مه‌رگی تراژیکی فه‌ریناز خوسره‌وانی وهه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی مه‌هاباد. لوقمان زه‌هرایی
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه 5.5.2015 هه‌واڵی دڵ ته‌زین وتراژیکی خۆکوژی کچه کوردێکی مه‌هابادی که بۆ به‌رگری له شه‌ره‌ف وناموسی خۆی و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی پیس وچه‌په‌ڵی عه‌جه‌مێکی چڵکاو خۆری سه‌ر به ده‌زگای ئینسان کوژی ” ئیتلاعات ” ی رێژیمی په‌ت وسێداره نه‌یگاتێ له مێدیاکان به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو بڵاو بۆوه، خه‌ڵکی مه‌هاباد له رۆژی پێنج شه‌ممه 7.5.2015 بۆ نیشانی دانی ناره‌زایه‌تی به‌و کرده‌وه چه‌په‌ڵه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی داوای سزادانی قاتڵانی فه‌ریناز واته هه‌م ئه‌و عه‌جه‌مه بێ ئه‌خلاق و داوێن پیسه و هه‌میش خاوه‌نی هۆتێله‌که که کوردێکی خۆفرۆش وهاودهستی عه‌جه‌مه تاوانباره‌که‌یه بکه‌ن له به‌رده‌م هوتێله‌که کۆبونه‌وه. به هۆی شه‌ڕفرۆشی هێزه داگیرکه‌ره‌کانی کۆماری په‌ت وسێداره تێکهه‌ڵچوون دروست ده‌بێ و خه‌ڵکی توڕه و وه‌زاڵه‌هاتوو له زولم و زۆری عه‌جه‌مان و داگیرکه‌ران هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر هوتێله‌که و ده‌یسوتێنن.
له ئاکامی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی داگیرکه‌ری کۆماری په‌ت وسێداره لاوێک ده‌بێته قوربانی و به ده‌یان لاوی دیکه‌ش بریندار ده‌بن و به ده‌یانی دیکه‌ش ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێن و ڕه‌وانه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌گاکان و زیندانه مهخوفهکان ده‌کرێن و شاریش له دوای ئه‌و ڕووداوانه به بوون وتێخزاندنی هێزێکی زۆر له پاسدار و به‌سیج و جاشه خۆفرۆشه‌کان میلیتاریزه کراوه و خه‌ڵک که‌وتونه‌ته ژێر چاوه‌دێری توندی سیخوران وچه‌کداره کوردکوژه‌کان که له شاره‌کانی ده‌وروبه‌ریش راهێناویانن.
دژکردوه و ڕاسانی خه‌ڵکی مه‌هاباد و قه‌بول نه‌کردنی ئه‌و ته‌حقیر وسووکایهتیه جێگای تێڕوانین و لێوردبونه‌وه و لێ فێربوونه و به ئاشکرا دیاره که ئه‌و ڕاپه‌رینه ئاکامی هه‌ڵچوون و سۆز وعاتیفهیهکی کاتی نیه و به پێچه‌وانه‌وه سه‌رچاوه له زولم و زۆرێکی له ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌گرێ که له ماوه‌ی 36 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ش وچه‌په‌ڵی کۆماری په‌ت و سێداره به پێی پلان و به‌رنامه و به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام وسیستماتیک له دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به شێوازی جۆراوجۆر تاکوو ئه‌ورۆشی له گه‌ڵ بێ به‌رێوه چووه و به‌رێوه ده‌چێ. سیاسه‌تێکی نژاد په‌ره‌ستانه ده‌وله‌تی داگیرکه‌ری فارس که هیچ مافێکی سیاسی، فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری به کوردی رۆژهه‌لات ڕه‌وا نابینی و کوردی رۆژهه‌لات له ژێر سیاسه‌تی ئاپارتایدی نژادی ودینی و زمانی وئابوری ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه‌ی حاکم به سه‌ر ئێران‌دا ته‌حقیر ده‌کرێ.
له هه‌ڵسه‌نگاندن و شرۆڤه‌کردنی ئه‌و ڕاپه‌رینه‌ی رۆله به ئه‌مه‌گه‌کانی شاری پێشه‌وای هه‌رگیز نه‌مر قازی مه‌حه‌ممه‌د، جگه له کاربه‌ده‌ستانی ورد ودرهشتی رێژیمی مه‌لایان که‌سانێکیش هه‌ن که کوردن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیان و بۆ خۆشیرین کردن له به‌رده‌م دام و ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌کانی رێژیمی داگیرکه‌ر که‌وتونه‌ته سه‌رکۆنه کردنی ئه‌و ڕاپه‌رینه و به قه‌ولی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه له رێگای یاساییه‌وه به ئاشکرا ئاو له ئاشی رێژیم ده‌که‌ن و به ماستاوکردن وچاپلوسی خه‌ریکن کرده‌وه دژه ئینسانی ودژه ژن و جه‌نایه‌تکارانه‌که‌ی قاتلانی جوانه مه‌رگ فه‌ریناز په‌رده‌پۆش بکه‌ن وهه‌مان به‌یت وباڵۆر کاوێژ ده‌که‌نه‌وه که کاربه‌ده‌سته دز و بێ ئه‌خلاقه‌کانی رێژیم له کوردستان نۆته‌کانیان نوسیوه وموسیقای مه‌رگی پێ ده‌ژه‌نن.
ئه‌و هاتنه سه‌رشه‌قامه‌ی خه‌لکی مه‌هاباد ترس وخۆفی خستۆته نێو دڵ وده‌رونی کاربه‌ده‌ستانی رێژیمی داگیرکه‌ر وههژاندنێکی نوێیه له خه‌بات و به‌رخۆدانی جه‌ماوه‌ری یان به جه‌ماوه‌ری بوونی خه‌بات له رۆژهه‌لاتی کوردستان له هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی ئینکار وهه‌ڵاواردنی رێژێمی داگیرکه‌ری تاران وئه‌و په‌یامه ئاشکرایهشی بۆ هه‌موو رۆژهه‌لاتی کوردستان وبۆ حیزبه سیاسیهکانییش پێیه که ئه‌گه‌ر یه‌ک ریز ویه‌کگرتوو نه‌بین و به یه‌کگرتوویی داوای مافه خوراوهکانمان نه‌که‌ین ده‌ره‌قه‌تی سیاسه‌تی فرت‌و فێل وسیاسه‌تی چه‌واشه‌کاری وپڕ له درۆ و ده‌له‌سه‌ی پان ئیرانیست وپان شیعیستهکان نایه‌نن وله ژێر پێێ ئه‌واندا هینده‌ی دیکه سووک وتهحقیر ده‌بین و ده‌پلیشێنه‌وه.
ئه‌وه په‌یامێکی گرینگه بۆ حیزبه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵات که ده‌ست له سیاسه‌تی منداڵانه‌ی دژایه‌تی کردنی یه‌کتر و یه‌کترسڕینه‌وه هه‌ڵبگرن و له جیاتی شه‌ڕه دندوکه و شه‌ڕه جنێو و شه‌ڕه کورسی، هه‌موویان له ده‌وری یه‌کتر کۆببنه‌وه وهه‌وڵ بۆ لێک نزیک بونه‌وه و تێکه‌ڵ بونه‌وه و ئاشته‌وایی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بده‌ن و یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ئامانج رێبه‌ری خه‌باتی ڕزگاریخوازی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان وه‌ئه‌ستۆ بگرن و کوردایه‌تی بکه‌ن به سیاسه‌تی سه‌ره‌کیان له هه‌مبه‌ر ناسیۆنالیزمی دژه دێموکراتیک ودژه ئینسانی ودژه کوردی داگیرکه‌ری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ئه‌گه‌ر له تونس مه‌رگی گه‌نجێکی کرێکار که له داخی زولم و زۆری ده‌سه‌ڵاتی ” بن علی ” خۆی سوتاند و مه‌رگی تراژیکی ئه‌و جه‌وانه بوو به هۆی ڕاپه‌رین و سه‌رهه‌ڵدانی میلیۆنان که‌س له خه‌ڵکی وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌هاری عه‌ره‌بی لێکه‌وته‌وه و ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی دێکتاتۆری له میسر و لیبی و تونسی به دوای خۆیدا هێنا و و ته‌خت و به‌ختی دیکتاتۆره‌کانی دیکه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و یه‌ک له‌وان ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی به‌شار ئه‌سه‌د و حیزبی به‌عسی سورییه‌ی وه‌له‌رزین خست، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش مه‌رگی فه‌ریناز خوسره‌وانی که له‌وپه‌ری مه‌زلومییه‌ت دا و بۆ پاراستنی شه‌رافه‌ت وکه‌رامه‌ت و ناموسی خۆی و بۆ دیفاع له ژن بوونی خۆی له نوهومی چواره‌می هوتێل ” تارا ” را خۆی هه‌ڵدایه خواره‌وه و بووبه قوربانی، ده‌توانێ سه‌ره‌تایه‌ک بێ که خه‌ڵکی رۆژهه‌لاتی کوردستان به‌ره‌و یه‌کریزی وهاوده‌نگی وهاوخه‌باتی زیاتر و چرۆپڕتر ببا بۆ ئه‌وه‌ی داوای جێ به جێ کردن و وه‌ده‌ست هێنانی مافه سیاسیه وئینسانیهکانیان بکه‌ن.
ئه‌و ڕاپه‌رین و به‌رخودان و خۆپێشاندانانه نابێ ته‌نیا له داخوازی سزادانی قاتلانی فه‌رینازی جوانه‌مه‌رگ دا کۆبکرێنه‌وه، به‌ڵکوو ده‌بێ ببێته هه‌وێنی هێنانه به‌رباسی داخوازه سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی و زمانی و ئابورییه‌کانی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان. رێژیمی مه‌لایان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدان و خۆپێشاندانانه پهرهنهستێنێ زۆر سه‌یر نیه که بێتوو به جۆرێک قاتلانی فه‌ریناز بگرێ و زیندانیان بکا و به خه‌لکیش بلێ ئه‌وه داخوازهکهم جێ به‌جێ کردن و تاوانباران به سزای خۆیان گه‌یشتن. هه‌ربۆیه له ئه‌گه‌ری ڕوودانی شتێکی له‌و چه‌شنه و لێکۆلینه‌وه وهه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌سه‌له‌که له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی رێژیمه‌وه و به‌ستنه‌وه‌ی به شتێکی شه‌خسی وبنهمالهیی ، ئه‌و کات خه‌ڵک ناچار به بێده‌نگ بوون ده‌که‌ن ومنهتیش له سه‌ر خه‌ڵک ده‌که‌ن که به قسه‌یان کردوون و ده‌زگای دادوه‌ری به ئه‌رکی خۆی هه‌ستاوه و تاوانبارانی سزاداوه.
بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه ته‌نیا به یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی و به رێکخستن وپلان وبه‌رنامه‌ی تۆکمه‌یه که ده‌کرێ خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌رچی زیاتر و رۆژ له گه‌ڵ رۆژ پتر به‌ره‌وه به جهماوهریترکردن ببردرێ و له ئاکامدا وای لێبێ که هه‌موو چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی به ژن و پیاوه‌وه، به گه‌وره و بچوکه‌وه ، به گه‌نج و پیره‌وه به هی خۆیانی بزانن و خۆیانی تێدا ببیننه‌وه، بۆئه‌وه‌ی به خه‌باتێکی یه‌کگرتوانه به مافه سیاسی ونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆیان بگه‌ن وکۆتایی به سووکایه‌تی وتهحقیر بوون وبێبهشی ده‌یان ساڵه بێنن.
ئه‌وه‌ی ئه‌ورۆ گه‌لێک گرینگه و ده‌بێ له به‌رچاو بگیرێ، خۆپاراستن له ته‌ک ڕه‌وی، له خه‌باتی ته‌ک حیزبی و خۆ به دوورگرتن له به ته‌ک حیزبی کردنی ئه‌و ڕاپه‌رینه و خۆپێشاندانانهییه و لێدانی مۆرکی ته‌ک حیزبی له‌و ڕاپه‌رین و سه‌رهه‌ڵدانانه ده‌توانێ هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی گه‌وره و کوشنده به دوای خۆیدا بێنێ و خزمه‌تێکی گه‌وره‌ش به کۆماری سێداره ده‌کا بۆئه‌وه‌ی به ده‌ستی کراوه سه‌رکوتی خۆپێشانده‌ران بکا و تۆمه‌تی ” محارب و دژه شۆڕش و ته‌جزیه ته‌له‌ب و به‌ستراوه‌یی به ئامریکا وئیسرائیل” له خۆپێشانده‌ران بدا.
به پێچه‌وانه‌وه، به نهتهوهیکردن و به جه‌ماوریکردنی هه‌رچی زیاتری ئه‌و ڕاپه‌رین و به‌رخۆدانانه ده‌توانێ کۆماری سێداره به چۆک دابێنێ و پاشه‌کشه‌ی پێبکا و پشتیوانی خه‌ڵکانی دیکه‌ی ئێران و دونیای ده‌ره‌وه‌ش بۆلای خۆی و داخوازه ڕه‌وا وئینسانی وبهرحهققهکانی کوردی رۆژهه‌ڵات ڕابکێشی. هه‌روه‌کوو چۆن رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی واته ئه‌منێستی ئینترناشنال هاته جواب وهه‌ڵوێستی له دژی سیاسه‌تی سه‌رکوت و توند وتیژی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری سێداره به نیسبه‌ت خۆپێشانده‌رانی مه‌هاباد گرت.
لوقمان زه‌هرایی