ئەزمەی هەست … !!! . حەمید عەزیز

هیچ شتێک هێندەی هەستی مرۆڤ جوان و پیرۆز نی یە ئاگاداربن لە مرۆڤی بێ کەڵک و بێ وەفا دا بەکاری مەهێنن . ژنێک لەداخی مێردەکەی فەیس بوکی کردوە بەئەلبومی وێنەکانی بۆیە خۆی زۆر پێ هەرزان بوو .

ئەو پیاوانەی بەژنی خەڵکیی دەڵێن ماشەڵات لێبێت جوانی کەم ڕەوشت و کەم هەستن خۆیان ژنەکانیان شاردۆتەوە .
ژنە بێ ئابڕوو بێ شەرمەکان هەرگیز پیاوی بەڕوشتیان خۆش ناوێت پێیان دەڵێن ترسنۆکن .
ژنێک بۆ ئەوەی پیاوەکەی توڕە بکات گیانی خۆی نیشانی ڕێبواران دەدات .
ژیریی و سەرچاوەی عەقڵ نیشتمانێکن مرۆڤی جوان بەرهەم دەهێنن کەسە ڕۆح جوانەکانیش لەناو هەزاران ژاوەژاوی کارخاناندا هەست بەتەنهایی دەکەن .
ئەمڕۆ سەردەمی کەمی هەست و کەمی گوێ گرتن و کەمی گوتاری جوان و نەبونی ڕەفتاری بەرزو کاڵ بونەوەی خۆشەویستی و نەفرەت کردنی پێکەوە ژیانە بچوک بونەوەو کەمیی مرۆڤەکانە لەئاست ئابوری و تەکنەلۆجیاو شتومەکی مادی دور لەهەستە ڕۆحی یە جوانەکان کات دەگوزەرێنین ناومان ناوە ژیان .
ئەزمەی هەست بەواتایەکی تر بێ ڕێزی و گوێ نەدانە بەیەکترلەڕوی ئەمەکداری و دڵسۆزی بۆ یەکترو جوانی ڕۆحەکان و ناخی مرۆڤ کەخۆی لەبنەڕەتدا ئاڵتونێکە بەرزترین نرخی هەیە لەسەر گۆی زەوی بۆیە ئێستاو ئەم سەردەمە دور لەڕێزگرتن دور لەمەحەبەت و گیانی کەسایەتی و هاوڕێیی بەرک و کینەیەکی زۆرەوە ژیان تێدەپەڕێنین کەزیندانێکی گەورەیەو ناومان ناوە ژیان .
ئەزمەی هەست نزیکمان دەکاتەوە لەژیری و گێلی مرۆڤەکان خۆیان بۆیە دەمانباتە ناو باسێکیتر بەڵام نزیکە لەم بابەتەمانەوە بۆ نمونە :
ژیری یەکێکە لەهەستە گرنگەکانی مرۆڤ بۆیە کەسی ژیر بەدرۆ ناڕەحەت نابێت خۆی لەو درۆیە بەگەورەتر دەزانێت و گوێی پێ نادات یان وای دادەنێت کەسی بەرامبەر کەدرۆی بۆ دەکات نەخۆشی دەرونی هەیەو ئاسایی وەری دەگرێت .
ژیری پلەو جوانی هەیە یەکێک لەو پلە جوانانەی ئەوەیە کەهەست و خاوەندارێتی دەبەخشێت بەکەسەکە خۆی هەروەکو بزانیت لەچ کات و شوێنێکدا چی دەکەیت .؟. بۆ وێنە تۆ کاتێک ژیریت وەکو نوسەر کەنەتەوەکەت لەخۆش گوزەرانی و دەوڵەمەندیدابن ئەوکات کتێبێک چاپ دەکەیت و بیخەیتە بازاڕەوە بەدڵنیایی یەوە کڕیاری زیاتر دەبێت لەوەی کەبەپێچەوانەوە بێت و قات و قڕی و برسێتی خەڵکیی گێژی دوای نان بن نەک وشە .
