به بۆنه‌ی 25 مین ساڵی تێرۆری رێبه‌ری هه‌ڵکه‌وتوی کورد د.عه‌بدولره‌حمان قاسملوو. لوقمان زه‌هرایی
له‌و بابه‌ته دا هه‌وڵ ده‌ده‌م له چه‌ند ره‌هه‌نده‌وه لێکدانه‌وه وهه‌ڵسه‌نگاندن له بابه‌ت هۆکار وئاکامه‌کانی تێرۆری رێبه‌ری لێوه‌شاوه‌ی گه‌لی کورد د.قاسملوو بکرێ. ره‌هه‌ندی یه‌که‌م، ئامانجی تێرۆریزمی ده‌وله‌تی کۆماری ئیسلامی له تێرۆرکردنی د.قاسملوو و ئاکام و کاریگه‌رییه‌کانی بۆ سه‌ر حیزبی دێموکرات و خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان.
ره‌هه‌ندی دووهه‌م، کاریگه‌ری تێرۆری د.قاسملوو بۆ سه‌ر حیزبی دێموکرات وئاکامه‌کانی و حیزبی دێموکرات 25 دوای تێرۆری د.قاسملوو. ره‌هه‌ندی سێهه‌می، ئاوڕدانه‌وه‌یکه له مه‌ڕ روانگه و بۆچوونه‌کانی د.قاسملوو بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سیاسی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان.
ره‌هه‌ندی یه‌که‌م، ئامانجی ئه‌و تێرۆره سیاسی بوو
له سه‌ر ئاستی کوردستان،هه‌وڵ دان بۆ لاوازکردنی حیزبی پێشه‌نگی جولانه‌وه، واته حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو. دوژمنان به باشی له جێگه‌و پێگه وخۆشه‌ویستی ئه‌و حیزبه و رێبه‌رانی له ناو خه‌ڵکی رۆژهه‌لاتی کوردستان ئاگادار بوون و بۆیه هه‌مان سیاسه‌تیان دووپات کرده‌وه که ده‌رحه‌ق به کۆماری کوردستان وبه شه‌خسی پێشه‌وا قازی مه‌حه‌ممه‌د وهاورێیانی له لایه‌ن رێژیم حه‌مه ره‌زاشاوه کرا. مه‌حاکمه کردن و له سێداره دانی پێشه‌وا قازی مه‌حه‌ممه‌د و برا و ئامۆزاکه‌ی بۆ گه‌لی کورد و بۆحیزبی دێموکرات زه‌برێکی یه‌کجار زۆر قورس وکاریگه‌ر بوو که ئاکامی زۆر کاره‌ساتاوی بۆ خه‌باتی رزگاری خوازانه و بۆ ناسیۆنالیزمی کوردی به دواوه بوو. چه‌ندین ساڵ دوای ئه‌و کرده‌وه جه‌نایه‌تکارانه‌یه‌ش، حیزبی دێموکرات تووشی لاوازی و پرش وبڵاوی ته‌شکیلاتی ببوو. کۆماری ئیسلامیش بۆ تێکشکاندنی روحیه‌ی به‌رگری و خۆراگری ئه‌ندامان ولاینگرانی حیزبی دێموکرات وخه‌ڵکی رۆژهه‌لاتی کوردستان هه‌مان سیاسه‌تی گرته به‌ر و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ناوبردن وحه‌زفی فیزیکی سه‌رانی حیزبی دێموکراتی کرده ئامانجی سه‌ره‌کی خۆی و تیرۆریزمی ده‌وله‌تی له رۆژهه‌لاتی کوردستان پلان دارێژراو وبه به‌رنامه ئه‌و ئامانجه‌ی به‌رێوه برد.
