پەیامی هاودەردی بەڕێز لویس ئایالا، سکرتێری ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆناڵی سویسیالیست، بە بۆنەی ئێعدامی مەنسوور ئاروەند،

پەیامی هاودەردی بەڕێز لویس ئایالا، سکرتێری ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆناڵی سویسیالیست، بە بۆنەی ئێعدامی مەنسوور ئاروەند، بۆ سکرتێری گشتی حدک
خالید عەزیزی
سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان

هەڤاڵی هێژا، دۆستی خۆشەویست!
ئێمە بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی لە سێدارە دانی مەنسور ئاروەند، زیندانیی سیاسیی و چالاکی حدک، لە رۆژی یەکشەممە ١٤ی مانگی ژووئەن، دوای پشتراست کرانەوەی حوکمی لە سێدارەدانی لە لایەن دادگای باڵای ئێرانمان پێ گەیشت.
من ئێوە لە هاوپشتیی ئەنتێرناسیۆنال سوسیالیست لە بەرامبەر ناداد پەروەرییەکی وەها دا دڵنیا دەکەمەوە. ئێمە لە تەنیشت ئێوە و گشت ئەو کەسانەی وەک مەنسور ئاروەندین کە لە ئێران هەموو هەوڵ و توانایان بۆ دەستەبەر کردنی ئازادی و مافەکانیان خستۆتە گەڕ.
تکایە پرسە و سەرخۆشیی بێ خەوشی ئێمە بە بنەماڵە، دۆستان و هەڤاڵانی مەنسور لەم ساتەوەختە رەشە دا بگەیەنە. یاد و ناوی مەنسور نامرێ و دەبێتە هاندەری خەڵکی تر بۆ خەبات بۆ دێموکراسی و رێز بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان.
لەگەڵ رێزی برایانە
لویس ئایالا
سکرتێری گشتی
١٦ی ژووئەنی ٢٠١٥