بۆ سه‌رداری كورد. ڕازاو هه‌مزه پوور
هۆ خه‌ڵكینه،
سه‌ر هه‌ڵبڕن ،
كه‌مێك بڕوانه ئه‌و سنووره ده‌ستكرده
چاولێبكه‌ن ، چاو لێبكه‌ن،
چۆن ئه‌سپه‌كه‌ی قاسملوو سمكۆڵی لێده‌كاو،
بۆی نامۆیه‌و، لێی ده‌حیلێنێ،
هۆ لاوانی نیشتمانپه‌روه‌ر و گه‌لدۆست،
هۆ پیرانی خۆراگر‌و به ساڵد اچوو
هۆ منداڵه چاوگه‌ش و ره‌زا سووكه‌كان،
ده‌ی، ده‌ی، هه‌مووتان تێكڕا،
سیله‌ی چاوێكتان بده‌نه قه‌ندیلی به‌فروخوین و،
بیبینن،
چۆن گوێی بۆحیله‌ی ئه‌سپه‌كه‌ی قاسملووی راگرتوه‌و،
لێی فێر ده‌بێ و،
په‌ندی تری لێ وه‌رده‌گرێ،
هۆ خه‌ڵكینه،
باوه‌ر بكه‌ن،
25 چركه‌یه، له ئاست دڵم و، له‌به‌ر چاوم ،
قاسملووی سه‌ركرده‌مان، دێت و ده‌چێ وپێده‌كه‌نێ ،
له خۆشیانی،
دڵم خۆشه‌ویستی لێ ده‌بارێ و،
بۆی ده‌له‌رزێ.
هۆ خه‌ڵكینه،
هابڕوانن،چاك بڕوان،
له سه‌ر سه‌رتان،
له‌به‌ر شه‌وقی بیری قاسملوو
چاوێك له ئه‌قیانووسی ئاسمان كه‌ن،
له‌وێوه،تیشكی بیری ئازادی وسه‌ربه‌ستی قاسملوو،
داویه‌تی له‌بن ده‌ریاو ئه قیانووسه‌كانی سه‌ر زه‌وی و،
رووحیان بردوه‌و،
ماسیه‌كان فێری ئازادی وسه‌ربه‌ستی ده‌كات و،
نه‌رم وهێدی،
له گه‌ڵیاندادێت و ده‌چێ و،
له‌سه‌ر پشتی نه‌هه‌نگه‌كان سواره و،
هه‌روا بانگی ئازادی ده‌خوێنێ .
هۆ خه‌ڵكینه،
باوه‌ڕ بكه‌ن،
25 كاتژمێره ،
بیر وهۆشم لای قاسملوویه‌و،
وانه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری و، گه‌لدۆستی و ،مرۆڤایه‌تیم پێده‌ڵێ
هۆ خه‌ڵكینه، باوه‌ڕ بكه‌ن،
25 رۆژه به دوای حیله‌ی ئه‌سپه‌كه‌ی قسملوو دا ده‌گه‌ڕێم و،
چوار سنووری ده‌ستكردی نیشتمانه‌كه‌م نیشانی من ده‌داو،
به وانه، بیری قسملووم پێده‌ڵێ و،
پێم ده‌ڵێ : باوه‌ڕ نه‌كه‌ی ، كوردستان یه‌كه‌و،
جگه له‌وه، هه‌رچی بیڵێن، بێ مانایه.
هۆ خه‌ڵكینه، باوه‌ڕ بكه‌ن،
پێنج ساڵه، هه‌ورێكی سپی، سپی،
له به‌ر چاوم، له‌سه‌ر ئاسمانی نیشتمانه‌كه‌م،
ورد، ورد، چه‌خماخه لێده‌داو،
تیشكی بیری قاسملووم له دڵ ده‌داو،
سه‌ودا سه‌ری بیر و هه‌زری ئه‌وم و، لێم ون نابێ.
له به چاوم خۆره‌و، تاریكی ده‌ڕه‌وێنێ و،
لێم بۆته مه‌لائیكه و، ده‌ی په‌رستم
25 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ،
گێژ داخه‌كان ،
به ده‌ستووری بێ باوه‌ڕان،
به فه‌رمانی خوێن خۆره‌كان.
له وڵاتی به قسه ، سوڵح و ئازادی
روویان ره‌شبێ،
ناپیاوانه ده‌ستیان بردێ،
چاویان كوێر بێ،
مێشكیان پژاند،
به‌لام، هه‌ڵه‌یان كرد،
چونكه، نه‌یانتوانی،
بیری ئاشتیخوازی قاسملوو بكوژن و ،
ره‌وره‌وه‌ی خه‌باتی ئه‌ویان، پێ نه‌شكا و،
وا ئه‌وه‌تا له رێ دایه‌و،
بێ شك، ده‌گاته مه‌ن‌زڵگه‌ی سه‌ر كه‌وتن.
ڕازاو هه‌مزه پوور