بۆ مەنسووری ئاروەندی شەهید. ئاشق

بە بەرزی چوویە سەر دار و نەلـــــــەرزی
ورەت پشتی نەیاری دا لە عــــــــــەرزی
لە ڕیی خەڵک و وڵاتت خۆت فیــــدا کرد
لە مێژوو دا دەمێنی هــەر بە بــــــەرزی

*****
ئەوەی پێی وایە دوژمــن خوو دەگــــۆڕێ
لە داوی خۆشــخەیاڵـــــــــی دا دەدۆڕێ
ببینن چۆن لە سەر ئـــەم نیشتـــــمانە
لە جەستەی لاوەکانـــم خوێن دەچۆڕێ
ئاشق
١٥/٦/٢٠١٥