بە تۆڵەی شەهید هەژار قاسمی چەند بەکرێگیراو و پاسدار دەکوژرێن وناوەکانیان ئاشکرا دەکرێن.
هه‌روه‌ک پێشتر ڕامان گه‌یاندبوو، شه‌وی پێنجشه‌ممه له سه‌ر هه‌ینیی رابردوو (٣ له‌سه‌ر ٤ی ره‌زبه‌ر)، ده‌سته‌یه‌ک له پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ڕه‌وتی گه‌شت‌و گه‌ڕانی خۆیان له‌نێو خاک‌و خه‌ڵکی ڕۆژهه‌لاتی نیشتمان‌دا، له نێوان گونده‌کانی زێوکه‌و ماشکان له ناوچه‌ی به‌ربنه‌ی پیرانشار، له‌گه‌ڵ که‌مینی پاسدار‌و جاشه‌کانی ڕیژیمی کوردکوژی کۆماری ئیسلامی به‌ره‌وڕوو بوون. ئه‌م چه‌کدارانه‌ی ڕێژیم که کاری هه‌موو شه‌وێکیان ڕاوڕووتی کاسبکاران‌و کۆڵبه‌ران‌و کوشتنی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشه، پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان دایه به‌ر ده‌سڕێژ، به‌لام هاوڕێیانمان به گورجی لێیان وه‌ده‌ست هاتن‌و بڕیاریان‌دا له هه‌ڵمه‌تێکی پێشمه‌رگانه‌و هه‌لۆئاسادا، هه‌م تۆڵه‌ی نوێترین شه‌هیدی ڕێگای ڕزگاری، هه‌ژار قاسمیی هاوسه‌نگه‌ریان بکه‌نه‌وه، هه‌م ده‌رسێکی وا به‌و مرۆڤکوژو چه‌ته‌و ڕێگرانه بده‌ن که جارێکی دیکه نه‌وێرن وا به هاسانی بچنه سه‌ر ڕێی خه‌ڵک. پاریزه‌رانی رۆژهه‌لات هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی هیزه‌کانی ڕیژیم‌و به جۆرێک ئاگربارانیان کردن که هه‌موانیان به شپرزه‌یی له حه‌شارگه‌کانیان ده‌رپه‌ڕاند. ئه‌م زه‌بره‌ی ڕۆڵه‌کانی نیشتمان به ڕاده‌یه‌ک تووشی ترس و شله‌ژاویی کردبوون که دوای تیکشکان‌و له کاتی راکردنیش‌دا، جاشه‌کان‌و هیزی ئینتیزامی سه‌رلێشێواوانه ته‌قه له یه‌کتر ده‌که‌ن‌و ژماره‌یه‌کی دیکه‌شیان به‌م هۆیه‌وه ده‌کوژرێن و بریندار ده‌بن.
ناوی ئه‌و پاسدار و به‌کرێگیراوه کوژراوانه‌ی تا ئێستا روون بوونه‌وه بریتین له:
١- حه‌یده‌ر زولفه‌قاری فه‌رمانده‌ی یه‌کێک له پایگا نیزامییه‌کانی ناوچه‌ی لاجانه.
٢- شاهین که‌ریمی
٣- که‌ریم عه‌لیزاده
٤- عه‌لی قوڵیزاده.
٥- شاهین ناوێکی دیکه هه‌یه که شۆره‌ته‌که‌ی نه‌زانراوه. ئه‌و کوژراوانه به ته‌راکتۆر له شوێنی شه‌ڕگه دوور خراونه‌وه.”.
شایانی باسه ماڵپه‌ڕه‌کانی سه‌ر به ده‌زگای ئیتلاعات و سوپای پاسداران، دانیان به که‌مین دانانه‌وه‌ی هێزه‌کانی خۆیان له ناوچه‌ی به‌ربنه‌ی پیرانشار بۆ پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌دا ناوه‌و باسی “تێکهه‌ڵچوونی سه‌ختی چه‌ندین سه‌عاته”یان له نێوان زیوکه‌و ماشکان دا کردوه. به‌لام ئاماری کوژراوانی خۆیان له خه‌ڵک شاردوه‌ته‌وه.
ئه‌م زه‌بره‌ی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌لات له هێزه‌کانی ڕێژیم دوابه دوای شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان هه‌ژار قاسمی، بووه هۆی دلخۆشیی خه‌ڵکی پیرانشار‌و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ر. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بۆ ئه‌و چه‌کدارانه‌ی که کاریان ڕاوڕووت‌و کوشتنی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش‌و کاسبکارو که‌مین دانانه‌وه بۆ پێشمه‌رگه‌و تیکۆشه‌رانی کوردستانه،ده‌توانێ ده‌رسی عیبره‌ت بێ. ئه‌وان هه‌ر وایان بۆ ناچته سه‌رو سه‌رئه‌نجام باسکی به‌هیزی گه‌ڵ ده‌یانگاتێ.
لێپرسراوی میدیایی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
٧ی ڕه‌زبه‌ری ٢٧١٤
٢٩ی سێپته‌مبری ٢٠١٤