وەڵامێک بۆ پرسیارەکەی ئەرشەد ساڵحی … رەزاشوان

رۆژی سێ شەممەی رابردوو ( ٢/ ٦/ ٢٠١٥) سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە کەرکوک ( ئەرشەد ساڵحی ) لە بارەگای بەرەکەیان لە شاری کەرکوک، بۆ میدیا و کەناڵەکان و هەندێ لە رۆژنامەنووسان ..


دەربارەی کەرکوک وتی ” متی کانت کرکوک جزءا من کوردستان حتی یتم اعادتە الی کوردستان الآن ؟ ” وەرگێڕانی پرسییارەکەی بە زمانی کوردی : ” کەی کەرکوک سەر بە کوردستان بووە تا لە ئێستادا بگەڕێنرێتەوە بۆ سەر کوردستان ؟ ”
ئەمە نە یەکەمین جارە و نە دوا جاریش دەبێت، کە ئەرشەد ساڵحی تۆرانی شەکری وا بشکێنێت .. پێش وەڵامدانەوەی پرسیارەکەی دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئەرشەد ساڵحی نە نوێنەری هەموو تورکمانەکانی کەرکوکە و نە شەکرشکاندنەکەشی گوزارشت لە را و لە بۆچوونی هەموو برا تورکمانەکانی کوردستان دەکات .
وادیارە ئەرشەد ساڵحی کابرایەکی نابەڵەد و گیلۆکەیە لە بارەی مێژووەوە .. یا ئەوەتا هەردەم بە چاوێلکەیەکی رەشی قین و رق و رەگەزپەرستییەوە لە کورد دەڕوانێت .. ئەو لە ئاستی کورد سوور دەزانێت کە ماست سپییە بەڵام ئەو دەڵێت رەشە ..؟!
چونکە گەر زەلامێکی مێژووخوێن بوایە و لە ئاستی بەڵگە مێژووییەکان و ئەو هەموو کتێب و گەشتنامانە و بیرەوەرییانەی کە ناڵێین لە لایەن کوردەوە نووسراون، بەڵکو لە لایەن مێژوونووس و رۆژهەڵاتناس و گەشتیارە بیانییەکان کە بێ لایەنییانە دەربارەی مێژوو و جوگرافیا و، رێژەی دانیشتوانی نەتەوە رەسەنەکانی کەرکوک نووسیویانە ..کە هەموویان هاوڕان و جەختیان لەسەر ئەم راستییە کردۆتەوە، کە کەرکوک پارێزگایەکی کوردستانیە و زۆربەیی دانیشوانەکەی کوردن .. بۆیە عوسمانییە تۆرانچییەکان و عەرەبە شۆڤێنییەکان بە پێی پلان و پیلانێکی نەخشەداڕێژراو، بۆ گۆڕینی توبۆگرافیای نەتەوەیی دەستیان بە تورککردن و بە بەعەرەبکردنی پارێزگای کەرکوک کرد .. بەڵام تا ئەمڕۆش کورد زۆرینەی کەرکوکن و، هەڵبژاردنەکان ئەم راستییەیان دەرخست .
بە ئەرشەد ساڵحی دەڵێین بۆ وەڵامی پرسیارەکەت ، بڕۆ، لاپەڕە ( ٣٨٤٦) ی ( بەرگی پێنجەمی ) ی کتێبی ( قاموس الأعلام ) لە نووسینی زانا و مێیژوونووس و گەشتکاری ناسراوی تورکی ( سەمسەدین سامی ) بخوێنەوە کە لە ساڵی (١٨٩٦) دا لە شاری ئەستەمبوڵ چاپی کراوە .. کە بە ئەنسیکلۆپیدیای مێژوویی و جیۆگرافیایی و زانیاری دەوڵەتی ئیمپریالیزمی عوسمانی دادەنرێ .. شەمسەدین سامی خۆی وەک گەشتیار و مێژوونوووسێک سەردانی شاری کەرکوکی کردووە و، نووسیوێتی : ” کەرکوک شارێکی کوردستانییە و سەر بە ولایەتی موسڵە و سێ لەسەر چواری دانیشتوانەکەی کوردە ئەو دواییەکەشی تورک و عەرەب و جوولەکە و کلدانین ” ئەو کاتە ژمارەی کەرکوک ( ٣٠٠٠٠) هەزار کەس بووە، لەم ژمارەیە ( ٢٢٥٠٠) ی کورد بوون .
شەمسەدین سامی تورکە و کورد نییە، تا ئەرشەد ساڵحی ئەوە بکا بە بیانوو، بڵێت لایەنگیری کوردی کردووە .. بەڵکو راستییەکانی بە چاوی خۆی بینیون .
لە سەردەمی دەسەڵاتی میرەکانی ( ئەردەلان ) و، پاشاکانی ( بابانییەکان ) یشدا کەرکوک سەر بە کورستان بووە و مەڵبەندی شارەزوور بووە .. بە دەیان بەڵگە و راستی و گەواهی و مێژووییە هەن، کە کوردستانییەتی کەرکوک دەسەلمێنن .
من گومان لە رەسەنایەتی ئەرشەد ساڵحی دەکەم .. چونکە لە ناوچەی کەرکوکدا هۆزی ( ساڵەیی ) ی کورد هەیە و سالحی نییە، عوسمانییە تورکچییەکان و دوای ئەوانیش عەرەبە شۆڤێنییەکان لە تۆماری سەرژمێریی دانیشتوواندا، نایان نووسی ( ساڵـەیی ) بەڵکو بەبێ رازیبوون و بەبێ ئاگایی دەیان نووسی ( سالحی ) .. پێش سیاسەتی بە عەربکردنی خەڵکی بە زۆرداری، دەوڵەتی ئیمپریالیزمیی عوسمانی رەگەزپەرستیش بۆ گۆڕینی باری نەتەوەیی لە کەرکوکدا زۆر کەسییان بە زۆرداری بە تورک نووسی یا هەندێ کەس بە ناچاری و بۆ هەڵسوراندنی ژیان و بەرژەوەندییان خۆیان بە تورک دەنووسی .. بە دووری نازانم کە باپیرەی ئەرشەد ساڵحیش یەکێک بێ لەوانە و رەسەنی خۆی گوڕیبێ بە تورک .. ئەرشەد ساڵحیش لە ئەمڕۆدا نوکوڵی لە رەسەنایەتی خۆی بکا و دژایەتی کورد و کوردستانییەتی کەرکوک بکات.
یا ئەگەر تورکمانیشە، ئەوا باپیرەی یا باوکی لە پاشماوەی جەندرمەکانی عوسمانیە تۆرانچییەکانن و نامۆن . بۆیە ئێمەش لە ئەرشەد ساڵحی دەپرسین ئەی تۆ لە کەیەوە کەرکوکی .. تا بە ناوی تورکمانەکانەوە قسەبکەیت ؟! ئەو ناماقوڵییەش بکەیت و بڵێیت : ” کەرکوک لە کەیەوە کوردستانییە تا لە ئیستادا بگێرێتەوە بۆ سەر کوردستان ..”
دەربارەی ( پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ) یش کە تۆ بە مافی تورکمانی دەزانی .. لە راستیدا ئەو پۆستە کورد بە دەنگەکانی خۆی بە دەستی هێنا و بۆ تورکمان دەستی لێ هەڵگرت .. ئەگینا بە پێی پوینتی دەنگەکانی تورکمان بێت ئەو پۆستەیان بەرناکەوێت .. چونکە کورد زۆرینەی کورسییەکانی کەرکوکی بە دەست هێنا. ئەمەو تورکمانەکان لە ئەنجامی ناکۆکیی نیوانیانی خۆیاندا، تا ئیستا نەیان توانیوە کە دەنگ لەسەر تورکمانێک بدەن بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە .. چونکە بەرەی تورکمانی بۆ تورانچییەک دەگەڕێت، کە تا سەر ئێسک دژایەتی کورد و خواستەکانی بکات ..؟!
بە ئەرشەد ساڵحی دەڵێن : گومان لەوەدا نییە کە کەرکوک کوردستانییە و هێڵی سوورە و هیچ کوردێک، لە هیچ کاتێکدا سازش لەسەر کورستانییەتی کەرکوک ناکات .. کەرکوک شارێکی پیرۆزی کوردستانە .. بە کوێرایی چاوی نەیاران و ناحەزانی کورد و کوردستان .. زووبێت یا درەنگ دەیگەڕێنینەوە بۆ باوشی کوردستان .. ئەمەش مافێکی کوردە و خواستی هەموو کوردێکە .. هەموو مافێکیش وەردەگيرێت ئەگەر خاوەن ماف دەستی لێ هەڵنەگرێت و، دوای بکەوێت و قوربانی بۆ بدات .

