راگه‌یه‌ندراوی لێپرسراویی میدیایی “پاریزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان”
تێکۆشانی ئێمه له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان به شه‌هیدبوونی ڕۆڵه فیداکاره‌کانی وه‌ک هه‌ژار قاسمی به گوڕتر ده‌بێ.
بۆ به‌رچاوی:
خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری کوردستان!
ڕاگه‌یه‌نه‌کانی کوردستان!
سه‌رجه‌م خوازیارانی زیندوو ڕاگرتنی خه‌بات و به‌رخۆدان له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان!
پێتان راده‌گه‌یه‌نین که ڕۆڵه نیشتمانپارێزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، له درێژه‌ی جێبه‌جێکردنی بڕیاڕ و ئیراده‌ی خۆیان بۆ زیندوو راگرتنی خۆڕاگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سته‌م و زۆرداری له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، له چه‌ند حه‌وتووی رابردوو دا کۆمه‌ڵێک گه‌شت و چالاکییان له قووڵایی ناوچه جیاجیاکانی پارێزگه‌ی ورمێ دا، به‌ڕێوه بردوه. له‌و ماوه‌یه دا له گه‌ڵ زنجیره‌یه‌ک که‌مین و هێڕشی یه‌ک به دوای یه‌کی پاسداران و هیزه چه‌کداره‌کانی دیکه‌ی رێژیمی کوردکوژی کۆماری ئیسلامی به‌ره‌وروو بوون. به‌لام هاوڕێیانمان هه‌موو جارێ، که‌مین و ڕێگری و په‌لاماری ئه‌و هیزه دژی گه‌لییانه‌یان به توندی تێک شکاندوون و سه‌ره‌رای ده‌ربازبوون له ناوچه‌ی شه‌ره‌کان و درێژه‌دان به چالاکییه‌کانیان، ده‌ستێکی باشیشیان لێوه‌شاندوون که هێندێک له‌و زه‌برانه خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه و راگه‌یه‌نه‌کانیش لێیان ئاگادارن.
به داخه‌وه راده‌گه‌یه‌نین له که‌مینێکی هیزه‌کانی دوژمن له قوولایی ناوچه‌ی شنۆ‌دا له حه‌وتووی رابردوو دا،هاوڕێی پێشمه‌رگه‌مان هه‌ژار قاسمی، که‌وته به‌ر ده‌سرێژی به‌کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی و گیانی له ده‌ست دا. هه‌ژار قاسمی، خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد، پێشمه‌رگه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو که بوێری و ئه‌زموونی خۆی له هه‌ڵسووڕان و کاری پێشمه‌رگانه له تیمی و ناوچه‌ی جیاوازدا، خستبووه خزمه‌ت پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان.
به شه‌هیدبوونی هه‌ژار قاسمی، نه‌ته‌وه‌که‌مان یه‌کێک له ڕۆڵه به‌وه‌جه‌کانی خۆی و ئێمه‌ش هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێیانی هه‌ژار، که‌سی هه‌ره خۆشه‌ویستی خۆمان له ده‌ست دا.به‌ڵام خوێنی هه‌ژاری پێشمه‌رگه و نه‌ترس، ئێمه‌ی له سه‌ر درێژه‌دانی ڕێگاکه‌ی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان و جینا‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مان شێلگیرتر کردوه. هه‌ر بۆیه شه‌وی پێنجشه‌ممه له سه‌ر هه‌ینیی رابردوو (3له سه‌ر 4ی ره‌زبه‌ر)، ده‌سته‌یه‌ک له پارێزه‌رانی نیشتمان له ناوچه‌ی به‌ربنه‌ی پیرانشار، له کاتی رووبه‌رووبوون له گه‌ڵ که‌مینێکی هیزه‌کانی ڕێژیم ، به توندی و به خێرایی و‌ڵامیان دانه‌وه و له تیکهه‌ڵچوونێکی چه‌ند سه‌عاته دا، له سه‌نگه‌ره‌کانی خۆیان وه‌ده‌ریان نان و له‌و په‌ڕی شپرزه‌یی دا ڕاویان نان.
خه‌ڵكی زۆرلێکراو و بێبه‌شی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان!
ئێمه پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان وه‌ک رامان گه‌یاندوه دڵگه‌رم و هیوادار به پشتیوانیی ئیوه،هاتووینه مه‌یدان تا سەرکوت و تاوانەکانی ڕێژیمی کوردکوژی ئێران لە دژی ئێوه بێ وه‌ڵام نه‌هێڵینەوە. ئێمه له خه‌یانه‌ت و خۆفرۆشیی سیخوڕ و هاودەستەکانی دەزگا جینایەتکارەکانی ئەو ڕێژیمە خۆش نابین. لە ئاست کوشتن و تالانی کۆڵبەران و کاسبکارانی زەحمەتکێش و بێدەرەتان بێدەنگ نابین. مەوادفرۆشەکان و بازرگانانی ماددە سڕکەرەکان به به‌ڵای گیانی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان ده‌زانین وبه‌گژیان دا ده‌چینه‌وه.ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی سڕینه‌وه و سه‌رکوتی زمان و کو‌لتوور و شوناسی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌ده‌ین، له سه‌رڕێیان ده‌بین به به‌ربه‌ست. ئێمه ڕێگای پڕشانازیی هه‌موو ئه‌و تێکۆشه‌ره کوردانه‌ی له به‌ندیخانه‌کان یا له سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تی یا له شار و پێته‌خته‌کانی جیهان و‌به هۆی کۆماری ئیسلامییه‌وه، گیانیان لێ ئه‌ستیندراوه، درێژه ده‌ده‌ین.خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه له ئامێزی ئێوه دا بێ کۆتایییه و هه‌تا گۆڕکردنی زۆرداری و بیمافی و بنده‌ستی به‌رده‌وام ده‌بێ.
له کۆتایی دا به‌داخبوونی خۆمان و هه‌موو پاریزه‌رانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان له شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌ی ئازا وتیکۆشه‌ری ماندوویی نه‌ناس، هاوڕێی خۆشه‌ویستمان کاک هه‌ژار قاسمی ڕاده‌گه‌یه‌نین. به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه له قووڵایی دله‌وه له بنه‌ماله‌ی ئه‌و شه‌هیده، له له حیزبی دیموکراتی کوردستان و هه‌موو خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، سه‌ره‌خۆشی ده‌که‌ین. هه‌موو لایه‌کیش دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که تێکۆشانی ئێمه له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان به شه‌هیدبوونی ڕۆڵه فیداکاره‌کانی وه‌ک هه‌ژار قاسمی به گوڕتر ده‌بێ.
لێپرسراوی میدیایی
پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
4ی ڕه‌زبه‌ری 2714ی کوردی
26ی سێپته‌مبری 2014