قاسملووكێ بوو؟ ئەحمەد مەکڵاوەیی
84 ساڵ به‌ر له ئێستا، له‌شه‌و یه‌لدای 1309 د‌ا، له مه‌ڵبه‌ندی بیری نیشتمانپه‌روه‌ری و ئازادیخوازی د‌ا، ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش له ئاسمان و عه‌رز و بوومی نیشتمانه‌كه‌مان د‌ا ده‌ركه‌وت و، به رووناكی خۆی چڵكه هه‌وره‌كانی ده‌ستی دیكتاتۆری پاشایه‌تی له ئاسمانی سه‌ر كوردستان‌مان ره‌واند و، خۆری ئاوات و ئومێدی رۆژی روونی بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆی له كه‌ل و ئاسۆین ده‌رخست.
زۆری نه‌خایاند كه ئه‌م ئه‌ستیره گه‌شه، زێاتر دره‌و‌شا‌و، له نێو ژوور‌و، له به‌ر ده‌رگای حوجره‌و قوتابخانان د‌ا ، بڵێسه‌ی سه‌ند و، رێی خه‌باتی رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی كه‌وته به‌رچاو، به ناكامڵی چوست و چالاك، به بیر‌و هۆشی كوردانه‌و مرۆڤدۆستی، رووی كرده مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشان و ، له دامه‌زراندنی رێكخراوێكی گه‌لی و نیشتمانی لاوان‌دا، ره‌وتی به‌ره‌و پێشچوونی بیر وفكری خۆی دیته‌وه.
پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م كه ئێستا به ته‌مه‌ن هه‌ر تازه لاو بوو، به بیر‌و هۆشی گه‌وره‌و، به‌ر پرسانه‌وه، زیاتر به‌لای مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی د‌ا كشاو، شاره‌زاو جسوورانه له ناو خۆ‌و له ئه‌نده‌ران، له خویندنگه‌و زانستگه‌كان، كه‌وته بیری داڕشتنی چۆنیه‌تی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی و، له‌م رێبازه د‌ا زۆری كۆێره‌وه‌ری دێت وگه‌لێك شه‌و شه‌ونه‌خونی كێشا‌و، زۆر شه‌و و رۆژی له‌بن شاخ و به‌رد و دار‌و ده‌وه‌نان د‌ا تێپه‌ڕ كردن و، پێڵاوه‌كانی پێی خۆی كرنه سه‌نیری ژێر سه‌ری و، به ئاوی گرمی نێو قمقمه تێنوه‌تی رێی خه‌باتی شكاند و برسیه‌ت رێی ماندووبوونی ئه‌و خه‌باته‌ی به نانه وركه‌و ره‌قی نێو كۆڵه پشتی پێشمه‌رگایه‌تی ره‌فع كرد‌و، ژیرانه و لێبڕوانه به ئیمانی پؤڵاینه‌وه رۆژه سه‌خته‌كانی خه‌باتی رێی رزگاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی و، دابین كردنی مافی ئێنسانی، یه‌ك به دوای یه‌ك د‌ا تێپه‌ر كرن و ، به هیچ جۆرێك نه‌چه‌می و ، له مردن سڵی نه‌كردو، له ئاست گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌رزتر له كێوه‌كانی كو‌ردستان مایه‌وه كه هه‌ر پێشه‌نگه‌و ، وه‌ك ئه‌ستێره‌ی گه‌ش له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا
ره‌وشێ و، وه‌چه به دوای وه‌چه د‌ا رێزی لێده‌گرن و، له ناو گه‌لاندا پێی ده‌نازن و، ده‌ی په‌رستن.
سه‌رئه‌نجام كۆسپه‌كانی سه‌ر رێی ئه‌و مه‌به‌سته‌ی ته‌خت كردن و، بیری نه‌ته‌و‌ه په‌رستی و ئینساندۆستی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه، له شار‌و گونده‌كانی كو‌ردستان و ، ناو خۆی وڵات و له ئه‌نده‌ران بڵاو بۆوه‌و، ناو‌و ناوبانگێكی ناوچه‌یی و جیهانی په‌یدا كرد و، ژیرانه مه‌سه‌له‌ی كوردی به دونیا ناساند و، وه‌ك مانگی چوارده شه‌و له ئاسمانی پێنج قاره‌ی دونیا د‌ا ده‌ركه‌وت و، بیری ئینساندۆستی ئه‌و پیاوه مرۆڤدۆسته له زه‌وی عاله‌مدا شه‌وقی دایه‌وه و، له به‌ر رووناكی ئه‌و شه‌وقه‌یدا سه‌ر زه‌وی كو‌ردستان و نه‌ته‌وه‌ی كوردی نیشانی جیهانیان د‌ا و، سه‌رنجی زۆر له خه‌لك و رێبه‌رانی دونیای بۆ لای مه‌سه‌له‌ی كورد راكێشا و، ده‌رگا گاڵدروه‌كانی سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كوردی شكاندن و، له‌وێرا خۆی گه‌یانده نیو كۆر‌و كۆبوونه‌وه‌ی حیزب و ریكخراوه جێهانیه‌كان و، وڵاتانی بیانی و، له په‌یامه به نرخه‌كانیدا به زمانه جیاجیاكانی كه لێیان شاره‌زا بوو، باسی چه‌وساندنه‌وه‌و مه‌زلوومیه‌تی كوردی بۆ كردن و، گه‌ڵیك دۆستی له شیوه‌ی حیزب و ده‌وله‌ت و شه‌خسییه‌تی سیاسی د‌ا بۆ گه‌لی كورد و حیزبه‌كه‌ی په‌یدا كردن كه ئێستاش بیر و فكری ئازادیخوازی قاسملووی نه‌مر لای ئه‌وان به ئه‌رزشه و، به چاوی رێزه‌وه بۆ ئه‌و و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌ڕوان و، باس له فیداركاری ومرۆڤدۆستی ئه‌و ده‌كه‌ن.
