سه‌ربه‌خۆیی و جاردانی ده‌وڵه‌تی كوردستان ئاواتی گه‌لی قاره‌مانی خۆراگره. ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
نا بۆ شه‌ر له نێوان حزبه‌كانی كوردستان، به‌ڵێ بۆ ئاشتی و برایه‌تی.
سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لان و مردن بۆ دوژمنان.
ئه‌گه‌ر ئه‌وێرن سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌ێنن و سوپاسی توركیای شۆڤه‌نیست مه‌كه‌ن له گه‌ڵ هه‌ڵپژاردنه‌كانی توركیای شۆڤه‌نیست ئیخوان ئه‌لموسلمین وخۆفرۆشان و (رۆژنامه‌چییه‌كانی) كه‌ناله‌كه‌ی میتی توركی و هه‌ندی كه‌سی تر هاتنه سه‌ر خه‌ت بۆ پشتیگری حزبه‌كه‌ی خه‌لیفه نوێیه‌كه‌ی عوسمانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان و ده‌ستیان كرد به پروپاگه‌نده‌ی هیچ و پوچ و سوپاس كردنی توركیا‌و گه‌وره كردنی قه‌باره‌و رۆڵی دوژمنان.
لام سه‌یر نییه یه‌كێك وه‌ك ئیخوانچی عه‌لی محی ا‌لدین قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و، هونه‌رفرۆش (سمه) كه نازناوه‌كه‌ی كردووه به “”شوان په‌روه‌ر”” یان (رۆژنامه‌چییه‌كانی) كه‌ناڵه‌كه‌ی میتی توركی به شان و باڵی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و حزبی داد‌و گه‌شه پێدان هه‌ڵبده‌ن وگه‌وره‌ی بكه‌ن، چونكه عه‌لی قه‌ره‌داغی زوربه‌ی ژیانی له وڵاتێكی هانده‌ری توند‌و تیژی وه‌ك (قه‌ته‌ر) ژیابێ بۆ كورد‌و كوردستان هیچ خه‌یرو سودێكی نییه‌و، ئه‌وه‌ی هونه‌رفرۆش بێ و ده‌ست بخاته ناو ده‌ستی به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی توركیا‌و به جلی كوردییه‌وه له ناو شه‌قامه‌كان بسۆرێنه‌وه، بێ سێ و دوو قوری به‌سه‌ر خوێدا كردووه‌و، رووی له پاره‌و چڵكاوی دوژمنان كردووه‌و، سه‌باره‌ت به (رۆژنامه‌چییه‌كانی) كه‌ناڵی میتی توركی چگه له ریسوایی و سه‌رشوری هیچی تریان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی سه‌یره، حزبێكی كوردستانی گه‌وره‌و زه‌به‌لاح و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وه‌ك پارتی دیموكرانی كوردستان له رێی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی (كه‌مال كه‌ركوكی) و له رابوردوودا خاوه‌ن پۆستێكی دیاریكراو (سه‌رۆك به‌رله‌مانی پێشووی كوردستان) هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێ و بكه‌وێته ژێر ركێڤی دوژمنانی كورد‌و كوردستان و ستایشی هه‌ندێ وته‌ی (نه‌وتراو نه‌بیستراوی) ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بكات و به‌رز بینرخێنێت گوایه ئه‌م خه‌لیفه‌یه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌گه‌ل ئه‌وه‌یه كوردستان ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و، له كۆتاییدا به‌رپرسه‌كه‌ی كوردستان سوپاسی ئه‌ردۆگان بكات!!؟؟و، بیه‌وێت یان نه‌یه‌وێت ئاخافتنه‌كه‌ی پروپاگه‌نده‌یه‌كی بێ پێزو هه‌رزان و لاوازه‌و دژی خواسته‌كانی كورده.
