ڕۆژی شادی. مامۆستا هێمن موكریانی. لە وەسفی ٢ی ڕێبەندان دا

ڕۆژی خۆشی و پێ‌كەنین و داوەته
هەی چ ڕۆژێكی بەقەدر و قیمەته!
جێژنی سەربەستی و دەمی ئازادی‌یه
كاتی عەیش و نۆش و شایی و شادی‌یه

بەرگی ڕەش، ئیتر لەبەرمان دادڕا
بەندەكی دیلی و ئەسارەت هەڵ‌بڕا
سەربڵیندین؛ چونكه وا ئاڵاكەمان
هەڵ‌كراوه، گەیی‌یه تەشقی ئاسمان
پەرچەمی سوور و سپی و سەوزی ئەمه
شادی‌هێنه، لابەری دەرد و خەمه
سوورەكەی یانی؛ ئەوەی بێته بنم،
خوێن دەبێ بڕژێنێ بۆ پاراستنم
سپی‌یەكەی یانی؛ كەسێكه ڕووسپی
هیــچ شتێک نەی‌كردبێ مات و كپی
سەوزەكەی، دێنێته بەر چاوان وڵات
ئەو دەمەی فەسڵی بەهاری جوانی هات
تیشكی ڕۆژی كورد لەژێر هەوری سیا
هاته دەر ئەنگاوتی وا لووتكەی چیا
دوو گوڵی گەنمیش دەڵێ هەر كشت‌وكاڵ
زۆر بكــه مشتی بكەن عەمبار و چاڵ
پێت دەڵێ نووكی قەڵەم، نووكی قەڵەم؛
زۆر له شیر باش‌تر دەپارێزێ عەڵەم…

دیوابە شێعری تاریک و ڕوون
مەهاباد – ساڵی 1324ی هەتاوی