شەهید دوکتور قاسملوو: حیزبی ئێمە، حیزبی سێ نەسڵی، سێ پشتی کۆمەڵی کوردەواری‌یە.

نەسڵی یەکەم: حیزبەکەی دامەزراندووە، پەیامەکەی ناردووە، مەشخەڵەکەی هەتا ئەوەندەی پێکراوە، نەیهێشتووە بکوژێتەوە. کاری نەسڵی دووهەم: زۆر بە زەحمەت‌تر بووە، لە ساڵی ١٣٢٦ وە تا ساڵی ١٣٥٧ نیزیکی ٣٢ ساڵ

کە فاسلەیەک لە بەینی پەیامی پێشەوا قازی و سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران پێکهاتبوو، پێویست بوو لەو فاسلەیەدا، کە سەدان لە ئەندامانی حیزبەکەمان لە زیندان بوون، دەیان ئێعدام کران، زۆریان دەربەدەر بوون، پیویست بوو لەو فاسلەیە دا ئەو مەشخەڵە ڕابگیرێ، نەکوژێتەوە و تەحویلی نەسڵی جەوانتر بدرێتەوە. ئەمن پێم وایە گەورەترین شانازی ئەو کەسانە کە وەختی خۆی لە سەر سێدارەی پێشەوا قازی‌یەوە مەشخەڵەکەیان وەر گرتوو گەیاندۆتە ئەو ڕۆژەی کە ئێستا ئێمە لێرە دانیشتووین و مەشخەڵەکەیان داوەتە دەست نەسڵی جەوان، کە تازە پێم وانییە هیچ هێزێک بتوانێ لە دەستی دەرهێنێ، ئەوە گەورەترین شانازی ئەو نەسڵەیە و حەقی هەیە لە تاریخی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا، لە مێژووی میللەتەکەمان دا شانازی پێ بکات.

ماڵپەری گیارەنگ