ئه‌و جۆره “”كه‌سانه”” كه له سه‌ره‌وه باسكران داوا له خه‌ڵك ئه‌كه‌ن له رێی خۆیان و ده‌ستوپه‌یوه‌ندییه‌كانیان و رێكخراوه‌كانیانه‌و له كوردستان و له ئه‌وروپاو وڵاتی تر ده‌نگی خۆیان بده‌ن به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و حزبه دۆراوه‌كه‌ی و دوژمنانی كورد‌و كوردستان.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كتبی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارته گه‌وره زه‌به‌لاحه‌كه زۆر به دڵخۆشییه‌وه باسی نێوانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی شۆڤه‌نیستی توركیا ئه‌كات و ئه‌ڵێت: هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كی باشی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێكانیدا به‌تایبه‌ت توركیا، كه هیوادارین ئه‌و هاریكاریه‌شمان به‌رده‌وامی هه‌بیت به‌ڵام ئه‌م ئه‌ندامه باس له‌وه ناكات كه نه‌وت به هه‌رزان ره‌وانه‌ی توركیا ئه‌كه‌ن و ده‌وله‌تێ توركیا پاره‌ی مفت و مۆڵ ئه‌كه‌وێته به‌رده‌ستیان و، له رابووردوودا یه‌كێك له دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كانی كورد دیكتاتۆر (نوری مالكی) سه‌رۆك وه‌زیرانی پیشووی عێراقی “”فیدراڵ”” ، وتی : نه‌وته‌كه‌تان هه‌رزان فرۆش مه‌كه‌ن، بیهێڵن بۆ دووا رۆژ، بۆ سه‌ربه‌خۆۆیی!!.
هه‌ر ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ستیان داوه‌ته هاشه‌و هوشه‌و پرۆپاكه‌نده‌و قسه‌ی بریقدارو ره‌فتاری زه‌ق و، باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌كه‌ن، به‌ڵام جورئه‌تیان نییه‌و ناتوانن به راشكاوی باسی بكه‌ن و، كورد واته‌نه‌ی ته‌نها له ژێر لیوه‌وه نوزه‌یان دێت و، به هیچ شیوه‌یه‌ك باس له چونێتی گه‌یشتن به‌و مافه ره‌وایه ناكه‌ن و خۆیان دووره په‌ریز ئه‌گرن.
له وتاریكی رابردوو به ناونیشانی: كێ ئه‌توانیت سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رابگه‌ێنێت؟؟، وتوومه:
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئاسان نییه بێته‌دی به خواستی تاكه كه‌سێك چونكه خواست و ئاواتی هه‌ره‌به‌رزی گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یه كه تا ئێستا ده‌وڵه‌تی نییه‌و، ئه‌م پرسه ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه‌و، ئه‌گه‌ر باس له دیموكراسیش ئه‌كه‌ین پێویسته سه‌رجه‌م هاووڵاتییان له‌م جۆره بریاره چاره‌نووسه سیاسییانه به‌شدار بن و، زوربه‌ی گه‌لی كوردستان ریفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی 2005 یان له بیر نه‌چووه كه زیاتر له 96% ی خه‌ڵك ده‌نگیان به به‌ڵێدا بۆ سه‌ربه‌خۆیی
ئه‌مرۆ عێراق به‌ناو “”فیدراڵی”” دووچاری حكومه‌تێكی تایفه‌گه‌ری و گرا مه‌زهه‌بی شیعه‌وه بووه‌ته‌وه‌و، به‌رێوه ئه‌برێت و، حه‌یدر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران له سه‌ر به‌زمه‌كه‌ی نوری مالكی ره‌فتار ئه‌كات و له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بار گرژییه‌كه‌ی پیشوو وه‌ك خوێ ماوه‌ته‌وه‌و، سه‌رانی كورد زۆر هه‌لی زێرینیان له‌ده‌ستداوه‌و نه‌یانتوانیوه له‌به‌ر هه‌ندێ ده‌ستكه‌وتی ته‌سكی حزبایه‌تی و گیرفان پركردن و ناردنی سامانه‌كانیان بۆ بانقه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌و هه‌لانه بقۆزنه‌وه‌و ، له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی كوردی دلێر بێت و، له ئێستادا حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی لاوازه‌و، ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی تێكه‌وتووه‌و باشترین و نێوترین هه‌له‌و پێویسته سه‌ركرده‌كانی كورد بوێرانه بیقۆزنه‌وه‌و بتوانن سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردستان به ده‌نگێكی به‌رز جار بده‌ن.
