هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌ق، که‌متر نیه له سکانداڵه مێژووییه‌که‌ی ٣١ ی ئاب
نووسینی: حشمه‌ت خوسره‌وی( خوێندکاری زانسته سیاسیه کان له زانکۆی لین شۆپینگ- سوێد)
هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌ق له لایه‌ن هێزه‌کانی “پا‌رتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق” به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز ” مه‌سعوود بارزانی” سه‌رۆکی پا‌رتی که‌متر نیه له هێنانی سۆپای به‌ئسی له‌ناوچوو بۆ سه‌ر ئه‌و هه‌ولێره‌ی که ئێستا له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی پارتیوه پێ ده‌گوترێت ” دۆبه‌ی یان پێته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانی ئه‌ره‌بی”.
پا‌رتی دیمۆکرات به هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌ق له نێوان سنووره ده‌ستکرده‌کانی باشوور و رۆژئاوا به جۆرێک په‌سه‌ند کردنی ئه‌و په‌یماننامانه‌یه که کاتی خۆی خاکی کوردستانی دابه‌ش کردوه و له لایه‌کی دیکه‌وه دانانی ئێمبارگۆ یان ئابڵۆقه‌ی ئابووریی یه له سه‌ر خه‌ڵکانێک که زۆر خاڵی هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگی، مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تیان له گه‌ڵ بادیناندا هه‌یه. واته وه‌کوو ئه‌وه وایه که رۆژێک ئه‌من ببم به ده‌سه‌ڵاتدار و بمه‌وێ بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازاتی سیاسی ئابڵۆقه‌ی ئابوری بخه‌مه سه‌ر شاری خانه‌قینی درواسێ سه‌رپێل و قه‌سری شیرین. ئه‌و کات مرۆڤ چۆن ده‌توانێ ئیدیعای مرۆڤایه‌تی بکات ئه‌گه‌ر بێت و نانی سه‌ر سفره‌ی هاوزوانی و هاوفه‌رهه‌نگیه‌کانی خۆم ببڕم.؟
له راستیدا، ئه‌م کاره ئه‌جولانه‌ی پا‌رتی دیمۆکرات هیچ بنه‌مایه‌کی ئه‌قڵانی و یاسای نیه جگه له فیگۆردان و مانۆڕی سیاسی به‌رانبه‌ر به په‌یه‌ده و سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی هه‌رێمه که.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پا‌رتی غه‌درێکی نه‌ته‌وه‌ییه له به‌شێکی دیکه له کوردستان و به دڵنیایه‌وه ئه‌م سکانداڵه سیاسیه‌ش ده‌چێته پاڵ سکانداڵه‌کانی دیکه‌ی پا‌رتی له وێنه‌ی ٣١ ئاب و ئه‌وانی تر.
کێشه‌ی پا‌رتی ئه‌وه‌یه که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌موو هاش و هۆشه‌ی بۆ ده‌وڵه‌تی کوردی و سه‌ربه‌خۆی کورستانی ده‌کات، هه‌موو شتێک بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات و بیری ته‌سکی پارته‌که‌ی ده‌خوازێت، نه‌ك به قازانجی بیری نه‌ته‌وایه‌تی یان ئاسایشی هه‌رێمی باشووری کوردستان. نموونه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌م بیرۆکه ریالیستیه‌ی پا‌رتی له لایه‌ن به‌ڕێز ” نیچیرڤان بارازنی” له مه‌یانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی به قه‌وڵی خۆ‌یان بۆ زۆنی سه‌وز له سڵیمانی ده‌رکه‌وت کاتێک له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێک سه‌باره‌ت به خه‌نده‌قه‌که، گووتی:
” باد ی له‌وه زیاتر که‌س که‌مپه‌ین بۆ خه‌نده‌قه‌که به‌ڕێوه نه‌بات. ئێمه وه‌کوو حوکمه‌تی هه‌رێم ئه‌گه‌ر پێوست بێت ته‌لیچی ڵیده‌ده‌ن واته ته‌لبه‌ندیچی ده‌که‌ین”.
