کراوه پێوه‌ندییه‌کی باشتر له نێوان خه‌باتی ده‌ره‌وه و ژووره‌وه دروست بێ. ئێمه پێمان وایه ده‌کرێ مه‌یدانه‌کان جیاواز بن به‌ڵام ئامانجه‌کان یه‌ک بن. حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌و پێوەندییەدا سه‌رکه‌وتوو بووه و له درێژه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا، هه‌وڵی داوه که‌ڵک له هه‌موو ده‌رفه‌ت و مه‌جاله‌کان وه‌ربگیرێ. دڵنیاین به‌و جۆره ئه‌زموونی بزووتنه‌وه‌ی کورد ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێ و پرسی کورد شانسی جۆراوجۆر و زیاتری بۆ بەرەو پێشچوون بە دەست دەکەوێ.
گه‌لانی ئازادیخوازی ئێران!
له کاتێکدا رێز له یاد‌و بیره‌وه‌ریی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان ده‌گرین که پێشنیاری نوێنه‌ری مه‌هاباد له مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی له‌سه‌ر پێداچوونه‌وه به ئیداره‌ی پارێزگای ورمێ و درووست کردنی پارێزگایه‌کی دیکه دژکرده‌وه‌ی له لایه‌ن نوێنه‌رانی ئازه‌ری له مه‌جلیس دا به‌دواوه بوو. ئێمه له‌سه‌رده‌می کۆماری کوردستان و حکوومه‌تی میللیی ئازه‌ربایجاندا ئه‌زموونێکی به نرخمان له پێڕاگه‌یشتن به‌م کێشه‌یه‌هه‌یه. هاوکاریی هه‌ردوو حکوومه‌ت له‌م باره‌یه‌وه یه‌کێک له لاپه‌ڕە زێرینه‌کانی پێوه‌ندیی دۆستانه‌ی دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و ئازه‌رییه. ئێمه حه‌ساسییه‌ت و لێدوانی توندی هیچ لایه‌ک له‌م باره‌یه‌وه به قازانج نازانین. ئێستا نه نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه ئازه‌رییه‌کان خاوه‌نی مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیان نین. ئەوەی لە ئێستادا لە هەموو کات پێویستترە هاوپێوەندی‌و هاوخەباتیی ئەو دوو نەتەوەیە، تێکۆشانیان بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی‌یەکانیان‌و هه‌وڵ‌و خه‌باتیان له پێناو لاوازکردنی دیکتاتۆریی ناوه‌ندی‌دایە. لەم پێوەندییەدا پێویستە تواناکانیان یه‌ک بخه‌ن‌و پشت‌و پشتیوانی یه‌کتری بن بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه زه‌وتکراوه‌کانیان.
لە روانگەی حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌ڵگه‌و دیکۆمێنته مێژووییه‌کان، هۆکاره جوعرافیاییه‌کان‌و راده‌ی دانیشتووان سنووری نه‌ته‌وه‌کانی ئێران دیاری ده‌که‌ن، هه‌ر کاتیش له‌سه‌ر شوێنێک یان ناوچه‌یه‌ک کێشه هه‌بێ، ویستی زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌م ناچه‌یه کۆتایی به کێشه‌که دێنێ.
لەسەر تەقسیماتی کیشوەریی ئێستا، بە تایبەتی لەو شوێنانەکە نەتەوە بندەستەکانی ئێران و یەک لەوان نەتەوەی کورد دەژین، قسە و تێبینی خۆی هەیە و لەو باوه‌ڕه‌دایه کە دەبێ لە سەر ئەساسێکی درووست، نەک داسەپاو و بێ سەرنجدان بە ویستی خەڵکی ئەو ناوچانە، لە هەلومەرجێکی لەباردا چاویان پێدا بخشێندرێتەوە. گرنگترین شت لە هەلومورجی ئێستادا ئەوەیە لە لایەکەوە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان یەکیەتی و یەکرێزیی خۆیان بە هێزتر بکەن، لەلایەکی دیکە نەتەوە بندەستەکانی ئێران لە خەبات دژی دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامی‌و تێکۆشان بۆ بە دەستهێنانی مافە نەتەوەیی یە کانیان دا، هاوخەبات و پشتیوانی یەکتر بن. ئەمەش یەکێک لە پەیامەکان‌و دەرسە گرنگەکانی کۆماری کوردستانە کە بۆ ئێمە ماوەتەوە.
لە ٦٨ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان دا، جارێکی دیکە وەفاداریمان و پێداگریمان لە سەر رێگا‌و ئامانجەکانی ئەم کۆمارە و سەر کۆماری شەهید پێشەوا قازی محەممەد دووپات دەکەینەوە و دڵنیاتان دەکەین ئەزموونەکان و پەیام و وانەکانی کۆماری کوردستان هەر وەک دەیان ساڵی ڕابردوو دەیکەین بە رێنوێنی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستان.
به هیوای سه‌رکه‌وتن
حیزبی دێموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
٢ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی