خالید عه‌زیزی : روحانی نه‌یتوانیوه به‌رعۆده‌ی به‌ڵێنه‌کانی به خه‌ڵکی کورد بێ
کاک خالید عه‌زیزی، سکرتیری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سیاسی ته‌شکیلاتیدا دوایین سیاسه‌ت‌و تێڕوانینی حیزبی دێموکڕاتی له‌سه‌ر باسه‌کانی پێوه‌ندیدار به ئێران‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌مگۆی وتووێژ‌و دانوستان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌و یه‌کگرتنه‌وه‌ی دێموکڕاته‌کان‌و کاردانه‌وه‌کان به بڵاوکردنه‌وه‌ی گه‌ڵاله‌ی یه‌کبوونه‌وه‌ی حیزبی دێموکڕات له‌لایه‌ن حیزبه‌وه هێنایه به‌ر باس.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که ڕۆژی سێشه‌ممه، 2 ی بانه‌مه‌ڕ به به‌شداریی سه‌دان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ساڵۆنی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کانی حیزب‌دا به‌ڕێوه چوو، کاک خالید عه‌زیزی به خوێندنه‌وه‌یه‌ک به ڕووداوه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری‌و گۆڕینی سیاسه‌ت‌و مامه‌ڵه‌ی ده‌زگای دیپلۆماسیی ئێران له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه تیشکی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ئاڵوگۆڕانه‌دا قازانجی کردوه‌و له ئێستادا زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوایی هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێران ئاسایی بکه‌نه‌وه.
کاک خالید به ئاماژه به ئاڵوگۆڕه نێوخۆییه‌کان له نێو حاکمییه‌تی کۆماری ئیسلامی‌دا گوتی که حاشا له‌وه ناکرێ کێشه‌و ناکۆکیی بیروبۆچوون له نێوان باڵه‌کانی رێژیم‌دا هه‌یه‌و ئه‌و کێشانه بۆ حیزبی دێموکڕات نامۆ نین‌و ئه‌وه یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سیسته‌می کۆماری ئیسلامییه که له نێو خۆیاندا ده‌رفه‌ت‌و به‌ستێن‌و ئامرازی کێبرکێ‌و رێقابه‌تیان له نێو خۆیاندا هێشتۆته‌وه‌و ئه‌و ڕیقابه‌ت‌و جاری وایه دووبه‌ره‌کی‌و فره‌ڕه‌هه‌ندیی ده‌زگاو مۆئه‌سیساتی حکومه‌تی به‌شێک له سروشتی ئه‌و رێژیمه‌یه‌و توانیویانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان که‌لکیان لێ وه‌رگرن‌و؛ هه‌ر کاتێکیش سه‌ره‌گرێی ئه‌و کێشانه‌یان له ده‌ست هاتبێته‌ده‌رو خه‌ڵک له ئێران‌و کوردستان ئه‌و هه‌ل‌و ده‌رفه‌تانه‌یان قۆستبێته‌وه، حیزبی دێموکراتیش قسه‌ی خۆی بووه‌و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێستی خۆی بووه‌و له داهاتووشدا ده‌یبێ.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕات له‌و به‌شه له قسه‌کانیدا به ئاماژه به‌و واده‌و به‌ڵێنانه‌ی ڕوحانی له کوردستان به خه‌ڵکی دابوو، وه‌ک کرانه‌وه‌ی فه‌زای سیاسی، که‌مکردنه‌وه‌ی چاوه‌دێری، دروستکردنی حیزب‌و جێبه‌جێکردنی هه‌ندێ لایه‌نی له‌بیرکراوی قانوونی ئه‌ساسی، تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕوحانی دوای نیزیک به یه‌ک ساڵ ده‌رفه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی نه‌یتوانیوه پێبه‌ندی واده‌و به‌ڵێنه‌کانی پێشووی بێ‌و ئێمه وه‌ک حیزبی دێموکڕاتی کوردستان تا ئێستا ئاڵوگۆڕێکی ئه‌وتۆمان به‌دی نه‌کردوه، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ چوونه‌پێشێی کێشه‌و پرسه‌کان هه‌وڵمان داوه عونسوری کوردی‌و گوتاری کوردی له‌و کێشانه‌دا بێ ته‌فاوت نه‌بێ‌و نه‌که‌وێته په‌راوێز‌و له بردنه پێشێی ئه‌و سیاسه‌ته‌ش به‌رده‌وام ده‌بین.