بەشی یەکەمی وتەکانی ناوداران دەربارەی منداڵان لە مانگی (سێپتەمبەری/ ٢٠١٢) دا بڵاومان کردەوە .. ئەم وتانەی خوارەوە ، چەپکێکی تری وتە جوانەکانی ناودارانی جیهانی دەربارەی منداڵ و دەربارەی پەروەردە .. بۆ وەرگێڕاونەتە سەر زمانی کوردیمان بەو هیوایەی کە سوودیان لێ وەربگرن .
(*) تۆڵستۆی :
منداڵ لە هەموو سەردەمێکدا، هێمای بێ تاوانی و پاکی و خێر و راستی و جوانییە .
(*) کورت ڤاڵد هایم :
سەرلەبەری دنیا قەرزاری منداڵن .
(*) کۆنفۆشیۆس :
منداڵان، منداڵانی سەردەمی ئێمە نین .. منداڵانی سەردەمی خۆیانن .
(*) پاپلۆ بیکاسۆ :
هەموو منداڵێک هونەرمەندە .. کێشەکە ئەوەیە چۆن بە هونەرمەندی دەمێنێتەوە .
(*) دەلالی لاما :
منداڵان گرنگترین سامانن لە ژیاندا .
(*) عەزیز نەسین :
منیش رۆژانێک منداڵ بووم .
(*) فرۆید :
بەشی زۆری کەسایەتی هەر تاکێک لە تەمەنی منداڵیدا دروست دەبێت .. بە تایبەتیش تا شەش ساڵان .
(*) مەکسیم گۆرگی :
دەتوانین بە زمانێکی شیرین و گونجاوی دوور لە راپۆرتە زانیاری، بە راشکاوی بۆ منداڵان بدوێین .
(*) ئەفلاتوون :
لە نێوان هەموو ئاژەڵەکاندا .. راهێنانی منداڵ گرانترە .
(*) فریدریک دوگلاس :
چاندنی تۆی هێز لە منداڵەکانماندا .. ئاسانترە لە تیمارکردنی پیاوانی رووخاو .
(*) تاگوور :
هەموو منداڵێکی لە دایکبوو ئەم پەیامەی پێیە .. خوا لە مرۆڤ بێ هیوا نەبووە .
(*) جێمس باری :
هەر جارێک منداڵ بڵێت : من بڕوام بە جنۆکە نییە .. جنۆکەیەکی بچووک لە شوێنێکی ئەم جیهانەدا دەمرێت .
(*) ماریا مەنتسۆری :
گرنگترین قۆناغ لە ژیانی مرۆڤدا، قۆناغی خوێندنی باڵای زانکۆ نییە، بەڵکو یەکەمین قۆناغی ژیانە، کە لە دایکبوونەوە تا تەمەنی شەش ساڵانە .
(*) گاندی :
ئەگەر بمانەوێ ئاشتییەکی راستی لە جیهاندا بهێنینەدی .. پێویستە لە منداڵانەوە دەست پێبکەین .
(*) گابريیلا میسترال :
مرۆڤ هەڵەی زۆری کردووە، بەڵام نالەبارتری تاوان کە کردوویەتی پشتگوێخستنی منداڵانە، پەراوێزکردنی کانیاوی ژیانە، دەشێ زۆر شت بۆ کاتێکی تر دوابخرێت، بەڵێ زۆر ، بەڵام تەنها پەروەردەکردنی منداڵان نەبێت، چونکە قۆناغی منداڵی ئەو قۆناغەیە هەموو خانەیەک لە خانەکانی و، هەریەکەش لە هەستەوەرییەکانیشی لەشی گەشە دەکەن .. کەواتە پێویستە لەسەرمان، لە ئەمڕۆوە بکەوینە خۆمان و، کارەکان نەخەینە بەیانی .
(*) جۆن بلۆمب :
کاتێ کە منداڵەکانت ئەو پرسیارانە دەپرسن کە وەڵامیان هەیە .. ئەوە بزانە کە گەورە بوونە .
(*) ئیرما بۆمبیک :
وا باوە، کە ژمارەی منداڵەکانت، لە ژمارەی پەنجەرەکانی ئۆتۆمبیلەکەت زیاتر نەبن .