ژیری ئەوە نی یە کەتۆ لەتەمەنی گەورەییدا قەدرو ڕێزی ژیان و دەوروبەری بزانیت لەڕاستیدا ژیری پێش کامڵ بوونی تەمەنە گرنگ نی یە کەتۆ لەتەمەنێکی بەرزدابیت و ژیربیت نەخێرو پێچەوانەکەی ڕاستە . گرنگ ئەوەیە لەتەمەنی جوانیدا گرنگی بەشتە ڕۆحی و هەستە ناسک و جوانەکانی ژیانییت بدەیت وەکو عەشق و پێکەوە ژیان ، بۆیە کاتی زۆرت لەبەردەستدا دەبێت و ژیانی پڕمیهرو جوانی و خۆشگوزەرانی دەبەیتە سەرو بەختەوەردەبیت بۆیە ئەوە ژیری یە نەک ئەوەی پێشوترکەتەمەن و ساتە جوانەکانی کەسێتیت لەدەست ڕۆیشتبێت و دوایی تاقیکردنەوەکانی ژیان و تاڵی یەکانی وانەی فێرکردبیت .
هاودەمێ فەرمووی :
ژنەکەم ئەوەندە درۆ دەکات خۆی توشی نەخۆشی دەرونی بووە .
لەڕاستیدا ژیری چۆن باشەیەو سودی هەیە ئاواو لەهەمان کاتدا بەدبەختیشت پێدەبەخشێت بەڵام ئەگەر ژیریەکەت فڕوفێڵی لەگەڵ بوو دەوڵەمەندت دەکات بەڵام بەختەوەر نابیت ، کەواتە ژیری ڕاستەقینە ئەوەیە کەتۆ مرۆڤێکی سادەو جوان و پاک بیت دوربیت لەدرۆو فڕوفێل و تەڵەکەبازی ژیانیی بەرامبەر خۆت و دەوروبەرت .
زۆر باسی ژیریمان کرد بابێینە سەر گێلێتی یان کەسی گێل ، مرۆڤی گێل ئەو کەسەیە کەهەست بەجوانی یەکانی خۆی ناکات بەوەفا نابێت بۆ بەرامبەرلەڕەفتاردا وەکو گەمژە دەڕوات کەچی لەهەمان کاتدا مرۆڤێکی دڵپاک و بەریئە .
گێلێتی مرۆڤەکان ئەندازەیان نی یە بۆیە مەلایەک لەئاین و دینداریەوە سەیری دنیا دەکات بەهەمان شێوەش سەرمایەدارێک لەپارەوە جیهان دەبینێت کەچی دنیا دەریایەکی بێ بن و هەزاران نهێنی و شتی جوان و پیرۆزو ڕۆحیی تێدا حەشار دراوە .
هەرلێرەوە بەو مەلایە دەڵێین بەهەشت و جەهەنەم ئەوە نی یە کەتۆ بۆمانی باس دەکەیت بۆیە ئەگەر دروستکراوێکی ئەم گەردونە هەبێت زۆر گەورەترە لەپەیڤەکانی تۆ بۆیە جەهەنەم بۆ کەسێک ئەوەیە کەخۆشەویستەکەی هەست و دڵی لای کەسێکیتر تربێت و بەهەشتیش لای کاکی سەرمایەدار پارە زۆری نی یە بەڵکو ئەو قەناعەتەیە کەبەختەوەرت دەکات بەپارەیەکی کەم .
ژیری نیشتمانێکە مرۆڤی جوان بەرهەم دەهێنێت کەسە جوانەکانیش لەناو هەزاران ئاپۆڕای هاتوچۆکەراندا هەست بەتەنهایی دەکەن .
ژیری ئەوەیە کەنابێت هەموو درۆکانی خۆت بزانیت بۆیە بۆ ئەوەی ئاسودە بژیت بەنهێنی کارەکانت مەکەو مەژی هەموو شتەکانت بازانراوو ئاشکرابن خۆت هەست بەبەختەوەری دەکەیت کاری نهێنی و درۆ گرێی دەرونی و دڵەڕاوکێت بۆ دروست دەکات زەرەر لەژیان و بەختەوەریت دەدات . ژیری ئەوەیە کەدوربیت لەپێچ و پەناو درۆو هەڵەشەیی چونکە مرۆڤ یەکجار دەژی بەهێمنی و ئاشکراو سەربڵندانە بژی خۆشبەخت دەبیت .
حەمید عەزیز
hamid773@hotmail.com