سه‌ربه‌خۆیی و جاردانی ده‌وڵه‌تی كوردستان مافی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه له سه‌ر خاكی باوپاپیران و، دوژمنانی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان توانیویانه تا ئێستا خواست و ئاره‌زووی نه‌ته‌وه‌ی كورد سه‌ركوت بكه‌ن و، به‌و په‌ری بێ به‌وه‌یی و نامرۆڤانه ره‌فتاری له گه‌ڵدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاوات و خه‌ونی مێژوویی ئه‌م نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌یه كه خاكه‌كه‌ی به‌سه‌ریاندا دابه‌شكراوه نه‌یه‌ته‌دی و، ئه‌مرۆ له باشوری كوردستان نه‌ته‌وه‌ی كورد گیرۆده‌ی ماده‌ی (140) بووه‌ته‌وه‌و، حكومه‌ته یه‌ك له دووای یه‌كه‌كانی عێراقی “”فیدراڵ”” به هوێ بیری شۆڤه‌نیستی عه‌ره‌بی بۆگه‌ن و بیری تایفه‌گه‌ری چه‌په‌ڵ به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بوون و نابن ئه‌و ماده كوشنده‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن و سه‌رانی كوردیش زۆر كه‌ره‌ت ئه‌ژڵه‌ژێن و هه‌ڵئه‌چن و خۆیان ئه‌خڵافێنن و به گیڤه گیڤ و قسه‌ی بریقه‌دار دێنه پێشه‌وه‌و خه‌ڵك فریو ئه‌ده‌ن و، جاروبار نیازی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان هه‌یه‌و، له پاش ماوه‌یه‌ك سارد ئه‌بنه‌وه‌و، دیسانه‌وه دێنه سه‌ر باسی “”ده‌ستور”” و، هیچیان پێناكرێت و، تا ئێستا به هوێ سیاسه‌تی چه‌وتیانه‌وه یه‌ك بست له خاكی ناوچه دابراوه‌كان نه‌گه‌راوه‌ته‌وه سه‌ر كوردستان.
سه‌ربه‌خۆیی سه‌روه‌رییه‌و خواست و ئاواتی هه‌موو مرۆڤێكی ئازادیخوازه‌و ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به تاكه كه‌س و، به پێچه‌وانه‌وه په‌یوه‌سته به هه‌موو تاكێكی كورد كه به چاوێكی پر بایه‌خه‌وه بروانێته ئه‌م پرسه نه‌ته‌وه‌ییه گرنگه‌و، هه‌روا له سه‌ر هه‌ر تاكێكی كورده به چاوی رێزه‌وه سه‌یری هه‌ڵسوكه‌وتی رێبوارانی رێگای ئازادی و سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات و، نه‌كه‌وێته ژێر باری ترس و له‌رزه‌وه چونكه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كۆده‌نگی هه‌موو هاوڵاتیان و هه‌موو لاینه‌كانیان ئه‌وێت.
لێره‌دا به‌و كه‌سانه ئه‌ڵێم كه هاشه‌و هوشه و دروشمی ره‌نگاوره‌نگ و قسه‌ی بریقه‌دار به‌كار ئه‌هێنن و ئه‌ڵێم: كێ ئه‌وێرێت سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راگه‌یێنیت؟ و، دیاره كه‌س ناتوانێت ته‌نانه‌ت به‌ریز مه‌سعود بارزانی سه‌ره‌رای چوونی بۆ واشنتۆن و ئه‌و هه‌موو هه‌را‌و لیدوانانه (گه‌وره‌یه‌ی) راگه‌یاندنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردنیان نا‌توانیت سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رابگه‌ێنێت وهۆكاره‌كان زۆرن:
ئه‌مریكا له گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه‌و، جاروبار دڵ هه‌ندی كه‌س خۆش ئه‌كه‌ن و، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا رێگری سه‌ره‌كییه و، به‌رپرسان ناتوانن له‌و سیاسه‌ته ناروونه خۆیان ده‌ربازكه‌ن و، بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له كومپانییه‌ی بیگانه، به تایبه‌ت هی وڵاته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان و، توركیا پێشه‌نگه و، له هه‌موو دونیادا ده‌زگاكانی وه‌به‌رهێنان سوود به‌وڵاتان ئه‌گه‌ێنێت، به‌ڵام لای ئێمه له باتی سوود سامانی وڵات به فیرۆ ئه‌ده‌ن وئه‌یبه‌ن.
تا ئێستا خواست و داوای ئه‌نفالكراوان و خاوه‌ن شه‌هیدان نه‌هاتووه‌ته‌دی و ،ئه‌وه‌ش به دادگایی كردنی موسته‌شاره‌كان و به‌عسییه‌كان كه ده‌ستیان هه‌بووه له ئه‌نفال كردن و شه‌هید كردنی خه‌ڵكی سڤیلی بێ تاوان و پێشمه‌رگه‌و، شایانی باسه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و به‌عسی و موسته‌شارانه خاوه‌نی پۆستی دیارین له كوردستان و به سه‌ربه‌ستی ته‌راتێن ئه‌كه‌ن و، هه‌ر ئه‌وه‌ش په‌ڵه‌ێێكی شه‌رمه‌زارییه به ناوچه‌وانی به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی كوردستان.
كوردستان به‌رامبه‌ر به جانه‌وه‌ره‌كانی داعش له شه‌ردایه‌و، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو شه‌هیدو بریندارمان هه‌یه‌و، توركیا به ئاشكرا پشتی داعشی گرتووه‌و، پێشوازییان لێ ئه‌كات و، له پاش پشوودان، مه‌شقیان پێ ئه‌كات و به باشی رایان ئه‌هێنێت و فیری به‌كارهێنانی جۆره‌ها چه‌كیان ئه‌كات و، له كاتی پێویستدا ره‌وانه‌ی سوریا‌و عێراقیان ئه‌كات بۆ به‌هێزكردنی داعش و، سه‌ره‌رای ئه‌و زانیارانه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی “”بنكه‌فراوان”” ئاگادارن و، هاوكاری توركیا ئه‌كه‌ن.
حكومه‌تی “”بنكه‌فراوان”” خۆیان كردووه به خاوه‌نی كوردستان و، هیچ بایه‌خێك ناده‌ن به حزب و توێژ‌و خه‌ڵكی تری بێ لایه‌ن كه له 40% ی دانیشتوانی كوردستان پێكدینن و، ئه‌وه‌ش له دوواییه‌دا له ناو په‌رله‌مان ره‌نگی دایه‌وه، له كاتی دانانی كۆمیته‌یه‌ك بۆ نووسبنه‌وه‌ی “”ده‌ستوری”” كوردستان و، هه‌ر له ئێستاوه، ئه‌و ده‌ستوره لاوازه‌و گوزارشت له نیوه‌ی خه‌ڵك ئه‌كات.
حكومه‌تی كوردستان هه‌ره‌مه‌كی و به‌بێ نه‌خشه‌و پرۆگرام ئاواره‌ی عێراق وه‌رئه‌گرێت و، هه‌موو شاره‌كانی كوردستان پرن له عه‌ره‌ب وخه‌ڵك هه‌راسان ئه‌كه‌ن و زوربه‌ی ره‌فتاره‌كانیان له گه‌ڵ كومه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا ناكونجێن و، به‌شێكیان ده‌ستوپه‌یوه‌ندی داعشن و، كاروباری پۆلیس و ئاسایش قورس ئه‌كه‌ن و، نه‌بنه هۆی زیادبوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه له هه‌ڵكشاندایه‌و، ته‌نها بۆ نموونه دیارده‌ی له‌شفرۆشی و دزی و هتد….
كاتێ رژیمه خوینمژه‌كه‌ی دیكتاتۆر سه‌دام حسه‌ێن له ناوچوو حزبه گه‌وره‌كان له شاخ هاتنه‌وه ناو شار‌و، خۆیان كرد به خاوه‌نی كوردستان و، ده‌ستیان گرت به سه‌ر خاك و سامانی كوردستان، لێره‌دا باسی سامان ناكه‌م كه چی به سه‌رهات!! ، ته‌نها باسی خاك ئه‌كه‌م و، وه‌ك هه‌موو ئه‌زانین ئه‌و خه‌ڵكه كه له شاخ و له ده‌ره‌وه بوون هه‌ر هه‌موو پێشمه‌رگه بوون و، كه‌س خاوه‌نی بستێك زه‌وی نه‌بوو، به‌ڵام به هۆی ده‌سه‌ڵات زوربه‌یان بوون به خاوه‌نی ئه‌رزو ماڵ و باڵه‌خانه‌و باخچه‌و، هه‌ندێكیان یه‌ك لیوا پێشمه‌ركه (عه‌سكه‌ر) ماڵه‌كه‌ی ئه‌پارێزێ، ئه‌مه له لایه‌ك و، له لایه‌كی تره‌وه زۆربه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان به تایبه‌ت پێشمه‌رگه‌كانی حزبه بچوكه‌كان (رووی رۆژ ره‌ش بێت) خاوه‌نی بستێك زه‌وی نین و، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان زیاتر ئاگادار بێت پێشمه‌رگه‌ی هه‌ندێ له حزبه بچوكه‌كان چالاكیان دژ به رژێمی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی و دوژمنانی كورد‌و كوردستان له چالاكی حزبه گه‌وره‌كان زیاتر بوو، هه‌ر یه‌ك له‌و حزبه بچوكانه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك شه‌هیدو سه‌روه‌رین.
له م كاتانشدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان ئاره‌زوومه‌ندانه زه‌وی كوردستان ئه‌ده‌ن به هه‌ندێك سه‌رۆك هۆزی عه‌ره‌ب و به‌عسییه چه‌په‌ڵه‌كانی ساڵانی رژێمی له گۆرنراوی سه‌دام حسه‌ێن و تاقمی سه‌درو، پیشتریش زه‌وی دراوه به كوری مالكی و تاقمی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و، هه‌ندێكیان بوونه به بازرگان و باله‌خانه‌و و مۆڵیان كریوه یه‌كێك له‌وانه ئافره‌ته (له‌چك به‌سه‌ره‌كه‌ی) ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئێستاش جیابووه‌ته‌وه‌و، بووه‌ته خاوه‌ن بلوكی “ئیراده” له په‌رله‌مانی عێراقی “”فیدراڵ”” حه‌نان فتلاوی، ئه‌و ئافرته به ئاشكرا دژایه‌تی كوردستان ئه‌كات، ئه‌و جۆره كه‌سانه خاوه‌نی زه‌ویی و مۆڵن به‌ڵام هه‌زارن پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان به‌رگری له خاكی كوردستان ئه‌كه‌ن بێ زه‌وین و زوربه‌یان كرێچین و نیوه‌ی موچه‌كه‌یان ئه‌ده‌ن به خاوه‌ن ماڵه‌كانیان و، له به‌ر ده‌ست كورتی هه‌ندێك پێشمه‌رگه خۆیان كوشتووه.
