بە یادی شەهید هەژار قاسمی، بۆ هەڵوی سەربەرزی نیشتمانم، بۆ کوڕی نێو سەنگەری ڕۆژهەڵاتم . ئەحمەد مەکڵاوەیی
مانگی خه‌رمانان بوو، وه‌رزێره‌كان خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی به‌روبوومی سأڵ بوون، له‌وكاته دا، هه‌ڵؤ چاو سووره‌كان، تاریكی شه‌ویان شه‌ق كرد و وه‌ك بروسكه، به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات كه‌وتنه رێ. كه گه‌یشتنێ، هێور، هێور، لایاندایه ده‌شت و پێده‌شت ودوند و قه‌ت پاڵان . له‌وێ بۆ رووسووری و سه‌ربه‌رزی نیشتمان، نه‌رم نه‌رم ، كه‌وتنه جووڵه‌و له‌و سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری وڵاتی من، گه‌ڕان و له شار‌و گوند و هه‌وارگه، شاییان خسته نێو دڵی جوان و پیری وڵاتی من. له‌و كاته دا ، كیژی گوندان، جووت جووت و تاك تاك، جوانتر له كه‌و و كه‌وباڕان، شه‌و په‌ڕیان كرد و له ده‌م كانیاوی لاماڵان، ده‌سنوێژیان گرت و روو به قیبله وه‌ستان و له سه‌ر تاتی نوێژ كردن، بۆ ساغ و سڵامه‌تی پارێزه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، تێر له یه‌زدانی مه‌زن پاڕانه‌وه.
له‌و كاته دا مناڵه‌كانی نێو بێشكه‌ی نیشتمانم ،خه‌ویان دی و زه‌رده كه‌وته سه‌ر لێویان و له خۆشیان دایان له قاقای پیكه‌نین و، نه‌ك جارێك، به‌ڵكوو هه‌زار جار، شادیان خسته دڵی خه‌ڵكه‌وه. له‌و كاته‌دا، مه‌لی سه‌ر ئاسمانی نیشتمانم، له هه‌موو دوند و قه‌تپاڵێكی رۆژهه‌ڵاته‌وه، كۆبۆوونه‌وه‌و به فه‌رسه‌خان به‌رز . به‌ره‌و شنۆ كه‌وتنه رێ، تا له ئاست چاوی دوژمن بۆ پارێزه‌رانیان ببنه سه‌د و په‌رژین. به‌ڵام داخه‌كه‌م، له‌وكاته دا، نه‌یارن، دوژمنان، چاوی خێلیان خسته سه‌ر جاسووسی چه‌كه ژه‌نگاویه‌كانیان و كوێرانه، ته‌قه‌یان له كورانی كورد كرد .
له‌و كاته دا ، هه‌ڵۆكان زامیان هەڵگرت، داخه‌كه‌م، له نێویاندا، هه‌ژارێكی وڵاتپارێز، كه زامه‌كه‌ی زۆر سه‌خت بوو، بۆ هه‌میشه چاوی لێکنان و بۆ هه‌تا هه‌تایه، ماڵئاویی لێكردین. له‌و كاته دا، مناڵه‌كان دیسان له ناو لانكه دا ، گوێیان به ته‌قه‌ی گولله‌ی چه‌كی خۆفرۆشه‌كان زرینگایه‌وه‌و كوڕی له خوێن سووربووی نیشتمانیان كه‌وته به‌رچاو. له‌و كاته دا، دایكی كوڕی كورد، بوومه‌ڵه‌رزه‌یه‌ك رایتڵه‌كاند و جه‌سته‌ی سووری هه‌ژاری دیت. له‌و كاته دا، هه‌ستایه سه‌ر پێ و په‌نجه‌ره‌ی هۆده‌كه‌ی كرده‌وه‌و بۆ هه‌ژار روانی، به‌ڵام چاوی شه‌و هێنده تار بوو، كه‌سی نه‌دیت. نیگه‌ران بوو، كه رۆژ سیوادی هه‌ڵدا، هه‌ستاو بۆ بوونه‌وه‌ی میدیاكه‌ی هه‌ژار، كاتی ژماردن. داخه‌كه‌م، كه میدیا بۆوه، هه‌واڵی هه‌ژاری راگه‌یاند و دایك به رواندا كه‌وت و هەرکە ده‌رو جیران و خه‌ڵكی شار لێی كۆبوونه‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌ی له به‌ر خۆیانه‌وه باس له باسی كوڕی سه‌ر به‌رزیان بۆ گێڕایه‌وه، له پڕ دای له قاقای پێكه‌نین و، گوتی ئۆخه‌ی هه‌ژاره‌كه‌م ، چه‌ند سه‌ر به‌رزم به‌تۆ، برۆ سه‌فه‌رت خێر بێت و شیری مه‌مکەکانم حه‌ڵاڵت بێ ئه‌ی حه‌ڵاڵ زاده‌ی نیشتمانم.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی