بووژانەوەی شۆڕش بۆ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەجێبێڵن! محەممەد سلێمانی

بۆ ماوەیەك دەبێت بە شێوەی بەربڵاو گوێ بیسی بووژاندنەوە و چالاك کردنەوەی خەبات و تیکۆشانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبین و ژمارەیەك لە کوردەکانیش فیکری خۆیان بەو مەسەلەیە سەرقالکردوە لە ئاستی دەرەوە و نێوخۆدا.

دیارە ئەو باسە بێگوومان گرینگی ستراتیژی سیاسی و مێژووی تایبەتی خۆی هەیە و ئەو دۆستانەیش کە بەو کارەهەستاون، ڕەنگە پەرۆشیان بۆ لاوازی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرچاوی گرتبێت و هەوڵبدەن لەو ڕێگایەوە وشیاری و بەرچآوروونیەک بڵاوبکەنەوە، هەتا ئەو مەسەلەیە بکرێتە هەوێنی باس و خواسی گشتی لە لای حیزبەکان. لەڕاستیدا ئەو پیامە زۆر لە جێگای خۆیدایەوە و هەتا ئەگەر بۆ دڵخۆشکردنی خەڵکیش بێت، بێگوومان کاردانەوەیەکی باش بەدوایخۆیدا دێنیت و هەموولایەك لە سەر زۆر خاڵی هەستیار و پەیوەندیدار ئاگادەکاتەوە کە بەچاوی ڕەخنەگرانەوە هەڵسەنگاندنی هەلومەرجی سیاسی بزووتنەوە کەیان لە هەلومەرجێکی وەک ئەمڕۆدابکەن.

پێویستە لێرەدا رووی قسەی دڵیخۆمان ئاڕاستەی ئەو بەرێزانە بکەین کە شەو و ڕۆژ، خەو و پشوویان لە خۆیان حەرامکردوە و زۆر دڵخۆشکەرانە و بە بەردەوامی لەو ڕێگاپیرۆزەدا هاوڵیخۆیان خستۆتەگڕ بۆ ئەوەی فشارێک بخەنە سەر حیزب و ڕێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی وڵات (کوردستان ). بەمەبەستی دیسان چالاکبوونەوە و هاتنەدەر لە قۆناخی “کەمپ نشینی” کە بەهۆی بارودۆخی خاسیخۆیان لە هەرێمی کوردستان تێیکەوتن. دیارە کوردەکانی ڕۆژهەڵات بۆ ئەوەی دەسکەوتەکانی بەدەست هاتوو لە کوردستانی ئازاددا، بەهاوبەشی لە گەڵ براکوردەکانیان بیپارێزن و هاوکاربن بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسە سیاسی و نیشتیمانیە، خەبات و تیکۆشانیخۆیان “هەڵپەسارد و بەوجۆرە شۆڕشیان خستە ئەو ئاستە لاوازەی” کە ئەمڕۆ هێندێک کەس و میدیاکار لە” باشوور “یش دەیان هەوێت قەرەبووی خەباتمان بۆ بکەنەوە.

گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەزۆربەی قۆناخە مێژوویەکانیدا، سەرقافڵەی نوێی شۆڕشی گەلی کوردستانی لەسەرشانبووە و ئێسایش لە جاران زمینەی پەرەگرتن و بووژانەوەی خەبات و تێکۆشان بەرچاوترە. پێموانیە کوردەکانی ڕۆژهەڵات بیان هەوێت دەستی یارمەتی و هاوکاری سیاسی بەشەکانیتری کوردستان ڕەدبکەنەوە، بەڵام باهەموولایەك مەسەلەی بووژانەوەی شۆڕش بۆ خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و هێزەسیاسیەکان بەجێبڵن و کارێک نەکرێ کۆپی شۆڕش لوێشدا سەرهەڵبدات و میکانیزمەکانی بووژانەوەی خەبات بەرەو ئاقارێکیتربڕاوت. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدڵنیایەوە بەئەندازەی پێویست بەرچاوروونی لەسەر مەسەلە سیاسی و نەتەوایەتی هەیە و ئەو وشیاریە پانتایەکی باشی لە کۆی رووداوەسیاسیەکانی ئێران بۆخۆی گرتووە و زۆر دەمێکە ئاشنان بە جۆرو شێوەکانی خەبات و بەپێچەوانەی ئەو کەسانەیش کە دەڵێن لەوێ واتە: لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شۆڕش پەکی کەوتووە و چاولەدەستی ئەملاو و ئەولابێت.

بێگوومان ئێمە لەسەر ئەوەی ڕانەهاتووین لە پێناو دەسکەوتێکی پچووکدا، پەنابەرینە بەر نەیارانی گەلی کورد و کێشە ڕەواکەی لە دەوروبەرمان.