دوژمنانی كورد له سه‌روی هه‌موویان كۆماری نامووباره‌كی به ناوئیسلامی ئێران، كه زانیان قاسملوو خه‌ریكه كاروانی دووری خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌گه‌ێنێته‌جێ، بۆی كه‌وتنه بیر و فكری له ناو بردنی و، له چه‌ند لاوه راویان بۆ دابه‌شی كه به داخه‌وه سه‌رئه‌نجام به هۆی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی وڵاتی ئوتریشه‌وه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران، له وێیه‌نی پێته‌ختی ئه‌و ولاته، به بیانووی ئه‌وه كه ده‌یانهه‌وێت مه‌سه‌له‌ی كورد له رێگه‌ی وتووێژه‌وه چاره سه‌ر بكه‌ن، خستیان ناو كه‌مین و، له ئینساندۆسی ئه‌و گه‌وره پیاوه كه‌ڵكی خرایپیان وه‌رگرت و، زۆر ناپیاوانه بۆی چوون و خستیانه ناو كه‌مین و له ناویان برد و، تیرێكی به ژانیان له دڵی نه‌ته‌وه‌ی كورد وگشت ئازادیخوازانی جیهان د‌ا.
كه هه‌وڵی تیرۆر كرانی بڵاو بۆوه، كو‌ردستان بۆی گریاو، وه‌ك سیروان و، سه‌رچاوه‌كان دیجله و فوورات و، زێی گه‌وره و بچووك، فرمێسك له چاوی تاكه‌كانی رژاو، دایكانی كو‌ردستان شینیان بۆ گێڕا‌و، كچانی رووسووری نیشتمانه‌كه‌مان به گشتی، له شار و گونده‌كانی كو‌ردستان د‌ا، دایان له هاوار و رۆرۆوو، بۆ له ناو چوونی سه‌ركرده و رێبه‌ره‌كه‌یان ره‌شیان پۆشی و، له تاوی قاسملوو ئه‌ژنۆی خه‌میان له باوه‌ش وه‌راندن و، هه‌رچی خوێندكاری نیشتمانپه‌روه‌ر و گه‌دۆست بوون، بۆ مه‌رگی سووری قاسملوو دایان له ئه‌ژنۆ، به‌ڵام قه‌ڵمه‌كانیان، له ناو په‌نجه‌كانیاندا ده‌ستیان به نوسین كرد‌و، نوسیان: هۆ قاسموو، تۆ نه‌مردووی، زیندووی و، قه‌ت ون نابت و، له یاد ناچیه‌و‌ه.
له‌وكاته‌دا كه دایكانی كو‌ردستان بۆ مه‌رگی سووری قاسملوو گریان، كۆرپه‌كانی نێو بێشكه‌و لانك، تیلكی مه‌مكی دایكانیان به‌رداو، چاویان به مۆله‌ق وه‌ستان و، به نیشانه‌ی درێژه پێدانی رێبازه‌كه‌ی قاسملوو، به زمانی نه‌پژاو، ده‌ستیان به گغه گغ كرد و بیری تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه‌ی قاسملوو له نێوچاوانیان ده‌كه‌وت .
له‌وكاته‌دا لاوانی كو‌ردستان كه ئه‌وه‌یانی دێت، مچووركی خه‌م گشت گێانی داگرتن و، وێكرا به نیشانه‌ی قین له دوژمن و، تۆڵه ئه‌ستانده‌وه‌ی، په‌نجه‌ی ده‌ستی خۆیان گستن و، مشتیان توند كردن و ، هه‌ناسه‌ی ساردیان بۆ هه‌ڵكێشا و، په‌یمانی وه‌فاداریان له گه‌ڵ نوێ كرده‌وه‌و، زۆریان به تاك و جووت جووت ، یا پۆل پۆل، خۆیان گه‌یانده نێو ریزه‌كانی حیزبی دێموكراتی كو‌ردستان و ،چه‌كی پارێزگاریان كرده شان و درێژه‌یان به رێبازه‌كه‌ی قاسملوو د‌ا.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی،