رۆژێكی تاڵی سه‌رده‌شتی زامدار. ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
پێش نیوه‌رۆی 7ی پووشپه‌رو ده‌ورو به‌ری سه‌عات 11ی سه‌ر له به‌یانی كه له گه‌ڵ پؤڵیك له پێشمه‌رگه‌كانی هێزی زمزیران كه زۆربه‌مان خه‌ڵكی گوندی مه‌كڵاوێ بووین و به مه‌به‌ستی كار‌و ئه‌ركی حیزبی دێموكراتی كوردستان چووبووینه ناوچه‌ی باسكی كۆڵه‌سه و له نزیك گوندی زێڕه‌میرگی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به مه‌به‌ستی پشوودان له سه‌ر مووچه‌یه‌ك مابووینه‌وه، له پڕ دا دیتم دوو فرۆكه‌ی مێكی لووت ماسی و ره‌ش له ئاسمان ناوچه‌كه دا په‌یدا بوون ونزم و نه‌وی خۆیان به سه‌ر شاره جوانه‌كه‌ی سه‌رده‌شتی سه‌ر سه‌وز دا كرد وشاریان له دووكه‌ڵ و ته‌پوو تۆزی باڕوت دا ون كرد و هه‌ورێكی ره‌ش ره‌ش به سه‌ر شاره‌وه له‌نگه‌ری گرت ومه‌رگه‌ساتیان له‌و شاره دا دروست كرد ورووحی به سه‌دان منداڵی ساوا‌و كیژ و كوری لاو و ژن و پیاوی به ساڵدا چوویان له باوه‌شی شاردا فراند وشاریان له شاروه‌ندان كرده دۆزه‌خ وخه‌ڵكی ناوچه و گشت كوردستانیان ماته‌م بار كرد.
دوێنێ و پێری كه به یادی ئه‌و رۆژه‌وه چاو بڕیه سه‌رده‌شتی سه‌ر سه‌وز، دیتم كزه‌ی فێنكی شنه‌ی شه‌ماڵی لانك وگیاره‌نگ هێدی هێدی فڕی بۆ سه‌ر شار‌و ده‌ستی كرد به كۆكردنه‌وه‌ی فرمێسكی دایكه جگه‌ر سووتاوه‌كان. كه زۆرتر لێی وردتر بوومه‌وه، دیتم گرده سووری سه‌ر به‌رز، له ئاست رووحی پاكی منداڵه سووتاوه‌كانی شار سه‌ری داخستوه ویادیان لێده‌كاته‌وه‌و له لای خوا شكایه‌ت له دیكتاتۆر‌و سه‌به‌بكاره‌كان ده‌كات وله قبرستانه‌كان داوێنی خۆی فاتیحا بۆ به ساڵدا چوه تێداچوه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته ده‌خوێنێ.
له‌و كاته‌دا كه زۆرتر بیرم له‌و كاره ساته كرده‌وه‌و وردتر هه‌نگاوم نا و زیاتر گوێم بۆ هه‌ستی خه‌ماوی یاد و بیره‌وه‌ری شار بۆ له ده‌ستچوانی راگرت، دیسان ده‌نگی ماسیه په‌ڕ سپیه‌كانی سه‌رچاوێی سه‌رداپۆشراو هاته‌وه گۆێم كه به خه‌مناكیه‌وه یادیان له خۆشه‌ویسته پێك نه‌گه‌یشتوه‌كان ده‌كرده‌وه‌و فرمێسكی چاوی مرواریان بۆ له ناوچوونی كیژه كوڵم سوور وچاوشین و به‌ژن باریكه‌كان تێكه‌ڵ به ئاوی سه‌ر چاوێ ده‌كرد و‌به شڵپه و شه‌پۆل لێدانی باڵیان په‌یامی یادكردنه‌وه‌ی 7ی پووشپه‌ریان به ناو شار‌و گه‌ڕه‌ك و ماڵ و دووكانه‌كاندا بڵاو ده‌كرده‌وه.
له‌و كاته كه له وه‌فاداریان روانیمه ئاسمانی سه‌ر شار، دیتم هه‌رچی باڵدار و په‌له‌وه‌ری ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌یه به سه‌ر شاردا دێن و ده‌چن و‌به یادی ئه‌و رۆژه تاڵه به هه‌زارن جۆر سروودی خه‌ماوی ده‌خوێنن.
ده‌ی هۆ لاوه‌كان، كیژان وكورانی تازه پێگه‌یشتووی شاری سه‌ر سه‌وزی سه‌رده‌شت، هه‌ستن ده‌ست تێكگرن وئه‌و بیره‌وه‌ریه تالانه له بیرمه‌كه‌ن و بكه‌ونه نێو شه‌قامه‌كانی شار‌و پڕ به‌و گه‌رو هاوار بكه‌ن وسه‌به‌بكاران رسوا بكه‌ن و وێنه‌ی شه‌هید‌و برینداره‌كانی كیمیا بارانی سه‌رده‌شت به‌رز بكه‌نه‌وه‌و دڵی داگیر كه‌ران بله‌رزێنن وبۆ هه‌میشه بیر‌و ئه‌فكاری ئاشتی گشت دونیا بۆ لای شاره برینداره‌كه‌مان رابكێشن.