کۆچی دوایی باوک‌و برای شه‌هیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ناوچه‌ی پیرانشار
باوکی شەهید عەبدوڵا پەشێوو برای فەرماندەی بە توانای حیزب کاک هەمزە بێهنام لە ناوچەی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی هەواڵی گەیشتوو ڕۆژی دووشەممە، 7 ی ڕه‌زبه‌ر کاک سمایل ئیبراهیمی، ناسراو بە سمایل ئاغا باوکی شەهید عەبدوڵا ئیبراهیمی ناسراو بە عەوڵا پەشێو بە هۆی نەخۆشی لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.
سمایل ئاغا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باوکی شه‌هیدێکی حیزبی دێموکرات بوو، برای فەرماندەی به‌وه‌جی حیزبی دێموکراتی کوردستان شەهید هەمزە بێهنامیش بوو. بنەماڵەی بەڕیزی سمایل ئاغا لە ماوەی چەندین ساڵ شۆڕش‌و خەبات دا وێرای ئەوە کە کوڕ و برایەکی شەهید بووە، هه‌روه‌ها ٧ کەسی دیکەش لە ئەندامانی بنەماڵەکەیان شەهید بوون .
سمایل ئاغا مرۆڤێکی دونیا دیدەو کاسایەتی‌یەکی ناسراوی ناوچەی پیرانشار‌و جێگای ڕیزی خەڵک بوو. سمایل ئاغا بە هۆی ئەوە ئەندامانی بنەماڵەکەیان پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون چەندین جار لە لایەن ڕێژێمە ڕاپێچی ئیدارەی ئیتلاعات کراوەو لە لایەن جاش‌و سیخور‌و جەلادەکانی کۆماری ئیسلامی‌یه‌وه بێ حورمەتی پێکراوە و چەندین جار ئەشکەنجە و ئازار دراوە.
شایانی باسه شه‌هید عەبدووڵا ئیبراهیمی، کوڕی سمایل ئاغا که مامۆستا شۆڕش بوو، ساڵی 1367 شه‌هید بوو، هەروەها کاک هەمزە بێهنام برا چووکەی سمایل ئاغاش که فەرماندە هێزێکی بە توانای حیزب‌و کەسایه‌تیی ناسراوی حیزبی دێموکراتب بوو، ساڵی 1373 ی هه‌تاوی له‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی رێژیم‌دا شه‌هید بوو.
بە بۆنەی کۆچی دوایی بەرێز کاک سمایل ئاغا ئیبراهیمی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەریز کاک سمایل ئاغا و بنەمالەی کاک هەمزە بێهنام و تێکرای خزم و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و هیوادارم کە کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین بێ و ڕووحی شاد.
حەمەرەسووڵ کەریمی