تێرۆری رێبه‌رانی جووڵانه‌وه چ له سه‌ر ئاستی کوردستان و چ له سه‌ر ئاستی ئێران، کاریگه‌ریی نه‌رێنیی خۆیان دانا. له سه‌ر ئاستی کوردستان جوولانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی له کوردستان به‌ره‌به‌ره ده‌ستی به پاشه‌کشه کرد و له ئاکامی ڕاوه‌ستانی به ته‌واویی خه‌باتی به‌رگریی چه‌کدارانه، هێز و ده‌سه‌ڵاتی به‌ربڵاوی حیزب به کرده‌وه تووشی لاوازی بوو، تا ئاستێک که به هۆی کۆمه‌ڵێک هه‌لومه‌رجی پێشهاتوو له ناوچه‌که، حیزبی دێموکرات به ناچاری ده‌ستی له خه‌باتی به‌رگریی چه‌کدارانه هه‌ڵگرت و ده‌کرێ ئه‌وه‌ش به سه‌رکه‌وتنێک بۆ کۆماری ئیسلامی حیساب بکه‌ین که به قه‌ولی خۆیان ” غائله‌ی کوردستانیان له کۆڵ بۆوه”.
له سه‌ر ئاستی ئێران، ئه‌گه‌رچی تێرۆرکردنی د.قاسملوو زه‌برێکی سامناک بوو که له حیزبی دێموکرات و له کۆمه‌ڵگای کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان که‌وت، به‌ڵام خه‌سارێکی یه‌کجار گه‌وره‌ش بوو که وه‌جوڵانه‌وه‌ی دێموکراسیخوازانه له سه‌ر ئاستی سه‌راسه‌ری ئێران که‌وت. به نه‌مانی د. قاسملوو گه‌لانی ئێران که‌سایه‌تێیه‌کی هه‌ڵکه‌وتوو ولێزانیان که بۆ پرۆسه‌ی به دێموکراتیزه کردنی ئێران ده‌ور و کاریگه‌ریی زۆر به‌رچاوی هه‌بوو له ده‌ست دا و ئه‌وه‌ش بۆ دیکتاتۆریی ویلایه‌تی فه‌قی ده‌سکه‌وت و سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بوو. د.قاسملوو ته‌نیا خاوه‌نی جێگه وپێگه‌یه‌کی کوردستانی وئێرانی نه‌بوو، به‌ڵکوو که‌سایه‌تێکی سیاسی وئاکاده‌می جیهانیش بوو.
ـ ئامانجی ئه‌و تێرۆره تێکشکاندنی که‌سایه‌تیی وهۆوییه‌تی کوردی تاکه‌کانی کورده
ئامانجێکی دیکه‌ی تێرۆریزمی ده‌وله‌تی کۆماری ئیسلامی له تێرۆری د. قاسملوو تێکشکاندنی که‌سایه‌تیی تاکی کورد بووه وبۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی متمانه به خۆکردن له ناخی دابکوژێ. خۆ به‌که‌م زانین و ته‌حقیربوون له لایه‌ن ده‌سه‌لاتداره‌وه. هه‌م له که‌یسی تیرۆری د.قاسملوو دا و هه‌میش له که‌یسی تێرۆری د. شه‌رفکه‌ندی دا کۆماری ئیسلامی هه‌وڵی ته‌حقیرکردنی هۆوییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی تاکی کوردی له رۆژهه‌لاتی کوردستانی داوه و له ناوخۆی وڵات له رێگای جۆراوجۆره‌وه هه‌وڵی داوه ئه‌و په‌یامه به گوێی خه‌ڵک له رۆژهه‌لاتی کوردستان بگه‌یه‌نێ که ” خودموختاریمان دا به رێبه‌ره‌کانتان”. له سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش به سات و سه‌ودای سیاسی و بازرگانی هه‌وڵیان داوه که تێرۆری سه‌رانی کورد وه‌کوو شتێکی بێ نرخ و بێ بایه‌خ به دونیا نیشان بده‌ن و خۆیانی لێ بێ به‌ری بکه‌ن و دیتیشمان که چۆن دوای تیرۆری د.قاسملوو و هاورێیانی له وییه‌ن، به سات وسه‌ودای سیاسی و بازرگانی د‌می ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌و سه‌رده‌می حکوومه‌تی ئۆتریشیان به‌ست و تێرۆریسته نێردراوه‌کانیان به بێ هیچ گیر‌و گرفتێک به فرۆکه برده‌وه تاران.
ـ ئه‌و تێرۆره کاریگه‌ری راسته‌وخۆی له سه‌ر سایکۆلۆژی تاکی کورد هه‌بوو
کرداره تێرۆریستییه‌کان وحه‌زفی جه‌سته‌یی رێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی له رۆژهه‌لاتی کوردستان جگه له کاریگه‌ری دانان له سه‌ر بواری جه‌سته‌یی وله‌ناو بردن، له بواری سایکۆلۆژیشه‌وه کاریگه‌ریی خۆیان له سه‌ر تاکی کورد داناوه. تێرۆری رێبه‌ری هه‌ڵکه‌تووی کورد د. قاسملوو به روونی ئه‌و مه‌سه‌له‌ی ده‌رخست و کاریگه‌ریی نه‌رێنی ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر روحیه‌ی ئه‌ندامانی حیزب به پله‌ی یه‌که‌م و به پله‌ی دووهه‌میش له سه‌ر روحیه و مۆرالی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان داناوه و زۆر که‌سی تووشی ناهۆمیدی و بێ هیوایی کرد. ریژیم به‌و کاره هه‌وڵی دا که به ته‌واوی وره‌ی ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات بروخێنێ و تۆوی ناهومیدی و شکست له ناو ئه‌ندامانی حیزبی دا بچێنێ و له خه‌بات وشۆرش ساردیان بکاته‌وه و له هه‌مان کاتدا خه‌ڵک له پشتگری وپشتیوانی ئه‌و حیزبه وهێزی پێشمه‌رگه دووربخاته‌وه و نیشانیان بدا که دژایه‌تی کردنی ده‌وله‌ت وده‌سه‌ڵاته‌که‌ی جگه له زیندان و کوشتن و مه‌رگ هیچ ئاکامێکی بۆیان نابێ.
ره‌هه‌ندی دووهه‌م، کاریگه‌ری تێرۆری د.قاسملوو بۆ سه‌ر حیزبی دێموکرات و ئاکامه‌کانی دوای 25 ساڵ
تێرۆری د.قاسملوو وعه‌بدوللای قادری ئازه‌ر سه‌ره‌تای ده‌ستدرێژیی تیرۆریزمی ده‌وله‌تیی کۆماری ئیسلامی له دژی گه‌لی کورد له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی کوردستانه. کۆماری ئیسلامی به بیانووی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد زۆر له مێژبوو که پیلانی له داوخستنی رێبه‌ری بلیمه‌ت و لێوه‌شاوی گه‌لی کورد د.قاسملووی داڕشت بوو، ته‌نیا له ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕا تاکوو جێبه‌جێی بکا و به داخه‌وه ئه‌وجاره‌ش رێبه‌ری خه‌باتی ڕزگاری خوازانه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به فرت وفێل وسوێند وقورعان خواردن و به‌لێنی درۆ ” که‌وته داوی عه‌جه‌مان” و زۆر دڕندانه وجه‌نایه‌تکارانه وبێ ئه‌خلاقانه له سه‌ر مێزی به ناو وتووێژ به ده‌ستی تێرۆریسته‌کانی نێردراوی رێژیمی تێرۆریستی تاران که خۆیان به دیپلۆمات ناساندبوو شه‌هید کرا.
ئاکامی ئه‌و تێرۆره بۆ سه‌رحیزبی دێموکرات و گه‌لی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان کاره‌ساتاوی بووه. له راستیدا به تێرۆری د.قاسملوو حیزبی دێموکرات تووشی شۆکێکی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ی سیاسی وته‌شکیلاتی و رێکخراویی وسایکۆلۆژی بووه که دوای 25 ساڵ نه‌یتوانیوه قه‌ره‌بووی ئه‌و زه‌بره قورسه بکاته‌وه و قورسایی سێبه‌ری مه‌رگی د.قاسملوو به سه‌ر هه‌ر دووک حیزبی دێموکرات به ته‌واوی هه‌ست پێده‌کرێ. ته‌نانه‌ت تێکه‌ڵ بونه‌وه و وه‌رسه‌ریه‌ککه‌وتنه‌وه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وحیزبی دێموکراتی کوردستان ـ رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر له کۆنگره‌ی 10ی حیزب دا هیچکات نه‌بوو هۆی ئه‌وه‌ی که بۆشایی نه‌بوونی د.قاسملوو پڕ بکرێته‌وه وحیزبی دێموکراتێکی یه‌کگرتوو و به هێز دروست ببێته‌وه.
