کۆماری ئیسلامی ئێران و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) هه‌ر دووکیان یه‌ک قوماشن

ئه‌گه‌ر به چاوی کراوه‌تر و وردتر بڕوانینه مێژووی دوور و درێژ و پڕ له کاره‌سات و جینایه‌تی کۆماری به ناو ئیسلامی ئێران و داعشه خوێنخۆر و له خوا بێ خه‌به‌ره‌کان، هیچ جیاوازیه‌ک نیه و پاسدار و رێبه‌ره تیرۆریسته‌کانی کۆماری به ناو ئیسلامی ئێرانیش زۆر له داعشه‌ جه‌لاده‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام ناڕەسەن‌ترو جه‌لادترن. چونکه هه‌ر خومه‌ینی بوو که له28 ی گه لاوێژی 1358 ی هه تاوی دا خه ڵکی کوردی له رۆژ هه ڵاتی کوردستان به کافر دا نا و ده ستووری جیهادی بۆ سه ر ده ر کرد و پاسداره کانی هێرشیان کرده سه ر کوردستان و زۆر بێ رووحمانه له ئاسمان و زه وی ڕا به تانک و تۆپ و ته یاره به ر بوونه گیانی خه ڵکی کوردستان و له هیچ کرده وه یه کی غه یره ئینسانی ده ستیان نه پاراست و له مه ریوان ونه وسوود و دیوانده ره شه ریان به خه ڵک فرۆشت و له شاری سنه 2400 که سیان شه ڵتانی خوێن کرد وله سه قز و شاری بانه و بۆکان و هاوشار و مه هاباد و به تایبه تی له گونده کانی قارنێ و قه ڵاتان و سه وزه و نه‌غه‌ده‌ و پیرانشار و سه‌رده‌شت و ره‌به‌ت و هه‌موو ناوچه‌كانی ئیلام و كرماشان و زۆری تر ده ستیان له کوشت و بڕوخوێن رشتن دا و دروست ئه وه ی دوێنێ و ئه مڕۆ داعشه کان له شنگاڵ ئه نجامیان دا و به رێوه ی ده‌به‌ن، کردیان وکۆمه ڵ کوژی و تاوانی گه وره یان خوڵقاند که له ماوه ی 35 ساڵ ده سه ڵاتی ئاخونده کان دا ته نیا له کوردستان زیاتر له (50000)په نجا هه زار که سیان کوشت که زۆربه یان ژن و منداڵ وتازه لاو بوون. جگه له وه ش کۆماری به ناو ئیسڵامی ئێران له ماوه ی ته مه نی خۆی داکه هه میشه له فکر له ناو بردنی هه ست و شعوری شۆڕشگیڕانه ی نه ته وه کانی ئێران دا بوه ، له گشت ئێران و به تایبه تی له کوردستان به راده یه ک مه واده هۆشبه ره کانی بڵاو کردنه وه که زۆر به داخه وه کاره که ی گه یانده ئه و جێیه که وا خه ڵکانێکی له هۆش برد که کاری سیکسی له نێوان که سه لێک حه رامکراوه کانیش دا رووی دا و زۆر جا رانیش هه ر وه ک داعشه کان و به ڵکو خراپتریش له زیندانه کانیان دا ته جاوزیان به ژن وکچان و حه تا به نێره کانیش کردوه و ده که ن که داعشه کانی ئه مڕۆی شنگاڵ هه ر گه سکانیان له دوو ناکه ن .،به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ كۆماری ئیسلامی به‌و حاڵه‌یه‌وه‌ بۆته‌ ئامۆزای زۆران وپێیان وایه‌ ته‌نیا دوژمنی قه‌سته‌ سه‌ری خه‌ڵك و حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاته‌ وئێسناش باوه‌ڕناكه‌ن كه‌ كۆماری ئیسلامیه‌ به‌ گشتی له‌ دونیا دا و به‌ تایبه‌تی له‌ رۆژهه‌لاتی نێوه‌ راست دا ده‌ستی له‌ كێشه‌كان دا هه‌یه‌ و له‌ هه‌ر رێگه‌یه‌كه‌وه‌ بۆی بكرێ ئاگری شه‌ره‌كان خۆ ش ده‌كات ، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌ڵێم دایكی داعش كۆماری ئیسلامیه‌ و هه‌روه‌ك هه‌موو حیزبه‌ تیرۆریسته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست سه‌رێكی به‌ كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ به‌نده‌ و كارو كرده‌وه‌كانیشیان لێك ده‌چێ كه‌ لێره‌ دا بۆراستی وته‌كانم دوو وێنه‌ی لێك چووی جینایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ 1358 دا و كاره‌ نامرۆڤانه‌كه‌ی داعش له‌ شنگاڵ داده‌نێم.
ئەحمه‌د مه‌كڵاوه‌یی،