جووڵه‌یه‌كی پیرۆز، وردبوونه‌وه‌یه‌كی ژیرانه‌ی پێویسته. ئەحمەد مەکڵاوەیی
پاش به‌جێهێشتنی قه‌ندیل و داگه‌ڕانه خواره‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و بنكه‌و بارگاكانی سه‌ركردایه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌ره‌و قوڵایی ناوچه گه‌رمێنیه‌كانی باشووری كوردستان و جێگیر بوونی له چه‌ندین شوێنی وه‌ك كۆیه و ئیدی و كزبوونی تێكۆشانی هێزی پێشمه‌رگه و كاری رێكخستن، بێ ئه‌م لاو ئه‌ولا، بووه هۆی هه‌ڵكێشانێ پشوێكی هێزه‌كانی دوژمن و چاو لێكنانی خه‌وێ زڕاوی سه‌رانی كۆماری به ناو ئیسلامی ئێران.
له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵانه دا، حیزبی دێموكراتی كوردستان هه‌ر چه‌ند له تێكۆشانی سیاسی و نیزامی خۆی غافڵ نه‌ببوو، به‌ڵام گه‌ر راستیمان بوێ ئه‌و تێكۆشانه، هه‌ر چه‌ند زۆری بووه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی فكری نه‌ته‌وه‌ی خودی ئه‌م حیزبه و چاوه‌ڕوانی حیزبه‌كانی باشووری كوردستان سه‌باره‌ت به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی باشووری كوردستان، هه‌ڵگری ئیدعا و خواست و ئاواتی خودی حیزب و كادر و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نه‌بووه. هه‌ر بۆیه‌ش هێزه‌كانی دوژمن له چۆنیه‌تی هه‌موو جۆره سه‌ركوته‌كردنێک دا چ له‌شار و چ له‌گونده‌كانی ناوخۆی وڵات و، چ له زیندان و موچه و مه‌زرا وكوچە و كۆڵانی گوند و شه‌قامه‌كانی شار، چ له دونیای ده‌ره‌وه دا ده‌ستیان له جینایه‌ت نه‌پاراستووه، به كه‌یفی خۆیان له گه‌لانی مه‌زلوومی ئێران راساون، لێیان قه‌تڵ وعام كردوون، له نه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه كه‌ڵكی خراپیان وه‌رگرتوو، به ته‌واوه‌تی ئێرانیان له ئێرانیه دێموكراسی خوازیه‌كان كرده قه‌سابخانە، به تایبه‌تی له كوردستانیش بۆ خستنی یه‌كجاری و هه‌میشه‌یی جووڵانه‌وه‌ی كوردستان له هیچ جینایه‌تێك و پیڵانگێڕی ده‌ستیان نه‌پاراستوو، به تاك و به كۆ، كچ و كورانی شۆڕشگێری كورد له دار دران.
به دوای دیتنی هه‌موو ئه‌و جینایه‌تانه‌و، دیتنی به‌جێمانی مه‌سه‌له كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له مه‌سه‌ڵه‌ی پارچه‌كانی تری كوردستان، حیزبی دێموكراتی كوردستان هاته سه‌ر ئه‌م رایه كه پێویسته چیتر نه‌بێته قوربانی ئه‌م و ئه‌و، پێویستە جووڵیه‌ك بكات، كه به خۆشیه‌وه ئه‌و جووڵه له به‌هاری 1394 دا ده‌ستی پێكراو، شێوه‌ی عه‌مه‌لی به خۆیه‌وه دیت و جوڵه‌كه به میدیا كرا‌و، بووه هۆی خۆشحاڵی كادر و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب و به گشتی خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. به‌ڵام بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و هێزه‌كانی، بووه جێگه‌ی نیگه‌رانی و ئێستا به وردی خه‌ریكی تاقیبی چه‌ند و چۆنی ئه‌و حه‌ره‌كه‌ت و جووڵه‌یه‌ن، بۆیه من به پیوێستی ده‌زانم كه هێزی پێشمه‌رگه‌و، سه‌ركردایه‌تی حیزب كه‌مته‌ر خه‌می نه‌كه‌ن، له سه‌روویان له په‌یامێكی میدیایی دا خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له شوانێكه‌وه بگره تا جوتیار و پاڵه و كرێكار و دوكتور و مامۆستا و روناكبیرێك و به‌گشتی هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌رانی كوردستان ، ئاگادار بكرێن كه بۆ پاراستنی ئه‌م جووڵه‌یه، هاوكاری یه‌ك بن، پێكه‌وه پشتی یه‌كبگرن و پشتیوانی ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته بكه‌ن و به چاوی كراوه‌تره‌وه بڕوانه ئه‌و بێده‌نگیه كورته‌ی رێژیمی كۆماری ئیسلامی، پیلانه‌كانی له ژێر چاوه‌دێری بگرن، له هه‌ر رێگه‌یه‌كی مه‌مكینه‌وه به‌رنامه دارێژراوه‌كانی دوژمن تێك بده‌نه‌وه، هێزی پێشمه‌رگه و رێبه‌ریه‌كه‌ی لی ئاگاداربكه‌نه‌وه.
من پێم وایه كه نه خه‌ڵكی رۆژ هه‌ڵاتی كوردستان و نه هێزی پێشمه‌رگه و نه رێبه‌ری حیزب نابێ له بێ ده‌نگی و خۆ گێل كردنی دوژمن سه‌باره‌ت به‌م جوڵه‌یه كه‌مته‌ر خه‌م بن، پێویسته بێ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی ره‌وانی بۆخۆمان درووست بكه‌ین، چ لێرە و چ له‌و دیو له ناو خۆ، چ له دونیای ده‌ره‌وه، چ له ناو هێزی پێشمه‌رگه له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌رك و مه‌ئمووریه‌تیدا، نابێت دوژمن به كه‌م بگیردێت. چونكه دوژمن قه‌ت له كاتی هۆشیاری و وریا بوونی رێبه‌ری وهێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستاندا، نه‌یتوانیوه زه‌بر له جووڵانه‌وه بدا، هه‌ركاتێك زه‌بری وه‌شاند بێت، له بێ خه‌می و دوژمن به كه‌م گرتن و نالێكی و پرش وبلاوی دا بووه.
سه‌ركه‌وتوو بێت جووڵه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له به‌هاری 1394دا‌و، بارانی ره‌حمه‌ت و ده‌سكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك ئی ساڵی 1324ی به سه‌ردا ببارێ .
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی