سەردەشت، ئەحمەد شێربەگی
ته‌زوویه‌ك بە جەستەی کوردســـتانەوە
سەردشتی من
هەرچی ساڵە بە بێدەنگی
هەر بەتەنیا،
بۆ خۆی بیشکەی خه‌می ڕادەژێنێ
هەر بە تەنیا،
لێوەکانی خوی دەکرۆژێ
هەر بەتەنیا،
خۆ ی فرمێسکی خوێن دەڕێژێ
هەر بە تەنیا،
خۆی لەپرسەی مه‌رگی بزەکانی دادەنیشێ
قورگی ویشک و بریندارە
هیچ کانییه‌ک تینوویەتی ناشکێنێ
ســـــەردەشتی من
ساڵانێکە خەوله چاوه‌كانی زڕاوه
كوانووی ئازار ده‌وری داوه
ســـــەردەشتی من
هیچ شەوێ نێ
ســـێوی دڵی ڕانەچڵەکێ
هیچ شەوێ نێ
خــــەمەکانی به پێی په‌تی
شه‌قامه‌ڕێ و کۆڵانەکانی شارنەگەرێ
سەردەشتی من
زۆر دەمێکە بۆتە ژانی خاكم
بۆتە خوێنێکی دەڵەمەی شـادەماری کوردستانم
بۆتە هەناسەی خینکاوی سییەکانی نێشتمانم…
شـــێربەگی ئەحمەد
سه‌رده‌شت له ئازارت دا به‌شدارم…