فستیوالی و هونەری و سمیناری سیاسی بۆ پشتگیری لە قوربانیانی دەستی داعش لە ستۆکهۆڵم

کۆمەڵێک هونەرمەندی دەنگخۆشی گەلەکەمان بە هاوکاری پۆلێک لە موزیک ژەنە بە تواناکانی کورد و غەیرە کورد و چەند کەس لە کەسایەتی و چالاکانی سیاسی و چەندین کۆمەڵە و ڕێکخراوی کوردی و سوئێدی بۆ پشتگیری لە قوربانیانی دەستی ئەنفالچی‌یەکانی دەستی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) هەڵدەستن بە پێکهێنانی کارێکی هونەری و هاوکات سیاسی بۆ ئەوەی بتوانن بە بەشداری خەڵک یارمەتی ماددی بۆ قوربانیانی دەستی تیرۆر و داعش کۆبکەنەوە.
بەشداریتان لەو فستیوال و سمینارە دا یارمەتی‌یە بۆ قوربانیانی دەستێ داعش و لە هەمان کاتدا مەحکووم کردنی کردەوە قێزەنەکانی داعش و هاوبیرانی ئەو گرووپە تووندرەوە تیرۆریستیەیە.
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفوونەی خوارەوە بکەن.
٠٧٣٧٣٢٩٢٣٠
0737329230
ڕێکەوت ڕۆژی شەممە ١١ ـ ١٠ ـ ٢٠١٤
کاتژمێر ١٨:٠٠ تا ٢٣:٠٠
ئادرەس: Ericsson Globe – Annexet Entre 3