خالید عه‌زیزی: ئێران له پێناو ئه‌منیه‌تی خۆیدا په‌ره به نائه‌منی له ده‌ورووبه‌ری خۆی ده‌دا
کاک خالید عه‌زیزی له به‌رنامه‌ی ” له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا” تیشکی خسته سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ ڕووداوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان‌و که‌مکردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کان له‌سه‌ر خۆی.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که کۆماری ئیسلامیی ئێران که خۆی له‌گه‌ڵ زۆر قه‌یرانی سیاسی، ئه‌منیه‌تی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ره‌وڕوویه، ستراتیژیی ئێران ئه‌وه‌یه به دروستکردنی نائه‌منی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی خۆی له‌و ناوچانه‌ی که شیعه‌ی لێیه، له فاکتۆری شیعه‌گه‌ری که‌لک وه‌رده‌گرێ‌و به دروستکردنی نائه‌منی ده‌یه‌وێ ئه‌منییه‌ت بۆ خۆی دروست بکاو له مودیرییه‌تی قه‌یرانه‌کاندا ده‌ستی بالای هه‌بێ.
کاک خالید عه‌زیزی له وتووێژه‌دا به ئاماژه به کێشه‌ی مێژوویی شیعه‌و سوننی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و له‌به‌ر یه‌کڕاوه‌ستانی داعش‌و کۆماری ئیسلامیی ئێران‌و داهاتووی ئه‌و ململانێیه، تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕاسته ئێران به حکومه‌تی ئیسلامیی شیعه پێناسه ده‌کرێ، به‌ڵام له سیاسه‌تی ناوچه‌یی‌دا پڕاگماتیسته‌و به دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن‌و له جانه‌ی به‌رژه‌وندییه‌کانی خۆیاندا بۆیان گرینگ نییه گڕووپه ئیسلامییه‌کانی ناوچه چۆن‌و چین؛ له هه‌ر جێیان که پێیان وابێ به‌رژوه‌ندییان له‌گه‌ڵیان دێته‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵیان پێک بێن‌و به جۆرێک هیدایه‌تیان بکه‌ن که له دریژخایه‌ندا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان پارێزراو بێ.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌و وتووێژه‌دا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستادا داعش مه‌ترسییه‌کی جیددی بۆ سه‌ر ئێران نییه، چونکی له سه‌ر ئه‌ساسی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران دروست نه‌بووه، له ناوچه‌یه‌ک وه‌ک عێڕاق‌و سووریه دروست بووه که ده‌وڵه‌تی به‌هێزی ناوه‌ندیی تێدا نییه، له به‌ر ئه‌وه‌ش که ستراتیژیی ئێران پاراستنی دوو ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌ی به‌غدا له عێراق‌و عه‌له‌ویی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه‌یه، ده‌کرێ بڵێین که به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران ناڕاسته‌وخۆ له مه‌ترسی دایه‌و ئه‌وه له داهاتوودا ڕوون ده‌بێته‌وه که ئایا مه‌ترسی بۆ سنووره‌کانی ئێران دروست ده‌بێ یان نا، به‌ڵام به هۆی سه‌قامگیریی سیاسیی له تورکیه‌و ڕۆڵی کاریگه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه له رووداوه‌کانی ناوچه‌دا، گومان ناکه‌م وازوو داعش وه‌ک مه‌ترسییه‌ک بۆ ئه‌و وڵاته بێته ئاراوه.
کاک خالید عه‌زیزی ده‌ڵێ دۆخی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست‌و دابه‌شبوونی به‌سه‌ر 4 وڵاتدا‌و به سه‌ر دوو ئایینزای شیعه‌و سووننی‌دا وادکا که بیه‌وێ یان نه‌یه‌وێ له‌و کێشه‌و ململانێیه‌دا خۆی ببینێته‌وه، به‌ڵام پێویسته به جۆرێک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان‌و پێشهاته‌کان بکا که وه‌ک نه‌ته‌وه تێیدا زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێ.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات کوردستان له وه‌ڵامی به‌ڵێن ساڵح له‌سه‌ر دابه‌شبوونی کورد له عێڕاق به سه‌ر دووبه‌ره‌ی شیعه‌و سووننه گوتی ئێمه داوا له یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان‌و پارتی دێموکراتی کوردستان وه‌ک دوو دۆستی حیزبی دێموکراتی کوردستان سیاسییانه‌و به وردی بۆ ئه‌و بابه‌ته بچن، ئێمه وه‌ک کورد به‌شیک له کێشه‌ی شیعه‌و سووننه نین له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و ئێمه وه‌ک حیزبی دێموکرات‌و پارتی‌و یه‌کیه‌تیی و پ ک ک نابێ به‌شێک بین له‌و کێشه‌یه‌و؛ ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ڕیکخستنی پێوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ تاران، ده‌میشق یان ئانکاراو وڵاتی دیکه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و پێوه‌ندییانه سیاسین‌و مادام له ره‌هه‌ندی سیاسییه‌وه چاو له‌و پێوه‌ندی‌و عیلاقاتانه ده‌که‌ین، ئه‌وانه‌ی قه‌واعیدی گه‌مه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه‌و هیوادارم ئه‌و گه‌مه کردنانه جیا له به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییه‌کان له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی‌دا بچێته پێشی.
به کلیک له سه‌ر ئه‌و لینکه گوێ له ده‌قی ئه‌و وتوێژه بگره یان دایبه‌زێنه: