کتێبی هۆکارەکانی بەدەوڵەت نەبوونی کورد بەرگی یەکەم. سیروان کاوسی

خوێنەری هێژا! دوای لێکۆلینەوە و شەنەکەوکردنی دەیان سەرچاوەی مێژوویی کە پتر لە دوو ساڵ و شەش مانگی خایاند، بەرهەمێکی تازە و، بەرگی یەکەمی ” هۆکارەکانی بەدەوڵەت نەبوونی کورد” کۆتایی هات. لەم پەرتووکەدا پشت بە دەیان سەرچاوە بەستراوە و مێژووی نووسینیان دەگەرێتەوە بۆ ١٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر تاکوو سەردەمی ئێستا و، لەلایەن نووسەران و مێژوونووسانی سەردەمی ئیمپراتۆریی ئیسلامی و یۆنان و کورد و گەلانی دیکەوە نووسراون.