کۆچی دوایی دایە ئایشە حەسەن نژاد دایکی تێکۆشەری دێرین کاک نەبەز مستەفاپوور

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراین کە دایە ئایشە حەسەن نژاد دایکی تێکۆشەری دێرین کاک نەبەز مستەفاپوور لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کردووە و بە کۆچ کردنی هەموو خزم و کەس و ئاشنایانی خەفەتبار کرد.

دایە ئایشە ژنێکی ماندوونەناس و جێی باوەر و متمانەی هەموو دۆست و ئاشنا و خزم و کەس و کار و خەڵکی ناوچەکە بوو. ژنێکی نەترس و کوردپەروەر و خەمخۆری گەل و نیشتمان بوو، لە پێناو ئازادی گەلەکەی دا کاک نەبەزی جگەرگۆشەی نەبەزانە لە ریزی شۆڕش دا خزمەتی کردووە و ئێستاش هەروا شێلگیر و ڕاوەستاو درێژە بە ئەرکی حیزبی و نەتەوایەتی خۆی دەدا.

بە بۆنەی کۆچی دوایی دایە ئایشە لە لایەن بنەماڵەی کاک نەبەز مستەفاپوور و خزمانی کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی لە ئادرەسی خوارەوە بەرێوەدەچێ.

کات: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٢ ـ ٠٨ ـ ٢٠١٤

کاتژمێر ١٤:٠٠ تا ١٧:٠٠ ی ئێوارە

شوێنی پرسە:

strandgade 3

9400 nyrrsundby

ژێرپردەکە.

تێ‌بینی: داوا لە هاورێ و دۆستانی ڕێگەی دوور دەکەین کە لەبەر ڕووداوی هاتووچۆ لەو ژمارە تەلەفوونەی خوارەوە کەڵک وەر بگرن بۆ هاوخەمی و پرسەکردن.

004552730039

بە بۆنەی کۆچی دوایی دایە ئایشە حەسەن‌نژاد لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزی کاک نەبەز و کاک سمکۆ و هەموو کەس و کار و خزمانی بە گشتی لە دەرەوەی وڵات و لە کوردستان دەکەم و هیوادارم کە کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین و ڕووحی شاد بێ.

حەمەرەسووڵ کەریمی