سپاسنامەی بنەماڵەی شەهید هەژاری قاسمی بە بۆنەی هاوخەمی و پشتیوانی

سپاسنامەی بنەماڵەی شەهید هەژاری قاسمی بە بۆنەی هاوخەمی و پشتیوانی هەمەلایەنی تێکۆشەران و ئازادیخوازنی کورد لە ناوخۆو دەرەوەی وڵات
بەرێزان خۆشەویستان .

هاودەردی ئیووەی ئازیز خەمی شەهید بوونی هەژاری لەسەر کەم کردین .سپاسی هەموو ئێوەی ئازیز دەکەین کە لە رێگای دوور و نزیک سەردانتان کردین یان لە رێگای جۆرا جۆر هاوخەمیتان لە گەل کردین

ئێمە وەک بنەماڵەو کەس وکاری شەهید هەژاری قاسمی، بە سەربەرزییەوە رادەگەێنین کە رێگاو رێبازی شەهید هەژارو سەرجەم شەهیدانی کوردستان خەبات بۆ دابین کردنی مافەتەوەایەتییەکانی کورد بوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆیە هەمویان وەک یەک جێگای شانازین بۆ ئێمەو تا دوایین ساتی ژیانمان هاوکار و پشتیانی تێکۆشەرانی رێگای رزگاری نیشتمانین و لەگەل بیرو باوەری شەهید هەژارو سەرجەم سەهیدانی کوردستان پەیمان نوێ دەکەینەوە، دوژمانی کوردیش دڵنیا دەکەینەوە شەهیدبوونی شەهید هەژار چاوترسێنمان ناکات، بەڵکوو بەگورترمان دەکا بۆ درێژەدان بە خەبات و یەکگرتووترمان دەکا بۆ پشتیوانی لە پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان

سلاو لە یادو ناوی شەهید هەژاری قاسمی و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری نیشتمان

بنەماڵەوکەس و کاری شەهید هەژاری قاسمی نوێترین شەهیدی رێگای رزگاری و بەختەوەری کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان

عەلی قاسمی