کۆچی دوایی کاک خدر خدرزادە برای کاک ڕەحمان نستانی، لە گوندی نستان

بەداخێکی گرانەوە ئاگادار کراینەوە کە برای گەورەمان کاک خدری خدرزادە خەڵکی گوندی نستان بە هۆی نەخۆشییەکی لەنەکاو لە شاری سەردەشت ماڵائاوایی لە ژیان کرد و هەموو لایەکی تووشی غەمباری و پەشێوی کرد.

کاک خدر خدرزادە لەگەڵ دەست پێکردنی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٣٥٧ دا وەک زۆربەی گەنجەکانی گوندی نستان چەکی پێشمەرگایەتی دەکاتە شان و دەبێتە پێشمەرگە و ماوەی چەند ساڵ لە نێو ریزەکانی حیزبی دێموکرات دا خزمەتی پێشمەگایەتی خۆی درێژە دەدا، ناوبراو مرۆڤێکی بە هەست و کاسبکارێکی سادق و کەسێکی جێگای متمانەی گشت لایەک بوو، مرۆڤێکی کورد و نیشتمان‌پەروەر و دڵسۆز بە گەل و نیشتمان بوو، ماڵ و مووچە و مەزرای کاک خدر ماڵی هەموو ڕێبوارێک بووە و لە مێژ ساڵە کە هاوکار و دڵسۆزی نیشتمانپەروەران و تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی گەل و پێشمەرگەی هێزی کوردستان و بە تایبەت هێزی بە هێزی زمزیران بووە و کەم نین ئەو کەسانەی کە لە بن سێبەری کاک خدر دا حەساونەوە و پشووی ڕیگای درێژیان لە لای ئەو تێکۆشەرە داوە. زۆر بەداخەوە کاک خدر بە هۆی نەخۆشەیەکی کوت‌وپڕ لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا ماڵئاوایی لێ کردین و هەموو لایەکی غەمبار کرد.
بەم بۆنەوە رۆژی پێنج شەممە٢١ ـ ٠٥ ـ ٢٠١٥ کاتژمێر ١٥:٠٠ تا ١٩:٣٠ لە شاری ڤێسترۆس کۆڕی پرسەو سەرەخۆشی بۆ دانیشتوانی شاری ڤێسرۆس و دەوروبەری بەرێوە دەبەین.
تێ‌بینی : بۆ پێشگیری لە ڕووداوی هاتووچۆ، داوا دەکەین ئەو هاورێ و دۆستانەی کە لە شارەکانی دوورترن دەتوانن لە ڕێگای تەلەفوونەوە هاوخەمی و هاودەردی و سەرەخۆشی خۆیان بکەن و سەرەخۆشی ئێمە تەنیا بۆ دانیشتووانی شاری ڤێسترۆسە، پێشتر ڕێز و پێزانینمان بۆ هاودەردی گشت لایەک هەیە.
لە گەڵ ڕێزم بۆ هەموو دۆستان
رەحمان نستانی.
شوێنی پرسە:
BJÖRNJAKTSVÄGEN 47
VÄSTERÅS
تەلەفوون: 0707510179
021334975


بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک خدر خدرزادە لە کامنگای دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کاک خدر و هەروەها برای ئازیز و خۆشەویستم کاک ڕەحمان نستانی و بنەماڵەکەیان و تێکرای خزم و دۆستانیان دەکەم و ئاواتەخوازم کە جێگای کاک خدر بەهەشتی بەرین بێ و ڕووحی هەردەم شاد و لە دڵان دا زیندوو بێ.
حەمەرەسووڵ کەریمی