(*) نیکۆل کیدمان :
من حەزم لە نواندنە … بەڵام خۆشییەکی گەورەتر دەبینم کە لەگەڵ منداڵاندا دەچم بۆ باخچەی ئاژەڵان .
(*) ڤیکتۆر هۆگۆ :
کە منداڵێک لە دایک دەبێت، خۆشیش دێت و، رووناکیش شەوقەداتەوە .
(*) سوقرات :
ئەی پیاوان .. ئێوە هەموو بایەخێکتان داوەتە پارە کۆکردنەوە .. بەڵام بە کەمی بیر لە منداڵەکانتان دەکەنەوە، کە ئەو پارانەیان بۆ بەجێ دەهێڵن .
(*) لێدیا سیفۆرنی :
ئەو نەریتانەی کە منداڵان، لە قۆناغی زووی منداڵیدا فێری دەبن، ئەمانەن ئەوە دیاری دەکەن ئایا ئەم منداڵانە، بە هەژاری یا بە دەوڵەمەنی ژیان بەسەردەبەن، بەرهەمهێنەر دەبن یا تەمەڵ دەبن، خێر یا شەریان زیاترە .. دەبا هەر لە منداڵییەوە فێری نەریتی باشیان بکەین، بۆ ئەوەی ئایندەیەکی باشیان بۆ دەستەبەر بکەین .
(*) ئێگنس ئێشت :
نالەبارترین شت لە زانیاری دەروونناسی منداڵاندا، ئەوەیە کە منداڵان لێی تێ ناگەن .
(*) هاردنگ :
خۆشنوودکردن و فێرکردنی منداڵ لە ئەمڕۆدا .. دوو بەقەی دۆێنێ تێ دەچێت .
(*) دوروتی نوو نونتی :
ئەگەرهات منداڵ لە کەشوهەوایەکدا بژی رازی بێت .. فێری ئەوەش بووە کە لە خودی خۆی رازی بێت .
(*) گۆتە :
دەشێ منداڵان بە ژیری لە دایک بن .. ئەگەر دایک و باوکیان وابن .
(*) جۆن لۆک :
منداڵ کە لەدایک دەبێ، بریتییە لە کاغەزێکی سپی، چیمان بوێت لەسەری دەنووسین .
(*) جان جاک رۆسۆ :
مرۆڤ بۆ ئەوە لەدایک نەبووە، کە هەر بە منداڵی بمێنێتەوە .
(*) ئەرستۆ :
رەگی پەروەردە تاڵە .. بەڵام بەرەکەی شیرینە .
(*) سیمۆر :
پەروەردەی منداڵ، پێویستە بیست ساڵ بەر لە دایکبوونی دەست پێ بکات، ئەویش بە پەروەردەکردنی دایکی .
(*) دانتۆن :
لە دوای پارووی ژیان .. یەکەمین پێویستی گەلان پەروەردەیە .
(*) سوکرات :
پەروەردەی فەوشتی بۆ مرۆڤ .. گرنگترە لە نان و جلەکەی .
(*) تشسترفێڵد :
باشترین راسپاردەی مرۆڤ بۆ خەڵکی .. پەروەردەیەکی باشە .
(*) ڤۆڵتێر :
پەروەردە پێشکەوتنی بەهرەیە .. بەڵام دروستی ناکات .
(*) لامۆنیە :
ئەوەی لە باوەشی دایکماندا فێری دەبین .. هەرگیز ناسڕێتەوە .
(*) هێلین کیلەر :
باشترین ئەنجامی پەروەردە .. لێبووردنە .
(*) حەبووبە حەداد :
منداڵەکەت کوتاڵێکە لە بەردەستدا .. زیرەک بە لە دروونی .
(*) جاک دولا کرۆتیل :
هەڵەی گەورەی پەروەردەکاران ئەوەیە .. باش بە بیری خۆیان ناهێننەوە .. کە ئەوانیش بچووک بوون .
(*) جان جاک رۆسۆ :
ئێوە ئەی رابەر و مامۆستایان، هەوڵبدەن منداڵەکانتان بناسن، چونکە دڵنیام کە نایان ناسن .
(*) جۆن دێوی :
منداڵ ئەو خۆرەیە، کە هەموو دەزگا پەروەردەییەکان، بە دەوریدا دەسووڕێنەوە .
(*) بڕنادشۆ :
ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ، منداڵ دوای زانیاری بکەوێت، نەک زانیاری دوای ئەو بکەوێت .
(*)