به‌یادی كاك سمایلی شه‌ریف زاده و هاوڕێكان
ساڵی1346ی هه‌تاویه، تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستان، له‌و دیو سنوور كه‌وتوونه‌ته ژێر فشاری تووند‌و حه‌وانه‌وه‌یان سه‌خته. بۆ خۆ ده‌ربازكردن له‌و سه‌ختیه‌و گه‌شدانه‌وه‌ی پۆلووی خه‌بات و تێكۆشان ، باشووری كوردستان به جێده‌هێڵن و به كۆڵیك ئیمان و وره‌و، باوه‌ڕه‌وه، به‌ره‌و رۆژهه‌ڵتی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. به‌ڵام له گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌یان، له لایه‌ن ساواكیه‌كانه‌وه كه‌وتن ژێر تاقیب و له لایه‌ن جاش و ژاندارمه‌كانی رێژێمی پاشایه‌تیه‌وه، هێرشیان كرایه سه‌ر و، له ناوچه‌كانی ره‌به‌ت و، سه‌رده‌شت و ،بانه و ،سه‌قز و،بۆكان و، مهاباد و،شنۆ و، پیرانشاری و ورمێ و هی دی‌دا، تووشی ده‌یان شه‌ڕ و پێكدادان بوون. به‌ڵام هه‌ر چه‌ند زه‌بری باش باشیان له دوژمن وه‌شاندن، به داخه‌وه به ده‌یان كه‌سیان لێ شه‌هید بوو.
پۆلێك له‌و شه‌هیدانه كه به سه‌رپه‌رستی كاك سمایلی شه‌ریف زاده، كه ئێستا هێمای خوێند كاری كوردی له سه‌ر داندراوه، له ناوچه‌ی بانه له حاڵی تێكۆشان دابوون، شه‌وی 12/2/1347ی هه‌تاوی، له ماڵی كوێخا حوسێنی، له گوندی دارێنه له لایه‌ن خۆفرۆشێكه‌وه به ناوی كوێخا شه‌ریفی خه‌ڵكی گوندی میره‌دێی سه‌رشیوی سه‌قز كه ماوه‌یه‌ك بوو به پیلانی ساواك خۆی خزاند بووه ناو ریزی تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانه‌وه ، ته‌قه‌یان لێده‌كرێ و، له ئاكامی ئه‌وه دا كاك میرزا محه‌ممه‌دی شاتمانی به تووندی بریندار ده‌بێ و، خۆفرۆشه‌كه‌ش راده‌كات و له گوندی سیاومه‌ی بانه كه هه‌مووی دوو،سێ كیلۆمتر لە دارێنه دووره، خۆی ته‌سلیم به جاش و ژاندارمه‌كانی رێژیمی شا ده‌كات و، راپۆرتیان لێده‌دا و،بۆ به‌یانی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان و، بۆ دیتنه‌وه‌یان ناوچه‌كه كێوماڵ ده‌پشكنن.
له‌و لاوه‌ش پێشمه‌رگه‌كان كه ئه‌وه رووداوه، رووده‌دا، گوندی دارێنه به‌جێده‌هێڵن و به‌ره‌و چۆمی به‌رماڵان داده‌گه‌ڕێنه خوارێ و له چۆمی به‌رماڵان ده‌په‌ڕنه‌وه بۆ به‌ری گونده‌كانی سه‌رته‌زێن هه‌ڵۆ په‌رشه و، له نزیك گوندی سه‌رته‌زێن له مووچه‌یه‌ك به ناوی چاڵه سووتاوان ده‌مێنه‌وه. به‌ڵام لێره‌دا كه‌مته‌رخه‌میه‌كی گه‌وره كه ده‌یكه‌ن ئه‌وه ده‌بێ كه خوشكه‌زایه‌كی كوێخا شه‌ریفی خائین كه له گه‌ڵیاندا ده‌بێ ، نایگرن و، له كاتی به‌ری به‌یانیدا ئه‌ویش هه‌ڵدێت وخۆی ته‌سلیم به ژاندارمه‌كان ده‌كات و درووست شوێنی مانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانیان پێده‌ڵێت و هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر.
كه ده‌زانن ئه‌و خائینه‌ش هه‌ڵاتووه، هه‌ڵده‌ستن كه ته‌غیری شوێن بده‌ن ، به‌ڵام له به‌ر برینداره‌كه‌یان ناتوان زۆر دوور برۆن و هه‌ر له نزیك ئه‌و شوێنه، خۆیان حاشارده‌ده‌ن، به‌ڵام جاش و ژاندارمه‌كان كه وه‌ك له پێشتر دا گوتم، كێوماڵ بۆیان ده‌گه‌رێن، ده‌یاندۆزنه‌وه و شه‌ڕێک ده‌ست پێده‌كات كه به‌داخه‌وه پاش چه‌ندین ساعه‌ت شه‌ڕی قورس و نابەرامبه‌ر، كاك سمایلی شه‌ریف زاده‌و كاك عه‌لی عه‌وڵا كۆلی مڕانی و میرزا محه‌ممه‌دی شاتمانی و حوسێنی ره‌حمان رابی، شه‌هید ده‌بن و، یه‌كێكیش به برینداری خۆی ده‌رباز ده‌كات. به‌ڵام شه‌هیده‌كان ته‌رمه‌كانیان ده‌كه‌وێته ده‌ست دوژمن و به‌ره‌و شاری بانه ده‌یان به‌ن و، دوای یه‌ك دوو رۆژ، ته‌رمه‌كانیان ده‌به‌نە شاری سنه‌و له‌وێ له لایه‌ن خه‌ڵكی به هه‌ست و نیشتمانپه‌روه‌ره‌وه، وه‌ر ده‌گیردرێنه‌وه و له‌وێ به خاك ده‌سپێردرێن.
كاتێك هه‌واڵی شه‌هید بوونیان له كوردستان، بڵاو بۆوه، خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستی خۆیان بۆ له ئه‌ژنۆ دان و به خه‌سارێكی گه‌وره‌ی جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵكی گشت كوردیان زانێ.
به‌ڵی كاك سمایلی شه‌ریف زاده‌و هاورێكانی شه‌هید كران، به‌ڵام یاد و ناو‌و رێبازیان قه‌ت نامرێت و تا دونیا مابێت نه‌وەکانی داهاتوو له نه‌ته‌وه‌ی خۆیان ، فه‌رامۆشیان ناكه‌ن و، درێژه به‌بیر و رێبازه‌كه‌یان ده‌ده‌ن و تا سه‌ركه‌وتنی ئامانجیان واز ناهێن و بێشك پاش رزگاربوونی كوردستانیش، له شه‌قامی شاره‌كانی كوردستاندا، په‌یكه‌ری خۆڕاگریان لێ دروست ده‌كرێت و وێنه‌یان تێكه‌ڵ به زه‌رده‌ی سه‌ر لێوی كچ و كورانی نێو ئاپۆڕای ئاشتی و ئازادی كوردستان ده‌بێت و ئه‌وكات، قاقای پێكه‌نیننی كه‌س وكاریان ، به فه‌رسه‌خان دوور ده‌ڕوات و كوێچكه‌ی داگیركه‌رو زۆڵه كوردان كه‌ڕ ده‌كات و له ئاست به‌رزی په‌یكه‌ری شه‌هیدانی رێی رزگاری كوردستاندا، نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی جاش و مه‌جووشه‌كان، سه‌ری سه‌رشۆری داده‌خه‌ن و بۆ خۆیان تف بۆ ئه‌ژدادی ئه‌ژدادی جاشبوونیان ده‌نێرن.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی