خالید عەزیزی: له نێوخۆماندا قسه لهسهر دهستپێکردنهوهی خهباتی چهکداری کراوه
کاک خالید عەزیزی دەڵێ ئاسمانی عێراق بەدەستی ئەمریكاو خاکهکهشی بەدەستی ئێرانەوەیەو، ئێران ھەوڵ دەدا بۆ بەرژەوەندیی خۆی قازانج لە ناكۆكییە نێوخۆییەكانی ھەرێم وەربگرێ.
کاک خالید عهزیزی له وتووێژ لهگهڵ ئاژانسی ئانادۆڵیدا لەبارەی دروستبوونی ڕەوتی پارێزەرانی رۆژھەڵاتی كوردستان دەڵێ لە ئێراندا ئەوە كۆماری ئیسلامی بوو شەڕی بەسەر كورددا سەپاندوە، حزبی دیموكراتیش بەرگریی له خۆیو خهڵکهکهی كردوە.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لهبارهی ئەگەری دەستپێكردنەوەی خەباتی چەكداریی حیزبەكانی بەرھەڵەستكاری رێژێمی ئێران دەڵێ:” ئێمە لە سەردەمێك داینکه ھەم پێشمەرگەی چەكدارمان ھەیە، ھەم ھەزاران ئەندامو لایەنگرمان لە نێو خۆی وڵات چەكدارن، لە راستیشدا چۆنیهتیی دەستپێكردنەوەی خەباتی چەكداری كە بتوانیین جوڵانەوەیەكی جەماوەری ڕێكخراو دروست بكەین، لەنێوخۆماندا قسەی لەسەرە، بەڵام ھێشتا بڕیارمان نەداوە خەباتی چەكداری وەكو پێشتر دەست پێبكەینەوه.
کاک خالید عهزیزی ئەو قسانەش رەتدەكاتەوە كە حیزبی دێموکڕاتی کوردستان خەباتی چەكداریی بەیەكجاری راگرتبێو، لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ دەڵێ:” بەھیچ شێوەیەك خەباتی چەكدارییمان لەھەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی رەھا ڕانەگرتووە، بەڵام شێوازەكەمان گۆڕیوەو
له ئێستادا تەنینی رۆژھەڵاتی كوردستان لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە سوپای پاسداران و بەسیج و ئیتیلاعاتو جاش وایكردووە، که پێشوازیی خەڵك لە حیزبە كوردییەکانی دژبهری ڕێژێمی ئێران زیاتر بێ.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دهڵێ لەگەڵ ھەموو ئەو قسانەشدا ئەگەر كۆماری ئیسلامیی ئێران رێگە بۆ خەباتی مەدەنی بڕەخسێنێو ڕێگه به كاری بدا، ئەوان ناچار بە چەك ھەڵگرتن نین. ئهو به ڕهخنه له حهسهن ڕوحانیش که به دروشمی گۆڕان هاته سهر کار، دهڵێ لە ھەڵبژاردنەكاندا رۆوحانی ھەندێ پەیامی دا، بەڵام بەداخەوە بەدوایاندا نەچوو، وەكوو خوێندن بە زمانی كوردیو ئاوڕدانەوە بە ھەندێ لە ماددە قانونییهکان بۆ ئازادیی حیزبەكانو ھەندێ كرانەوەی سیاسی، بهڵام پشتی لهو وادهو بهڵێنانه کرد.
سكرتێری گشتیی حیزبی دیموكراتی كوردستان لهو وتووێژهدا جهخت لهسهر ئهوه دهکاتهوه که بۆ ھەر گۆڕانكارییەك ئامادەن كە لە ئێراندا ڕوو بداو لە ئەگەری هەر گۆرانكارییەك ھەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچەكانی كوردییەكانی ئێران دەدەن.
کاک خالید عهزیزی لەبارەی تێڕوانینو ھەڵوێستی كۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی كێشەی كوردو چارەسەركردنی دەڵێ لەو باوەڕە داین كە سەیر نییە پەیوەندیی ئێران لەگەڵ حیزبی كوردی پارچەكانی دیکه باش ببێ، بەڵام رەفتاری لەگەڵ كوردو حیزبە كوردییەكانی رۆژھەڵات زۆر خراپ و دڕندایەیەو لەسەر بنچینەی سەركوتكردنو حاشاكردن لە مافەكانی خەڵكهو ئێران سوودی لەھەموو فاكتەرەكان بۆ پەراوێزخستنی دۆزی كورد لە رۆژھەڵات وهرگرتوه.
بۆ خوێندنهوهی دهقی ئهو وتوێژه کلیک له سهر ئهو لینکه بکهن:
http://www.aa.com.tr/ks/headlines/396848