پا‌رتی بۆ ئه‌م کاره ده‌کات؟
ئایا به قه‌وڵی خۆ‌یان بۆ پێش گرتن له که‌ره‌سته‌ی نایاسایی یان قاچاخه؟
ئایا بۆ پێش گرتن له هاورده‌کردنی ماده هۆشبه‌ره‌کانه بۆ نا‌و هه‌رێمی کوردستان؟
ده‌ی باشه ئه‌من وه‌کوو خوێندکارێکی زانستی سیاسی و رۆژنامه‌نووسێک پرسیار له خودی ” نیچیرڤان بارزانی ” ده‌که‌م و ده‌پرسم:
خاوه‌ن شکۆ! ئه‌گه‌ر پێتان وایه ئه‌و خه‌نده‌قه‌تان بۆ پیش گرتن له ماده هۆشبه‌ره‌کان بۆ نا‌و هه‌رێمی کورستان لێداوه، ئه‌ی ده‌کرێ جه‌نابت وه‌کوو که‌سێکی سیاسی و سه‌رۆکی وه‌زیرێکی کاربه‌ڕێکه‌ر یان ماوه به‌سه‌ر چوو، به‌ڵگه‌یه‌ك نیشانی رای گشتی بده‌یت که له سنووری رۆژئاوای کوردستانه‌وه، ماده‌ی هۆشبه‌ر و که‌ره‌سته‌ی نا یاسایی هاورده‌ی هه‌رێمی باشوور کوردستان ده‌کرێت؟!!
ئه‌گه‌ریش ئه‌م ئیشی جه‌نابت نیه و پێوه‌ندی به ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و ناوه‌نده ئه‌منیه‌کانه‌وه هه‌یه، ئه‌ی ئه‌وان بۆ نایه‌ن له رێگای ئه‌م هه‌موو کاناڵانه‌ی راگه‌یاند که به دژی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه له لایه‌ن پا‌رتی دیمۆکراته‌وه سپانسۆر ده‌کرێن، هه‌لناستن به ئاشکه‌را کردنی ئه‌م به‌ڵگانه بۆ رای گشتی؟
ئه‌گه‌ر پا‌رتی دیمۆکرات زه‌ڕه‌یه‌ك یان تۆزقاڵێک ده‌رسی له ٣١ ئابی وه‌ر گرتبا، نه‌بوایه بۆ وه‌رگرتنی پله و ئیمتیازات له تورکیه کارێکی ئاوا قیزه‌ونی کردبا. ئه‌م کاره‌ی پا‌رتی هیچی که‌متر نیه له هێنانی تانکه‌کانی سه‌دامی له ناوچوو بۆ سه‌ر هه‌ولێر.
پا‌رتی دیمۆکرات به هه‌ڵکه‌ندنی ئه‌م خه‌نده‌قه ئه‌و تۆزه باوه‌ڕه‌شی که له لای گه‌لی رۆژئاوا هه‌بوو، له ده‌ستی دا.
ئیتر گه‌لی رۆژئاوا به کورد، سریانی و پێکهاته‌کانی دیکه‌وه ، باوه‌ڕیان به قسه زله‌کانی پا‌رتی که باسی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کات، نه‌ماوه.
پا‌رتی به هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌ق کارێکی کرد که هیچی که‌متر له خه‌نده‌قه‌کانی “ئوردۆغان” و هێرشه‌کانی ئیسلامی سیاسی به سه‌رپه‌ره‌ستی” داعش” بۆ سه‌ر گه‌لی رۆژئاوای کوردستان نیه.
پا‌رتی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراق ده‌بێ باش بزانێت که به هه‌ڵکه‌ندنی ده‌یان خه‌نده‌قی دیکه نه‌ك ناتوانێ ئێراده‌ی سیاسی، نیزامی و مه‌ده‌نی گه‌لی رۆژئاوا تێک بشکێنێت، به‌ڵکوو گه‌له‌که‌مان له رۆژئاوا خاوه‌نی ئیراده‌ێکی به‌هێزی پلان دانان و به‌رێوه‌به‌ریین که نه‌ك ته‌نیا خزمه‌ت به کورد ده‌کات، به‌ڵکوو هه‌ڵگری سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندییه جه‌وهه‌رییه‌کانی ئه‌و گه‌لانه‌یه که له سه‌ر ئاخی رۆژئاوا ده‌ژیین.
