ڕاگەیەندراو لەبارەی زنجیرەیەک تێکهەڵچوون لە ناوچەکانی پارێزگای ورمێ
بە ئاگاداریی خەڵکی کوردستان،میدیاکانو هەموو هۆگران و دلسۆزانی بزووتنەوەی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دەگەیەنین کە لەچەند حەوتووی ڕابردوو دا،”پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان” کە سەر بە حیزبی دیموکراتی کوردستانن، لە ڕەوتی کار وچالاکیی خەباتکارانەی خۆیان لە قووڵایی ناوچەکانی پارێزگای ورمێ دا، لە گەڵ زنجیرەیەک کەمینو هێرشی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بەرەوڕوو بوون. ڕۆڵەکانی دیموکرات،وێڕای بەرگریی قارەمانانە لە خۆیانو تێکشکاندنی کەمینو هێڕشەکانی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، ژمارەیەکیشیان لێ کوشتوونو بریندار کردوون کە ئاماری وردیان بۆ ئێمە ڕوون نەبۆتەوە.