کۆچی دوایی دایکی شه‌هیدێکی حیزبی دێموکرات له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت
دایکی شه‌هیدێکی حیزبی دێموکرات له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت کۆچی دوایی کرد. به‌پێی هەواڵ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه،٦ ی بانه‌مه‌ڕ دایه ئایشی حه‌سه‌ن‌نه‌ژاد، دایکی شه‌هید محه‌ممه‌د مه‌حموودزاده له ئاوایی قوڵه سوێروێی سه‌رده‌شت کۆچی دوایی کرد.
دایه ئایشێ که له نێو خه‌ڵکدا به کوێخا ژنه ئایشێ به‌ناوبانگ بوو، که‌سێکی دڵسۆز، خه‌ڵک خۆشه‌ویست، حیزبی و به‌بیروباوه‌ڕ بوو. هیوای گه‌وره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کان‌و وه‌دیهاتنی خه‌ونی پیرۆزی کوڕه شه‌هیده‌که‌ی بوو که ساڵی ٦٤ به ده‌ستی هێزه‌کانی ڕیژیم شه‌هید کرا.
ڕۆژی ١٦ ی بانه‌مه‌ڕی ساڵی ٦٤ی هه‌تاوی پێشمه‌رگه‌کانی “هێزی موعینی” ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له عه‌مه‌لیاتێک دا هێرشیان برده سه‌ر پایگای پاسداره‌کان‌و زه‌بری توندیان لێ وه‌شاندن. دوایه هێزه‌کانی ڕێژیم په‌لاماریان برده سه‌ر خه‌ڵکی ئاوایی قوڵه‌سوێروێ و محه‌ممه‌د مه‌حموودزاده‌یان به دیل گرت و بردیان بۆ پایه‌گاو پاش ماوه‌یه‌ک ته‌رمی به گولله دابێژراوی محه‌ممه‌دیان له نێو ئاوایی بەجێ هێشت. له ئاکام دا شه‌ڕێکی ده‌سته‌ویه‌خه له نێوان خه‌ڵکی ئاوایی و چه‌کداره‌کانی ڕێژیم ڕووی دا که دوایه‌ش خزم و که‌سوکاری شه‌هید محه‌ممه‌د که‌وتنه به‌ر لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌ی دژی گه‌لی‌یه‌کان.
شایانی باسە کە دایە ئایشێ خەمی شۆڕش و پێشمەرگەی هەمیشە لە کۆڵ بووە و لە کاتی ئاسایی و نائاسایی دا ماڵەکەی و مووچە و مەزرایی ماڵی هەموو شۆرشگێرانی دێموکرات بووە، دایە ئایشێ دایکی خاتوو نازدار هاوسەری نەمر شەهید مەلا برایم دۆڵەگەرمی‌یە و هەر بۆیەش بنەماڵەی خاتوو نازدار لە شاری ئورێبرۆ لە ماڵی خۆیان سەرەخۆشی دادەنێن و ئەو سەرەخۆشیەش بۆ شاری ئورێبرۆ و دەوربەری داندراوە، شاانی باسە کە دۆستان و ئاشنایانی ڕێگای دوور دەتوانن لە ڕێگای ئەو ژمارە تەلەفوونانەی خوارەوە هاودەردی خۆیان دەرببرن و یا پەیوەندی بە خاتوو نازادارەوە بگرن .
0046720129271
0046195054951
بەشێک لە دۆستانی بنەماڵەی خاتوو نازدار
بە بۆنەی کۆچی دوایی کوێخا ژنە ئایشێ لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزی مام کوێخا حوسێنی قوڵەسوێروێ و هەموو خزمان و دۆستان و ئاشنایانیان لە نێوخۆی وڵات و لە دەوروەی وڵات بە گشتی و بە تایبەت خاتوو نازدار و کاک سمکۆ و کاک نەبەز و گشت خزمانی دیکەیان دەکەم و هیوادارم کە دوایین خەمیان بێت و کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین بێ و ڕووحی هەردەم شاد بێ.
حەمەرەسووڵ کەریمی