لە سێزەد ساڵی درەوشانەوەی باخێكی پرلە گوڵ و بەرهەمی باخەوانێکی بەتوانا!

لەگەل پێرۆزبایی گەرم لە سێزدە ساڵەی تەمەنی سایتی باشی گیارەنگ کە بێ پسانەوەی لە کار و تێکوشانی بەردوام بووە و سوپاسی ئەم باخەوانە بە ئەزموونە دەکەم

کە لە مەکۆی و مەیدانی سەختی شۆرش و خەبات دا خۆی پێ گەیاندوە ، پێشمەرگەیەک کە بەشێکی لەشی ئاراستە کردوە کە بەرهەمی بۆ ئازادی و سەرکەوتنی کورد هەبێ .
هەزاران کەس بۆ زۆر کار ئاماەن بەڵام کاری عەمەلی وپراکتیک زۆر چەتوونترە بۆیە لێردەا بایخی سیزدە ساڵ کار وتێکوشان دەردەکەوێ لە ساڵیانێکی زۆر دا زۆر سایت دروست بوو بە هەر بیانویەک بێ زۆری نەخایاند و کارو تیکۆشانیان ژومارەیەکیان کە کەم نەبوون وەستا.
لەگەل ئەوەش سایتی سەرسەوزی گیارەنگ بە نووسراوە هەمە رەنگەکانی بە ئەدبیاتی نەرم و سیاسی و ئەدبیانەی زۆربەی نووسرانی جێگەی خۆی کردوەتەوە ، ئاخر باخەوانی باش و بە ئەزموون ، کارێک دەکا باخەکەی هەم جوانتر بێ و سەرسەوزتر بێ هەم گوڵی باشتر پەروەردە بکا.
لە کوتایی دا هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری گیاەرەنگی سەرسەوز و سەرکەوتنی بەرپرسی سایت ( باخەوانەکەی) بە ئاوات دەخوازم.
کەریم ئەڵڵاوەیسی