پرسی هه‌ڵبژاردنه‌کان له تورکیه‌و باکووری کوردستان، باشووری کوردستان‌و پرسه‌کانی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ‌و مامه‌ڵه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هێزکردنی پێگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌و؛ هه‌ڵوێست‌و خوێندنه‌وه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ ئه‌و بابه‌تانه دوو ته‌وه‌ری دیکه‌ی قسه‌کانی کاک خالید عه‌زیزی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بوون.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕات له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌که‌یدا پڕژایه سه‌ر ده‌مگۆی وتووێژ‌و دانوستانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و کۆماری ئیسلامیی ئێران که له که‌ناڵی NRT ییه‌وه به مه‌به‌ستێکی تایبه‌ت سه‌ری وه‌ده‌رناو له‌و پێوه‌ندییدا ڕوونی کرده‌وه که کێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی کێشه‌یه‌کی سیاسییه، له سه‌ر شوناس‌و مافی نه‌ته‌وه‌یی‌و داوا قانوونی‌و ڕه‌واکانمانه‌و، بۆ ئێمه ڕه‌وایه که له‌سه‌ر هه‌موو شێوازه‌کان بۆ گه‌یشتن به ماف و داواکانمان بڕۆینه پێشێ‌و دانوستان یه‌ک له‌وانه‌و، ئێمه جه‌وهه‌ری دانوستان‌و وتووێژ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی وه‌ک پڕه‌نسیپ ڕه‌ت ناکه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێمه به خوێندنه‌وه‌ی خۆمان بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌چین‌و وتووێژ‌و دانوستان به مانای واقیعیی خۆی له نێوان ئێمه‌و کۆماری ئیسلامی‌دا نه‌بوه.
کاک خالید عه‌زیزی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کاردانه‌و به بڵاوکردنه‌وه‌ی گه‌ڵاله‌ی یه‌کبوونه‌وه‌ی حیزبی دێموکرات تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی حیزبی دێموکڕات دوای ئه‌وه‌ی جیددی نه‌بوونی هاوڕێیانی پێشوومان بۆ پرسی یه‌کگرتنه‌وه وتووێژه‌کانی گه‌یانده بۆنبه‌ست، ناچار بوو ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه بڵاو بکاته‌وه تا بیروڕای گشتی‌و خه‌ڵکی کوردستان له دواهه‌نگاوه‌کانی ئه‌و پرسه ئاگادار ببنه‌وه که مافی خۆیانه. ئه‌وه‌ی ئێمه بڵاومان کردۆته‌وه گه‌ڵاڵه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی حیزبی دێموکڕاته که خه‌ڵکی کوردستان ده‌یهه‌وێ، دۆستان‌و دڵسۆزانی حیزب‌و ته‌نانه‌ت به‌شیک له ئه‌ندامانی ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێ، گه‌ڵاڵه‌یه‌ک که جیددیه‌تی حیزبی دێموکڕات بۆ پرسی یه‌کگرتنه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ‌و هاندانی ده‌سبه‌کاربوونه‌وه‌و هاتنه‌وه‌گۆڕێی ئه‌و پرسه‌یه.
شایانی باسه له دوایین بڕگه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک له به‌شداران ڕاو سه‌رنجی خۆیان له سه‌ر بابه‌تی کۆبوونه‌وه‌که ده‌ربڕی‌و تێبینی‌و پرسیاره‌کانیان خسته به‌ر باس که دواتر له‌لایه‌ن کاک خالید عه‌زیزی‌یه‌وه وڵامی پرسیاره‌کان درانه‌وه.