ئاخر من پێم سه‌یره یان پێم گاڵته‌یه کاتێک که‌سانێک له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی خۆ‌یان ده‌لێن پا‌رتی و سه‌رۆک بارزانی داوای ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کات. ئه‌من به ته‌وای ئه‌و که‌سانه ده‌ڵێم که ئه‌م قسانه‌ی پا‌رتی ته‌نیا هاش و هۆشه بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازات له “مالکی” بۆ ئه‌وه‌ی رێگایان بدا‌ت که نه‌وت و سامانی باشووری هه‌رێمی کوردستان به نیوه قیمه‌ت به تورکیه هه‌ڕاج فرۆش بکه‌ن. واته هه‌وڵه‌کانی پا‌رتی بۆ ده‌وڵه‌تی کوردی نیه، به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه‌یه که سروه‌ت و سامانی خه‌ڵکی باشووری کوردستان به ده‌ستی ڕاست له به‌غدا وه‌ربگرن و به ده‌ستی چه‌پیچ کارێکی پێ بکه‌ن که هیچ که‌سێک به زه‌ره‌بینیچ نه‌توانێ بزانێت داهاتی باشووری کوردستان چه‌نده یان چه‌نده پاره له سندۆقی حوکمه‌ت هه‌یه .
پا‌رتی ئه‌گه‌ر خۆی به شێر ده‌زانێت با ئه‌وه‌ڵ بچێت که‌رکووک ڕزگار بکات ئه‌و جار گه‌زافی ده‌وڵه‌تی کوردی ڵی بدا‌ت یان خه‌نده‌ق به روی خه‌ڵکه‌که خۆیدا بکاته‌وه.
بان پا‌رتی بۆ چێ ناچێت سزای ئه‌نفاڵچیه‌کانی بادینان و گه‌رمیان بدا‌ت که ئێستا له نا‌و پا‌رتی و ته‌نانه‌ت یه‌کیه‌تیچ بۆ خۆ‌یان هه‌مه‌کاره‌ن؟
پا‌رتی له جیاتی ئه‌وه خۆی به خه‌نده‌ق هه‌ڵکه‌ندنه‌وه سه‌رگه‌رم بکات، باشتر ئه‌وه‌یه له مۆدێلی به‌رێوه‌به‌ری رۆژئاوای کوردستان ئه‌زموون وه‌ربگرێت کاتێک له رۆژئاوا سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان به بێ جیاوازیی ئتنیکی، زمانی و ئاینی له سه‌ر نه‌خشه‌یه‌کی سیاسی هاوبه‌ش کار ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت ئاسایشی خۆشیان ده‌پارێزن، له کاتێکدا پا‌رتی به‌و هه‌موو پاره و سامانه نیشتمانیه‌ی له رێگه‌ی نه‌وت و خاڵه گۆمرکییه‌کانه‌وه ده‌ستی ده‌که‌وێت، ناتوانێت پلانێک بۆ به‌رێوه‌بردنی پێکهاته‌کانی باشووری کوردستان دا‌نێت و سیاسه‌ته‌که‌ی له چوارچێوه‌ی بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی ده‌رنه‌چووه، که‌چێ ململانی له گه‌ڵ په‌که‌که، په‌یه‌ده‌و مۆدێلی خودمۆدیرییه‌تی له رۆژئاوا ده‌کات؟
پا‌رتی پێ وایه که مادام پاره و که‌ره‌سته‌ی نیزامی هه‌یه، ئه‌وه ده‌بێ هه‌موو که‌س ملکه‌چی ئه‌و بێت. به‌ڵام پا‌رتی نازانێت که چۆن خه‌ریکه به ده‌ستی خۆی کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی له هه‌رێمی باشووری کوردستان دێنێت و ته‌نانه‌ت له بادینان که به شاڕه‌گی پا‌رتی ناسراوه، خه‌ڵکی ئه‌و هه‌رێمه له ژێر کاریگه‌ریی به‌رنامه سیاسیه‌کانی ” بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان” له خه‌وێکی ٢٣ ساڵه هه‌ستاون و خه‌ریکن ڕه‌نگی زه‌رد ده‌گۆڕنه‌وه به ڕه‌نگی نیلی یان شین.