ئه‌وه‌ی داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات، پێویسته پێش هه‌موو شتێك داوای نه‌مانی هێزی بیگانه بكات و، سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی بپارێزیت و، خه‌لكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان ئه‌زانن ماوه‌یه‌كه جه‌ندرمه‌و عه‌سكه‌ری ده‌وڵه‌تی توركیای شۆڤه‌نیست هه‌ندی ناوچه‌ی كوردستانی داگیركردووه‌و جێگیر بووه‌و، یه‌كێك له نه‌خشه گڵاوه‌كانیان پشتكیری چه‌ته‌و جانه‌وه‌ره‌كانی داعش بوو له داگیر كردنی شه‌نگاڵ به یارمه‌تی ده‌ستێكی چه‌په‌ڵ و خیانه‌تكارو، تا هنوكه شه‌نگال له ده‌ستی دوژمنانه‌وه ئه‌ناڵینێت و به ته‌واوه‌تی ئازاد نه‌كراوه‌و، زۆر جار شه‌رو پێكدادان له نێوانی دوژمنان و پێشمه‌رگه روو ئه‌دات و، دیاره توركیا وه‌ك چۆن به‌شێكی له وڵاتی قوبرس داگیر گردووه‌و ده‌رناچی، نیازی چه‌په‌ڵ و گڵاویان مانه‌وه‌یه‌و داگیركردنی به‌شێك له كوردستانه. { من له نووسینێكدا وتوومه: نا، نا بۆ كوردستانی سه‌ر به توركیا، به ناونیشانی: كوردستان له چنگی عروبه بۆ گه‌روی ئه‌تاتورك}.
هه‌ریمی كوردستان و حكومه‌تی كوردستان به یه‌ك چاو ته‌ماشای كوردانی باكورو رۆژهه‌لات و رۆژئاوا ناكه‌ن، بۆ نموونه بایه‌خ ئه‌ده‌ن به‌و نووسه‌رو ئه‌وانه‌ی له رۆژئاوا هاتوون و زۆربه‌یان له حزبه‌كانیان ده‌ركراون و، لێره، واته له كوردستان حزبی نوێیان بۆ دروست ئه‌كه‌ن و، له هه‌ولێرو له پیرمام خانوو فیڵلاو ته‌لاریان پێ ئه‌بخشن و، كه‌سانی حزبه‌كانی تر كه سیاسه‌تیان جیاوازه‌و ناچنه ژێر ركێڤی به‌رپرسان بێ به‌ش ئه‌بن و، ئه‌م به‌زمه‌ش كوردانی باكور ئه‌گرێته‌وه‌و، ئه‌وانیش بێ به‌شن له نازو نیعمه‌تی ده‌سه‌ڵات و، خاوه‌ن حزبه كارتۆنییه‌كان به پێی وته‌ی {خه‌ڵكی عه‌وام} ده‌ستیان له رۆنه‌و دوو شه‌شیانه‌و ، حزبه{ بڤه‌كان} له باتی یارمه‌تی دژایه‌تی ئه‌كرێن و، كوردانی رۆژهه‌ڵات له هه‌موو شتێك بێ به‌شن !!.
راگه‌یاندنی حزبه‌كان له (رۆژنامه‌و رادیۆ‌و كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن) له سه‌ر ئاوازێ جۆراوجۆر هه‌ڵئه‌په‌رن و، بارودۆخی كوردستان به‌پێی په‌یوه‌ری حزبایه‌تی هه‌ڵئه‌سه‌نگێنن و، سه‌یری گرژی و ئاڵۆزی نیوانی یه‌كتر ئه‌كه‌ن و، زوو زوو تووشی نا كۆكی ئه‌بن و، ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی نیشتمانی دروست بوو، یه‌كسه‌ر به‌بێ وه‌ستان و بیر كردنه‌وه‌و به زمانی زبر سه‌نگه‌ر له دژی یه‌كتر ئه‌گرن و، هه‌رچی زووخاو قسه‌ی ره‌ق و نا شایسته له دڵیاندایه هه‌ڵیئه‌رێژن و تاوان ئه‌خه‌نه پاڵ یه‌كترو، له پاش چه‌ند رۆژێك هیمن ئه‌بنه‌وه‌و، وه‌ك بڵێت هیچ رووینه‌داوه‌و ئاگره‌كه‌ی نێوانیان دا ئه‌مركێت و، تا ئێستا هه‌ندێ حزب هه‌یه له‌وانه‌ی به‌شدارن له “”حكومه‌تی بنكه فراوان”” ئیمانی به سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردستان نییه.
