شەهید دوکتور قاسملوو: بۆ خۆمان دەبێ خۆمان ڕزگار کەین و بۆ خۆمان دەبێ گیروگرفتەکانی خۆمان چارەسەر بکەین.

چوونکی دەبێ بزانی کە میللەتی کورد، هەم ئەو هێزەی هەیە بتوانێ خۆی ڕزگار بکات و هەم لە “عاملی خاریجی” وەک عاملێکی لەبار کەڵک وەردەگرێ، بەلام عاملی ئەسڵی ئەوەیە کە دەڵێن: “تعین کنندە” هێزی خۆیەتی.

باشترین دۆست، خۆشەویسترین دۆست باشە هەبێ، بەڵام لە خەباتی خۆمان دا بۆ ڕزگاری خۆمان ناکرێ هێزی خۆمان لەولا دابنێین و بڕوامان ئەوە بێ کە باشترین دۆست ڕزگارمان دەکا. نەخێر بۆ خۆمان دەبێ خۆمان ڕزگار کەین و بۆ خۆمان دەبێ گیروگرفتەکانی خۆمان چارەسەر بکەین، بۆیە زۆر خۆشحاڵین کە پاش چەند ساڵ خەباتی میللەتی کورد، ئەو فیکرە کە جاران زۆر بە هێز بوو لە کوردستانی ئێران کە چارەنووسی گەلی کورد لە واشینگتۆن و لەندەن و پاریس و موسکۆ دیاری دەکرێ، زۆر خۆشحاڵین کە ئەو هەستە تەقریبەن بە تەواوی لە بەین چووە و خەڵکی کوردستان زۆر باش دەزانێ کە بۆ خۆی چارەنووسی خۆی دیاری دەکا و ئەو چارەنووسەش لە کوردستان دا دیاری دەکا.

ماڵپەری گیارەنگ