لە هێرشێک بۆ سەر خوێندنگەیەکی وڵاتی سوئێد ٣ کەس گیانیان لە دەست دا.

بە پێی هەواڵی مێدیاکانی وڵاتی سوئێد ڕۆژی پێنج شەممە ڕیکەوتی ٢٢ ـ ١٠ ـ ٢٠١٥ کاتژ مێر ١٠ و چەند خولەکێکی سەر لە بەیانی گەنجێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە داپۆشینی دەم و چاوی بە دەمامکی بەناوبانگی شەڕی ئەستێرەکان (ستار وارز) و جل و بەرگی یەکێک لە کاراکتەرەکانی ئەو فیلمە، دەچێتە نێو قوتابخانەی “کرونان”، یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری تۆرلهێتان لە نزیک شاری یوتوبوری و بە چەقۆ و شمشێر هێرش دەکاتە سەر چەند قوتابی و مامۆستایەک و لە ئاکام دا چوار کەس بە تووندی بریندار دەکا.

بە پێێ هەواڵی مێدیاکان، هێزە ئەمنیەتیەکانی وڵاتی سوئێد واتە پۆلیس پاش ٥ خولەک دەگەنە قوتابخانەکە و داوا لە گەنجە هێرشبەرەکە دەکەن کە خۆی بە دەستەوە بدات، بەڵام گەنجە شمشێر بەدەستەکە هێرش دەکاتە سەر پۆلیس و لە ئاکام دا پۆلیس تەقە لە گەنجەکە دەکەن و بە چەند گوللەیەک برینداری دەکەن و وێرای راگوێزتنی تەرمی یاریدەدەری قوتابخانە (مامۆستا) یەک کە هەر لەوێ گیانی لە دەست داوە، چەند قوتابی برینداری ئەم هێرشەش، هاوکات لەگەڵ کەسە هێرشبەرەکە بەرەو نەخۆشخانە رادەگوێزن و دواتر قوتابی‌یەکی تەمەن ١٢ ساڵان لە نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدات و ٢ کەسی دیکەش واتە لاوێکی تەمەن ١٥ ساڵ و گەورە ساڵێک دیکە زۆر بە تووندی بریندارن و لە ژێر چاوەدێری پزیشکی لە بەشی تایبەت دا ڕاگیراون.
بە هۆی ئەم هیرشە تاکوو ئێستا ٢ کەس گیانیان لە دەست داوە و ٢ کەسی دیکەش لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دان و دوای ماوەیەک چاوەدێری پزیشکی گەنجە هێرشبەرەکەش لە نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدا.
دوای بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە سەرۆک وەزیرانی سوئێد ستێفان لویڤێن بە فرۆکەی تایبەت خۆی گەیاندە شاری تۆرلهێتان و لەو پەیوەندی دا بەداخ بوونی خۆی ڕاگەیاند و ئەمڕۆژەی لە مێژووی سوئێد دا بە ڕۆژێکی ڕەش وەسف کرد و نیگەرانی خۆی بۆ بنەماڵەکانی ئەو قوربانی‌یە و هاوپۆلی‌یەکانی ئەو کوژراوانە دەربری.
جیا لەوە بە هۆی مەسەلەی تکنیکی و بۆ دۆزینەوەی هەموو لایەنەکانی ئەو هێرشە قوتابخانە کرونان بۆ ماوەیەکی نادیار دادەخرێ و هاوکاتیش لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە تەلەفزیۆنەکانی سوئێدی راستەوخۆ تا درەنگ وەختانێکی ئێوارە هەموو ڕووداوەکانی دوای ئەو هێرشەی بڵاو کردەوە و گەورە لێپرسراوی پۆلیسی ئەو ناوچەیە چەند جار زانیاری لە سەر ئەو ڕووداوە بڵاو کردەوە و زۆربەی هەواڵنێریەکان ڕوماڵی ئەو هەواڵەیان کرد.
لە دوایین ساتەکانی ئێوارەدا پێناسەی گەنجی هێرشبەر لە لایەن مێدیاکانەوە ئاشکرا کرا و کەسە هێرشبەرەکە گەنجێکی بە ڕەگەز سوئێدی دانیشتووی شاری ترۆلهێتانی نزیک شاری یوتوبۆری‌یە.
شایانی باسە کە چەند ڕۆژێکی دیکە جێژنی هالووین (Halloween)، وەک جێژنێکی ئایینی ڕۆژئاوایەکان دەست پێدەکات و لەو بۆنەدا بەشێکی بەرچاو لە گەنج و لاوان و تەنانەت گەورە ساڵانیش وەک کولتور جل و بەرگی هالوویین و کەرەسەی جۆراوجۆری ترسناک بە دەستەوە دەگرن. بیروەری ئەو جێژنە لە لایەن ڕۆژئاوایەکانەوە نیشانە و باوەرە بە کۆتایی ژیان واتە (جهان آخرت) ە.
هەر لەو پەیوەندی‌یە دا بەشێک لە قوتابی‌یەکان پێیان وابووە کە ئەو گەنجە وەک زۆرێک لە گەنجەکانی دیکە بە پێشوازی ئەو جێژنەوە چووە و هیچ ترسیان لە هێرش کردنە سەر خۆیان نەبووە، گەنجە هێرش بەرەکە بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانە لە دەرگای پۆلەکانی داوە و قوتابی‌یەکانیش دەرگایان لێ کردۆتەوە و ئەویش هێرشی کردوونە سەر.