كاتیك باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌كریت پیویسته بیر له ناوچه‌دابراوه‌كان بكریته‌و، ئه‌وه‌ش پێویستی به میكانیزمێكی ژیرانه‌یه‌و پلانیكی توكمه‌یه‌و، نابێت چیتر كورد چاوه‌روانی ده‌ستوری عێراقی “”فیدراڵ”” بیت و، ئه‌بێ به‌رپرسان خۆیان گیڤ نه‌كه‌نه‌وه‌و، هاونیشتمانیان فریو نه‌ده‌ن و، خاونی بریاری چاره‌نوسساز بن و، ئیدی به‌سه هه‌له زێرینه‌كان مه‌فه‌و‌تێنن و، پێویسته بوێر‌و نه‌ترس بن و زوربه‌ی گه‌لی كوردستان له گه‌ڵتاندایه‌و پشتگیریتان ئه‌كات و، ده‌با هه‌موو هه‌وڵه‌كان یه‌كبخه‌ێن له پێناو گه‌راندنه‌وه‌ی شه‌نگاڵ و كه‌ركوك و خانه‌قین و شوێنه‌كانی تر.
هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی كوردستان سوورن له سه‌ر قۆرخكاری ده‌سه‌ڵات و نیازیان وایه هه‌موو كوردستان بكه‌نه (موڵكی) خۆیان و، گوێ به كه‌س نه‌ده‌ن و، هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه بایه‌خ بده‌ن به خاین و ترسنۆكی هه‌ڵاتوو پاشماوه‌ی حزبی به‌عس و رژێمه خوێناوییه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن وه‌ك: عه‌لی حاتم ئه‌لسلیمان، زافر العانی، رافع ئه‌لعیساوی و، هه‌ڵاتووی رووره‌ش پاریزگاری موسڵ ئه‌سیل نوجه‌یفی و، پیشتریش میوانه‌كه‌ی (به‌رپرسان) و پیاوی كوژی بێ وێنه و هه‌ڵاتووی ترسنۆك تارق ئه‌لهاشمی و ده‌یان و سه‌دانی تر به ناوی سوننه‌و، هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه له سه‌ر سامانی پێشمه‌رگه‌و هه‌ژارو كرێكار‌و جوتیارو خه‌ڵكی بێ ده‌رامه‌تی كوردستان ئه‌له‌وه‌رێن و، مۆڵگاكانیان ئوتێلی ( 5) ئه‌ستێره‌یه‌و، ئه‌م جۆره به‌رپرسانه قه‌ت ناتوانن سه‌ربه‌خۆیی بپارێزن و جاری ده‌وڵه‌تی كوردی بده‌ن.؟؟..
له كۆتاییدا نه‌فره‌ت له شه‌ری نێوان حزبه‌كان و، هانده‌رانی ئه‌و شه‌رانه، هیوادارم بارودوخی حزبه‌كان روو له باشی بكات و، ناكۆكی وه‌لابخه‌ن و، به یه‌ك ده‌نگ بڵێن نا بۆ شه‌ر، به‌ڵێ بۆ برایه‌تی، نه‌فره‌ت له دوژمنان، سڵاو له حزبی دیموكراتی كوردستان – ئێران، سڵاو له پ ك ك PKK ، با داوا له كورد‌و كوردستانیان بكه‌ێن ده‌نگ به: حزبی گه‌لانی دیموكراتی HDP بده‌ن
31/5/2015