ئەو بزووتنەوەیەش کە لەو پەیوەندیەدا خەریکە دەکەوێتە سەر پێیخۆی، بێگوومان لە توانایدا نابێت، پێشڕەوی ئەو خەباتە سیاسی و کۆمەڵایەتیە بەرینەی گەلی کورد بکات و پێیان وابێت بەو پۆلە لە نەیارانی ڕێژیمی ئاخوندی ئیران، شۆڕش لە قۆناخی لاوازی دەهێنرێتەدەرەوە و لە غیابی حیزبەکانیشدا جووڵانەوە سەری بەرزدەکاتەوە. ئەوەش لە کاتێکدایە کە هێندێک میدیاکارو خەڵکی نەناسراو لە باشووری کوردستان لە ژێرناوی هاوکاری شۆڕشی خەڵکی کوردستان هەوڵدەدەن ڕۆڵی هێزەسیاسیەکان و خەڵکی تێکۆشەر و مافویستی ئەو بەشەی کوردستان پەراوێزبخەن و نوێنەرایەتی ئیرادەی سیاسی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن و وای پێشانبدەن کە حیزبەکان بەهۆی ژیانی ئۆردوگا نشینیانەوە، لە بەرنامەی کرداریان دوورکەوتونەتەوە و خۆیان لەتێکۆشانی سیاسی پشت ئاوکردوە.

بەڵام ئەوەئ ئەمڕۆ بەشێوەی گشتی، خەڵکی دڵسۆز و تێکۆشەری کوردستان لە قۆناخی ئێستادا سەرنجی خۆی خستۆتەسەر و بەپەرۆشەوە لێکدانەوەی لەبارەوە ئەنجامدەدات و چاوەدێریدەکات، سەبارەت بە مەترسی ئەو سیاسەت و بەرنامەیەن کە هەوڵی دست خستنە نێوکاروباری سیاسی ڕۆژهەڵات خەریکە روونتر خۆی دەردەخات و هەلومەرجێکی تر هەوڵی پێک هێنانی بۆ دەدرێت. دیارە ئەو مەسەلەیە گەلێک گرینگترو فراوانترە کە بەو جۆرە بیری لێدەکرێتەوە، شۆڕش دەبێت لە نێوخۆی وڵاتدا سەرهەڵبدات و ناکرێ شۆڕشیکی شوێنێکیتر کۆپی خەباتی خەڵکی بەشێکیتر بکرێت و هەوسەنگی سیاسی بۆ ڕابگیرێت. کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هێزە ولایەنەکانیان شانازی گەورەی جوولانەوەی ناسیۆنالیزمی سیاسی و مۆدێڕینی کوردیان خستۆتە سەر لاپەڕەکانی مێژووی سیاسی و ئێستایش ئەو ڕێگا و ڕێبازە سیاسی و نەتەوەیە درێژەی هەیە.

ڕاستە خەبات لەو بەشەی کوردستان بە بەراورد لە گەڵ پارچەکانیتری کوردستان لاوازترە. بەڵام نابێت بەومانایە لێکبدرێتەوە کە ئیدی کەس لوێ هەستی شۆڕش و خەباتی تێدا نەماوە. سەرەتا هەموولایەك دەبێت چاو بە ئاستی پێک هاتەی نەتەوەی و فرە گەلی لە ئێراندا بگێڕیت و هەلومەرجی سیاسی و نەتەوەی ئیران لەگەڵ وڵاتەکانیتری داگیرکەری کوردستان تەواو جیاوازە و دەکرێ هەربەوجۆرەش لێکدانەوەی لە سەربکرێت. بەدڵنیایەوە کەس لە نێو کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نادۆزرێتەوە” لایەنگری لە لاوازی شۆڕش و لاوازترکردنی بکات” ، بەڵام دەبێت هەلومەرجی سیاسی نێوخۆی حیزب و ڕێکخراوەکان وەك هەیە لێکبدرێتەوە و هانی ئەو هێزانە بدرێت بە سیاسەت و ستراتیژی بەڕانگاربوونەوەیان لە گەڵ ڕیژیمی ئاخوندیدا بچنەوە و پەیڕەوی لە سیاسەت و بەرنامەگڵیک بکەن کە زەمینەی چالاکی سیاسیان دەستەبەربکات.
باشە کەس ئەوەی دەپرسێت بۆ چی حیزبی دێمۆکڕات و هێزەکانیتری ڕۆژهەڵات دەست بەرداری خەباتی خۆیانبوون و بەرەوقۆڵای خەکی کوردستان بەچەند کیلۆمیتر لە سنوورەکانی بەینی ئێران و ئێراق دوورکەوتنەوە. ڕەنگە کەس حەزنەکات بەدواداچوون بۆ ئەوباسەبکات، بەڵام بەخێرای بەدوای ئەوەدا دەگەڕین کە جێگرەوەی حیزبەکان بدۆزرێتەوە. بێگوومان ئەوکردارە ناچێتە خانەی ئینساف و ئەخلاقی سیاسی و شۆڕشگێڕیەوە. بائەوەش بزانین” شۆڕش هەڵگریساند، ئەوەندەی پاراستن و پەرەپێدانی لە وڵاتدا زەحمەت و ماندووبوونی نیە”.