کێشه ناوخۆییه‌کانی دوای ئه‌و تێکه‌ڵبونه‌وه‌ش ئه‌وه‌ی به روونی ده‌رخست که یه‌کگرتنه‌وه‌که زۆرتر رووکه‌ش و رواله‌تی بووه نه‌ک له سه‌ر ئه‌ساسی باوه‌ر وئیمان و متمانه به یه‌کترکردن. چه‌ند ده‌سته‌یی وناوچه‌گه‌رایی له ریزه‌کانی حیزبی دێموکرات دا به تایبه‌ت له نێو رێبه‌ری ئه‌و حیزبه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که رێبوارانی د.قاسملوو بۆ جارێکی دیکه له سه‌ر ناو ومیراتی سیاسی د.قاسملوو نه‌سازێن و له ئاکامی کۆمه‌لێک کێشه‌ی ده‌رون حیزبی و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی کۆمه‌لێک که‌س له رێبه‌ری ئه‌و حیزبه دا، دیسان ریزه‌کانیان لێک جیابکه‌نه‌وه و هه‌میسان شه‌ڕی ئه‌وه‌یان درێژه پێبده‌نه‌وه که کامه‌یان رێبوار و درێژه‌ده‌ری راسته‌قینه‌ی رێگای د.قاسملوویه. له ئاکامی ئه‌و کێشه ده‌رون حیزبیانه و دابه‌ش کردنی حیزب به سه‌ر دوو حیزب‌دا، د.قاسملووش دابه‌ش بووه و هه‌ر دووک لا کێ به‌رکێی ئه‌وه‌یانه که خۆیان و حیزبه‌که‌یان به درێژه‌ده‌ری راسته‌قینه‌ی د،قاسملوو بزانن و به‌داخه‌وه که‌سایه‌تی به‌رزی د.قاسملوو له که‌سایه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی وته‌نانه‌ت جیهانیشه‌وه دابه‌زیوه بۆ که‌سایتێکی سر‌ف حیزبی.
هیندێک له که‌سانی نێو ریزه‌کانی رێبه‌ری دێموکراته‌کان د.قاسملوویان کردووه به ئه‌بزاری بازارگه‌رمی خۆیان وخۆیان هیچی نوێ و سه‌رده‌میانه‌یان پێ نیه و توانایی ئه‌وه‌شیان تێدانیه که خۆیان داهێنه‌ر ودارێژه‌ری بیروفکرێکی نوێ سیاسی وسه‌رده‌میانه بن. ئه‌و شه‌خسانه توانای ئه‌وه‌یان نیه که خه‌باتی چه‌ق به‌ستووی کورد له رۆژهه‌لات له‌و وه‌زعه تراژیکه‌ی که تێدایه ڕزگار بکه‌ن وخوینێکی نوێ وه‌به‌ر خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان دابکه‌نه‌وه وهه‌ر بۆیه‌شه هه‌ر له سه‌ر سفره‌ی د.قاسملوو ده‌خۆن و له ڕابردوو دا ده‌ژین و نه‌یارانی خۆشیان به خه‌یانه‌ت ولادان له رێبازی د.قاسملوو تاوانبار ده‌که‌ن و به‌و جۆره ڕه‌وایه‌ت به دابه‌ش بوون و دووبه‌ره‌کی و دوو دێموکرات بوون ده‌ده‌ن. د.قاسملوو ده‌یفه‌رموو ” باشترین پاداش بۆ شه‌هیدان درێژه‌دانی رێگایانه”. ئایا رێبوارانی د.قاسملوو ئه‌و وته به نرخه‌ی دوکتوری شه‌هیدیان له به‌رچاو گرتووه وئاماده بوونه یه‌کگرتوو و یه‌کریز حیزبێکی نوێ وسه‌رده‌میانه وبه هێزی دێموکرات دروست بکه‌نه‌وه وکۆتایی به دوو دێموکراتی و دووبه‌ره‌کی بێنن؟ ئێستا ئیدی بۆته مۆد، که هه‌موو ساڵی وله یادکردنه‌وه‌ی 22ی پوشپه‌ری، سالرۆژی تێرۆری د.قاسملوو و هاورێیانی، رێبوارانی د.قاسملوو هه‌رکامیان به جودا ده‌چنه سه‌ر گۆڕی دوکتوری شه‌هید وبه جودا سمیناری له ده‌ره‌وه وله باشوری کوردستان بۆ ده‌گرن. پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که گه‌لۆ،د.قاسملوو بۆ دابه‌شکردن ده‌بێ که ئه‌و دوو دێموکراته دابه‌شیان کردووه وماوه‌ی چه‌ند ساڵه وله دوای دابه‌ش بوونی حیزبی دێموکرات بۆ سه‌ر دوو حیزبی دێموکرات،قاسملووی ئێمه و قاسملووی ئه‌وان دروست بووه؟