ئه‌گه‌ر پا‌رتی و سه‌رکرده‌کانی خۆ‌یان به شێر ده‌زانن و پێیان وایه بنکه‌ی جه‌ماوه‌رییان هه‌یه با کاک مه‌سعوود بارزانی یان نیچیرڤان بارزانی بۆ یه‌ك کاتژمێر به بێ حمایه و هێزی زرێڤانی به‌و هه‌وڵێره‌دا بسۆڕینه‌وه که به دۆبه‌ی و پێته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانی ئه‌ره‌بی نێوی ده‌به‌ن.
که‌چی “ئۆباما” سه‌رۆک کۆماری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاییه و له ناوخۆی ئه‌مریکا به بێ ترس و به بێ چه‌ك به‌رانبه‌ر به هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌مریکی راده‌وستێ ، گوێێان لێ ده‌گرێت و گفتگووییان له گه‌ڵ ده‌کات. ئه‌و له نا‌و دڵی خه‌ڵکی خۆیدا پێویستی به مانۆڕدانی هێزی زرێڤانی نیه، چونکه فه‌رهه‌نگی سیاسی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی ده‌ناسێت و ده‌زانێ ته‌قه‌ی لێ ناکه‌ن، به‌ڵام کاتێک سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکات ئه‌وا وڵاته‌که‌ی له رێگای هه‌وایی، ده‌ریایی، وشکانی، دیپلۆماسی، هه‌واڵگه‌ریی، پزیشکی و بواری دیکه‌ش خاوندارییه‌تی له ده‌موو چاوی سیاسی وڵاته‌که‌یان واته ” ئۆباما” ی سه‌رۆک کۆمار ده‌که‌ن.
ئه‌ی ئێوه چی؟
له کۆتایدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم که ئایا سکانداڵی سیاسی له‌وه گه‌وره‌تره که پارتێکی سیاسی له به‌ر ئه‌وه‌ی که‌س حیساب بۆ پارته کارتۆنیه‌که‌ی خۆی که له هه‌وڵێر له به‌ر” ئاێر کۆندیشن “دانیشتوون و به دوربینیچ قامیشلوو و کۆبانی نابینن، خه‌نده‌قی لێ بدا‌ت و رێگا نه‌دات یارمه‌تی ئابووری و نیزامی بگاته هێزه‌کانی یه‌په‌گه و خه‌ڵکی مه‌ده‌نی له هه‌رێمه‌که؟
ئه‌گه‌ر من له جێگای مه‌سعوود بارزانی و نیچیرڤان بارزانی بوایام ئه‌وه به پێ خۆم ده‌چووم بۆ لای خه‌نده‌قه‌که و به‌رانبه‌ر به‌و دایکانه‌ی که به هه‌موو هێزێکیان ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مان له رۆژئاوا ده‌پارێزن و شه‌ڕێ ئیسلامی سیاسی ده‌که‌ن، سه‌ری خۆم له به‌ر گه‌وره‌ییاندا نه‌وی ده‌کرد و داوای لێبوردنم لێیان ده‌کرد. به‌ڵام مه‌حاڵه پا‌رتی و سه‌رکرده‌کانی ئه‌م کاره بکه‌ن. ئه‌وان له رابردوودا گه‌ڵێک کرده‌وه‌ی قیزوه‌نیان به‌رانبه‌ر به پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام هیچ کات ئاماده نه‌بوون داوای لێبوردن بکه‌ن. ئه‌وان بۆ ٣١ ی ئاب و ١٧ ی شۆبات داوای لێبوردنیان له گه‌لی خۆ‌یان نه‌کرد و بۆیه پا‌رتی ئێستا ئه‌و جورئه‌ته‌ێ نیه ددان به هه‌ڵه‌کانی خۆیدا، بنێت.
ئاخر داوای لێبوردنیچ شوجائه‌تی ئه‌خلاقی ده‌وێت، گه‌لۆ.
heskh506@student.liu.se