ئاگاداری بۆ کۆرێک بۆ نووسەر و وەرگێر بەرێز کاک عەلی فەتحی

بەرێزان! ناوەندی گەشەی پەروەردە بە هاوکاری کتێبخانەی کوردی، ئێوارە بەرکوڵێک بە چایی و قاوە بۆ نووسەر و وەرگێر عەلی فەتحی لە کتێبخانەی کوردی پێکدێنێ.

دیدارێکی دۆستانەیە بۆ باس و ڕاوێژ سەبارەت بە نووسین و وەرگێران، هەروەها گوزەرێکە بەنێو سەرچاوە مێژووەکان و شێعر و ڕۆمانی یونانی و بەرهەمەکانی ئەو بەرێزەدا.
هاتن بۆ هەموو لایەکە و سەربەرزمان دەکەن.
ڕێکەوت: ڕۆژی یەکشەممە ٢٠١٥/١٠/٢٥
کات: ١٣:٠٠ تا ١٥:٠٠
شوێن: کتێبخانەی کوردی
Gustavslundsvägen 170 – Alvik