باشترین پاداش بۆ رێزگرتن له د.قاسملوو وهه‌موو شه‌هیدانی ئه‌و دوو حیزبه له رۆژهه‌لاتی کوردستان وه‌سه‌ریه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌ردووک حیزب دێموکراته له سه‌ر ئه‌ساسی دروست کردنه‌وه‌ی حیزبێکی نوێ وسه‌رده‌میانه به باوه‌ر ولێبوردن له یه‌کتر و وه‌لانانی دووبه‌ره‌کی و یه‌کتر بوغزاندن ویه‌کتر سرینه‌وه و وازهێنان له ده‌سته‌به‌ندی و ناوچه‌گه‌رایی ودابه‌شکردنی کردنی حیزب به سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌لێک که‌س له رێبه‌ری ئه‌و دووحیزبه دا. حیزبی دێموکرات موڵکی تایبه‌تی هیچ که‌سێک نیه وهیچ که‌س وگروپێک له ناو هه‌ر دووک حیزبی دێموکرات که خۆیان به رێبوار ودرێژه‌ده‌ری رێگای د.قاسملوو ده‌زانن بۆیان نیه حیزب وه‌کوو کلوب ومڵک وماڵی خۆیان سه‌یربکه‌ن وبۆ ئامانج و قازانجی شه‌خسی وبنه‌ماله‌یی خۆیان به‌کاری بێنن.
ره‌هه‌ندی سێهه‌م، روانگه‌کانی د.قاسملوو بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سیاسی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان
د.قاسملوو له کۆوبونه‌وه و دانیشتن و وێژه‌کانی دا روانگه وبۆچوونه‌کانی حیزبی دێموکرات له مه‌ڕ کێشه‌ی سیاسی کورد له ئێران و رۆژهه‌لات و رێگای چاره‌سه‌ری ده‌خاته روو. له بۆچونه‌کانی د.قاسملوو دا چه‌ندین خاڵی گرینگ وسرنجی ڕاکێش هه‌ن که هه‌تاکوو ئێستاش هه‌ر تازه‌ن و به چاره‌سه‌رنه‌کراوی ماونه‌وه‌ته‌وه وئه‌وه‌ش هۆکاری مانه‌وه‌ی رێژیمی ئیسلامی و ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆری کۆمه‌لێک ئاخوندی شیعه‌یه به سه‌ر ئێران‌دا.
د.قاسملوو به نیسبه‌ت کوردستان ده‌لێ ” به ته‌جروبه بۆمان ده‌رکه‌وتووه که ئێمه به تاقی ته‌نیا له کوردستان ده‌توانین وتوانیومانه کوردستان بکه‌ین به سه‌نگه‌ری ئازادی ودێموکراسی ئێران، به‌ڵام ئێمه به ته‌نیا له ئێران‌دا ناتوانین حوکمێکی دێموکراتیک بێنینه سه‌رکار وبه‌رێوه‌شی به‌رین وبۆ ئه‌وه دۆست وهاوپه‌یمانمان پێویسته. بێگومان له پێشدا دۆست وهاوپه‌یمانی ئێمه گه‌لانی دیکه‌ی زولم لێکراوی ئێران وه‌ک ئازه‌ربایجانی،به‌لوچ،تورکه‌مه‌ن وعه‌ره‌بن وبۆیه له پێشدا په‌یاممان بۆ ئه‌وانه که ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه دژی ئه‌و رێژیمه خوین رێژه ڕاپه‌ره‌ن. له گه‌ڵ رێژیمی خومه‌ینی هیچ رێگای دیکه، جگه له چه‌ک هه‌ڵگرتن و خه‌باتکردن تاسه‌ر نیه ”.
خاڵی گرینگی ئه‌و بۆچونه‌ی د.قاسملوو گرینگی پێدان به هاوپه‌یمانی کورد له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی زولم لێکراوی غه‌یری فارسی ئێرانه و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که به بێ دروست بوونی هاوپه‌یمانێکی له‌و چه‌شنه خه‌بات بۆ ئازادی ودێموکراسی و چاره‌سه‌ری کیشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران‌دا وه‌دی نایه. ئه‌و بۆچوونه‌ی د.قاسملوو دوای 25 ساڵ هه‌ر تازه‌یه و به هۆی نه‌بوونی به‌ره یان هاوپه‌یمانێک له نێو حیزب و رێکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی غه‌یری فارسی ئێران دا، کورد نه‌یتوانیوه داواکانی خۆی به سه‌ر رێژیمی تاران داسه‌پێنێ وئه‌وه‌ی ئه‌ورۆ ده‌بیندرێ پاشه‌کشه وچه‌ق به‌ستوویی خه‌باتی ڕزگاری خوازی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستانه وحکومه‌تی مه‌لایانیش هیچ حیسابێک بۆ کورد وحیزبه‌کانی و مافی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ناکا. گرفتی سه‌ره‌کی روانگه‌ی دوو دێموکراته له‌وه‌ی دایه که خۆیان زیاتر به نزیک کردنه‌وه له که‌سایه‌تی وگروپ گه‌لێک که زیاتر سه‌ر به قه‌ومی ده‌سه‌لاتداره خه‌ریک کردووه و به قه‌ولی خۆیان هه‌ول ده‌ده‌ن روانگه‌ی ئه‌وان به نیسبه‌ت کێشه‌ی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان بگۆرن و پشتگری ئه‌وان بۆ لای چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد رابکێشن.
ئه‌و سیاسه‌ته تاکوو ئێستاشی له گه‌ڵ بێ هیچ ده‌سکه‌وتی بۆ حیزبی دێموکرات وگه‌لی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان نه‌بووه و به پێچه‌وانه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری که‌سایه‌تی و ئه‌حزابی به ناو ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات که سه‌ر به قه‌ومی ده‌سه‌لاتدارن خۆیان له کێشه‌ی کورد نه‌داوه و روانگه‌کانیان زیاتر له رێژمی ئیسلامی نزیکتره. ئه‌وان پیانوایه که مه‌سه‌له‌ی کورد وباس له مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران‌دا ئه‌و وڵاته به‌ره‌و دابه‌شکردن ده‌با وبۆیه‌ش کورد به جیاوازیخواز ده‌زانن. به‌وهۆکاره‌شه که به هیچ جۆرێک ئاماده نه‌بوون که له گه‌ڵ کورد وگه‌لانی دیکه‌ی غه‌یری فارس به‌ره‌یه‌کی دێموکراتیک پێک بێنن که ببێ به ئلترناتیڤی رێژیمی خومه‌ینی وئێران وه‌کوو وڵاتێکی فره نه‌ته‌وه وفره زمان وکولتور وئاین قه‌بوڵ بکه‌ن. هه‌ر ئه‌و روانگه‌ی ئه‌وان وایکردووه که رێژیمی مه‌لایان به کرده‌وه ئۆپۆزیسیۆنێکی به هێز ویه‌کگرتووی نه‌بێ که ببێ به هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر رێژیمه‌که‌یان.
د.قاسملوو له به‌شێکی دیکه له وته‌کانی دا له مه‌ڕ بوونی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌کان له ئێران دا ده‌لێ ” به بێ بوونی رێژیمێکی دێموکراتیکی راسته‌قینه مافه‌کانی گه‌لی کورد دابین ناکرێ وبه بێ دابینکردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کوردیش، رێژیم به مانای ته‌واوی وشه دێموکراتیک نابێ. ئه‌گه‌ر دوژمنانی شۆرشی کورد پیانوایه به سازکردنی به‌یت وباوی جیاوازیخوازی گه‌لی کورد ناچار بکه‌ن حاله‌تی دیفاعی به خۆوه بگرێ وداوای مافه‌کانی نه‌کا زۆر به هه‌ڵه چوون. ئێمه داوای دیاریکردنی مافی چاره‌نووسی خۆمان ده‌که‌ین وله رێگای وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و مافه‌ش دا به هه‌موو تواناوه تێده‌کۆشین. ئێمه دڵنیاین هیچ رێژیمێک له ئێران‌دا، رێژیمێکی به راستی گه‌لی، دادپه‌روه‌ر ودێموکراتیک نابێ، ئه‌گه‌ر نه‌توانێ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی که یه‌کێک له گیروگرفته بنه‌ڕه‌تیه‌کانی وڵاتی ئێمه‌یه چاره‌سه‌ر بکا.راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که له ئیران‌دا گه‌لانی زۆرلێکراو زیاتر له نیوه‌ی دانیشتوانی وڵات پێک دێنن، خویندن به زمانی زگماکی،پاراستن وپه‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تی، لابردنی جیاوازی دانانی ئابوری وسیاسی وله هه‌مووی گرینگتر دیارکردنی چاره‌نووس به ده‌ستی خۆیان به‌شێک له مافه ڕه‌واکانی ئه‌و گه‌له‌ن.
د.قاسملوو له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که ” ئێرانێکی دێموکراتیک زامنی دابینکردن وپاراستنی مافه‌کانی گه‌لی کورده وبه نه‌بوونی دێموکراسی ئه‌و مافانه دابین ناکرێ وبۆیه‌ش ده‌لێ له گه‌ڵ رێژیمی خومه‌ینی هیچ رێگایه‌ک نیه، ته‌نیا چه‌ک هه‌ڵگرتن وخه‌باتکردن هه‌تا سه‌ر نیه ”.
ئه‌و روانگه‌ی د.قاسملوو دوای 25 ساڵ به سه‌ر شه‌هید کرانی دا هه‌ر تازه‌یه و رێژیمی ئیسلامی ئێران نه‌ک به‌ره‌و دێموکراسی وکرانه‌وه ودابینکردنی مافه سیاسی وکۆمه‌لایه‌تیه‌کانی گه‌لانی ئێران نه‌رۆیشتووه، به‌لکوو به پێچه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری عه‌لی خامنه‌یی به هێز وگوڕتر له جاران سه‌رکوتی هه‌موو جۆره داواکاری وماف وئازادییه‌کانی کردووه وئه‌وه‌ی راستی بێ کوردی رۆژهه‌لات هیچیشی له لایه‌نی به ناو ” ریفۆرم خوازی ” حکومه‌تی وده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی که له سه‌رده‌می مه‌حه‌ممه‌د خاته‌می وبه هاتنه سه‌ر کاری ناوبراو وه‌کوو سه‌رۆک کۆمار ده‌ستی پێ‌کرد ده‌ست نه‌که‌وت وئێستاشی له گه‌ڵ بێ وبه هاتنه سه‌رکاری مه‌لا حه‌سه‌ن روحانیش وه‌زعه هه‌روه‌کوو خۆیه‌تی. هه‌رچه‌ند کوردی رۆژهه‌لات به رێژه‌یه‌کی زۆر ده‌نگیان به مه‌لا روحانی دا، به‌ڵام ناوبراو سالێک دوای بوون به سه‌رۆک کۆماریش هه‌ر خه‌ریکی درۆ کردن وهه‌ڵخه‌تاندنی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاته و هه‌ر رۆژه‌ی درۆیه‌کیان ته‌حویل ده‌دا.
خه‌باتی چه‌کداری له رۆژهه‌لاتی کوردستان زیاتر له 20 ساڵه کۆتایی پێهاتووه و خه‌باتی به ناو مه‌ده‌نیش که دێموکراته‌کان وهیندێک لایه‌نی سیاسی باسی لێده‌که‌ن و به قه‌ولی خۆیان سه‌رده‌می ئێستا سه‌رده‌می خه‌باتی مه‌ده‌نی وئاشتیخوازانه‌یه و هیچ شتێکی ئه‌وتۆ نابیندرێ که خه‌باتی مه‌ده‌نی شاروشارۆچکه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستانی گرتبێته‌وه وکوردانی رۆژهه‌لاتی به خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی له مه‌یدان دابن وداوای مافه‌کانیان بکه‌ن. دوو دێموکرات ولایه‌نه‌کانی دیکه‌ی سیاسی رۆژهه‌لاتی کوردستان نه‌یانتوانیوه خه‌باته‌که‌یان بکه‌ن به خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و خه‌ڵک له ده‌وه‌ری ئامانج وسیاسه‌ته‌کانیان کۆبکه‌نه‌وه و له به‌ر کێشه‌ی ناوخۆیی وده‌رونی حیزبیان وکێشه‌ی به‌رژه‌وه‌نده شه‌خسییه‌کانیان، کێشه‌ی سه‌ره‌کی ودوژمنی سه‌ره‌کیان که کۆماری ئیسلامیه له یادکردووه.
رێژیمی ئیسلامی رێژیمێکی فانانتیکی ئیسلامی شیعه‌یه وئامانجی بڵاوکردنه‌وه‌ی بیرورای کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی خۆمه‌ینی و په‌ره‌پێدانی بیرۆکه‌ی پان شیعیسمه له هه‌موو رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست. ئه‌وه‌ی ئه‌ورۆ له لوبنانه‌وه هه‌تاکوو عێراق رووده‌دا ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه که کۆماری ئیسلامی له فکری دروست کردنی ئیمپراتۆرێکی شیعه‌یه له ناوچه‌که دا له دژی سوننه مه‌زهه‌به‌کان وئاینه‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که. بۆیه چاوه‌روانی له‌و رێژیمه که دژی دێموکراسی وئازادی ومافه‌کانی ژنان ومافه‌کانی گه‌لانی غه‌یری فارس وشیعه‌یه که به‌ره‌و کرانه‌وه وگۆران ودێموکراسی هه‌نگاو بنێ و دان به مافه‌کانی کورد وباقی گه‌لانی غه‌یری فارس وشیعه دابنێ وله ئێران‌دا دێموکراسی ودادپه‌وه‌ری ویه‌کسانی پێک بێنێ چاوه‌روانێکی زۆر ساویلکانه‌یه وجگه له‌خۆفریودان و خۆ دزینه‌وه له راستیه‌کان هیچ نێویکی دیکه‌ی لێ ناننرێ..
حیزبه‌کانی رۆژهه‌لات، به تایبه‌ت دوو حیزبی دێموکرات پێویسته به خۆیان و به سیاسه‌ته‌کانیان دابچنه‌وه و له په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ت وهه‌ڵویستیان به نیسبه‌ت دابینکردنی مافه‌کانی کورد له رۆژهه‌لات کێشه‌کانیان وه‌لا بنێنن و به روحی لێبوردویی و ته‌بایی و یه‌کریزی ویه‌کتر قه‌بول کردن، حیزبی دێموکراتێکی نوێ و یه‌کگرتوو و به‌هێز دروست بکه‌نه‌وه. حیزبێک که ببێته جێگای هیواوهومید ومتمانه‌ی هه‌موو خه‌لکی رۆژهه‌لاتی کوردستان وله ورمێ وه تاکوو ئیلام وئه‌ولاتریش خۆیانی تێدا ببینه‌وه. ئه‌و کات خوینی د.قاسملووی شه‌هید وهه‌موو شه‌هیدانی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان به فیرۆنه‌چووه و روحی هه‌موویان شاد ده‌بێ.
لوقمان زه‌هرایی
13.7.2014